ستاندەر
مامۆستایەکی ئایینی بەشداربوی کۆبونەوەی بارزانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی لەھەولێر ڕایدەگەیەنێت چەندین رێوشوێن کە لایەق بە مامۆستایانی ئایینی نەبوە گیراوەتەبەر.
بەشداربوکە بۆ ستاندەر گوتی له کۆبونەوەکە لەھۆڵی سعد عبداللە بوو لە پرسگە موبایل و سویجی سەیارە لە ھەموو مامۆستایان وەرگیرا، لەکاتی پشکنین مەندیل و جەمەدانیان لەسەری زۆر مامۆستایان کردەوە کە بەچاوی خۆم بینی کە ئەمە زۆر بێ ڕێزی بوو.
وتیشی لە کۆتایی کۆبونەوەکە یەکێتی زانایان قۆرخی کوبونەوەکەی کرد لێ نەگەڕا مامۆستایان بە ئارەزوی خۆیان قسەبکەن، ئەوان دیاریان دەکرد کێ قسەبکات، کەزۆر بەیان ھی خۆیان بوون، ئەوانیش بەڕێز کاک مسعودیان بە ھەڵە تێگەیاند گۆتیان سەدا نەوەدو ھەشتی خەڵک لەگەڵ ڕیفراندۆم دایە بە بەڵێ، کەچی ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە٠