مەسعود عەبدولخالق: بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕێگایەکی ھەڵە ھەڵبژێردراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 631 جار بینراوە

ستاندەر

مەسعود عەبدولخالق لە پەنێلی (ریفراندۆم .. لەبەردەم پلانە ناوخۆیی و دەرەکیەکان) بەشداری کرد  رۆژی دووشەممە ٧ی ٨ی ٢٠١٧ لە بارەگای یەکێتی نوسەران لقی سلێمانی بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەران و رۆشنبیران و چالاکانی مەدەنی و سیاسی.

تیایدا مەسعود عەبدولخالق ڕایگەیاند بەشداریکردن لە ریفراندۆم بە بەڵێ یاخود نەخێر شەرعیەتدانە بە پرۆسەیەک کە لە بنەڕەتدا شەرعیەتی یاسایی و نێودەوڵەتی نیە، ناوبراو وتیشی بۆ پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستان پێویستیمان بە ھەنگاو ھەیە لەچوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و سیاسەتی نێودەوڵەتی، بەپێچەوانەوە ساڵانە چەند ریفراندۆمێکیش بکرێت سودێکی ئەوتۆی بۆ پرۆسەی دەوڵەتی کوردستانی نیە، چونکە رێگایەکە ھەیەڵەیە و رێگای ھەڵەش نامان گەیەنەتە شوێنی ڕاست.

 

Image may contain: 3 people

Image may contain: 10 people, people sitting and indoor

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.