سیاسەت لە نێوان عەمامە بەسەر و سوڵتەدا !

لەلایەن ستاندار Posted on 393 جار بینراوە

تێکۆشەر حوسێن

سیاسەت لە نێوان عەمامە بەسەر و سوڵتەدا !هیچ کات ڕێ بەخۆم نادەم قسە لەسەر هیچ ئایینێکا بکەم ، نەخاسما ئیسلام !
بەڵام لێرا ناچارین لەو خاڵە بوەستین و هەڵوەستەی خۆمان لە بەرانبەری پیاوانی ئاینی دەربڕین لە بڕێک حاڵەتا .

بۆ جیاکردنەوەی دین لە سوڵتە چیمان پێویستە ؟
بۆ ئەوەی دین ئازاد بێ ، سەرەتا دەبێ پیاوانی دینی ئازادکەین کە لەبەرانبەری ئەو مینحە و ڕەواتبەی کە هەیانە و بۆیان دابین کراوە لە لایەن دەسەڵاتەوە لە بەرانبەری بێ دەنگی نواندن لە بڕێک مەواقف و هەڵوێست و ئەرک و واجباتی دینی و اخلاقی و مێژوویی .

چونکە لە هەریەک لە مێژووی بەشەریەت و مێژووی ادیانەکان بەگشتی و اسلامیش بە تایبەتی،ئەوەی لە قورئانا هەندێ لە مەواقفی پیاوانی ئاینی نوسرابێتەوە قسەیەکە ، مەوقیفێکە لە کات و شوێنی خۆی واتا لە سەدساڵ ، دووسەد ساڵ ، سێ سەدساڵ ، هتد… تەنها چەند مەوقیفێک نوسراونەتەوە وەک چیرۆکێک عیبرەت ئامێز بێ بۆ داهاتوی بەشەریەت.

ناکرێ ئێوە خۆتان لە سەمع و تاعەی زوڵم و ستەم تێوەگلابێتن و بتانەوێ کۆی گشتی کۆمەڵگەش بەرەو هەڵدێر بەرن ، ئێوە دووجار بەرپرسیارێتی گەورەتان لە بەرانبەری ئەو دونیای ئەخیرەتەی کە خۆتان باوەڕتان پێ ی هەیە بەرپرسیارن ، جارێکیش لە بەرانبەر خەڵکی مەزوڵوم و ستەمدیدە ، چونکە ئێوەن بەشێکی گەورە لە پشت مانەوەی دەسەڵاتی دکتاتۆر ، بۆیە لە بری ئەوەی ئێوە هەڵگری پەیام و ڕێگەی ڕاست و بەرگری لە حەق و ارشادی کۆمەڵگە بن ، ئەبێ کۆمەڵگە بکەوێتە خۆی و بێ ئەرکی گرتنە بەری ڕێڕەوی ڕاست بۆ ئێوەش بگرێتە ئەستۆی خۆی ، تاکەی پشتەوانی ستەم و سوڵتەی زاڵم دەکەن ؟

دیقەت بدە ، هەرچی پەرستگا دینی و مزگەوتەکان هەن لە مەساری اسڵی خۆیان لاداوە ، چونکە اسڵی مەسەلەکە غیابە .

بۆیە بیشوبهێنە بەو تۆڕی جاڵجاڵۆکەی کە کێشراوە بە دەوری ئەو نێچیرە ، چی دین بێ ، چی پیاوانە دینیەکان بن ، میکانیزمی رزگارکردنەکە پێویستت بەچی ڕێگایەک دەبێ ؟

قسەیەک هەیە دەڵێت : علینا ان نری علماء الدین هم الفقراء ، ونری رجال دین هم المساكین !

اشهدو هەندێ (رجال الدین) لە پیاوانی دینی هێندە هەژارن ، نان نیە بیخۆن ،(عقل و دەماغ ) وەک خێر و سەدەقەیان پێدەشێت !

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.