فراکسیۆنی گۆڕان ھەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕابوون مەعروف ڕادەگەیەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 601 جار بینراوە

ستاندەر
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەو جموجۆڵانەی ئەو دواییەی رابون مەعروف پێچەوانەی سیاسیەتی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانە لەپەرلەمانی کوردستان، ئەو ڕوونکردنەوەیە لەکاتێکدایە لە ئێستادا رابون مەعروف وتەبێژی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستایەیە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە بخوێنەوە
رونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان

ماوەیەکە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان کاک رابون مەعروف، ھەندێک جموجۆڵی سیاسی دەکات پێچەوانەی سیاسەتی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان .

ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنین; کە ئەم ھەڵسوکەوتانەی ناوبراو ھیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نیەو، سەرپێچی کردووە لە سیاسەتی فراکسیۆن و، ھەموو ئەو قسانەشی کە کردی و بۆ لەمەودواش دەیکات، گوزارشت لە رای فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ناکات و رای خۆیەتی.

راو ھەڵوێستی فراکسیۆنی گۆڕان لە پرسە سیاسیەکان بە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆییشەوە، لە بەیاننامەو بەلاغە فەرمییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رادەگەیەنرێت.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.