نوێنەری یەکێتی لە تورکیا: ئەوەی بڵێ تورکیا پشتگیری ریفراندۆم دەکات سیاسەتی تورکیا تێنەگەیشتوە

لەلایەن ستاندار Posted on 378 جار بینراوە
YNK

ستاندەر

بەھرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە ژمارەی ئەمڕۆ چوار شەممەی رۆژنامەی “ئاژانس”دا بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە “ئەوەی بڵێت تورکیا پاڵپشتی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان دەکات، لەگەڵ خۆی و میللەتەکەشی راستگۆ نییە و ھیچیش لە سیاسەتی تورکیا دەربارەی کورد تێنەگەیشتوە”.

ناوبراو سەردانی ئەمدواییەی شاندی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی بۆ برۆکسل بە سەرۆکایەتی “مەسعود بارزانی” بە “فاشیل” ناوبردووە و ئاماژەی بەوەکردووە “دەرکەوت دیپلۆماسییەتی حکومەتی ھەرێم زۆر لاوازە لەبارەی ریفراندۆمەوە”.

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پێشبینی ئەوەی کردووە “ریفراندۆم ئەنجام نەدرێت” و جەختیشی کردووەتەوە “ھیچ گرەنتییەک لە تورکیا وەرنەگیراوە سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.