چەند نھێنیەک لەبارەی فشارەکان بۆ دواخستنی ریفراندۆم دوایین ئاگادار کردنەوەکان بۆ ھەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 628 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبارەی کۆبونەوەی وەفدێکی نەتەوەیەکگرتوەکان لەگەڵ ھەر پێنج حیزبی سەرەکی ھەرێم بە ستاندەری ڕاگەیاند لەچەند رۆژی رابردوو وەفدێکی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەغدا بۆ ھەرێمی کوردستان ھاتوە و بەپێنج حیزبە سەرەکیەکەی راگەیاندوە کە دەبێت تاکو ١٥ ی مانگ ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان وەفد ڕەوانەی بەغدا بکات و، بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمیش ھەڵوەشێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی لەبارەی ئەوەی ئەگەر ھەرێم نەچێتە ژێر باری ئەو داوایە وەفدەکە ڕایگەیاندوە کە ئێمە ئێستا ھیچ ناڵێین بەڵکو وەک داوامان لێکراوە ڕاپۆرتێک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بەرزدەکەینەوە و بڕیارەکە لای ئەوان دەبێت.

لەلایەکی تر واپێدەچێت پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بارزانی دواین پەیوەندی ئەمریکا بێت بۆ داوای دواخستنی ئەنجامدانی ریفراندۆم.

لەلایەکی تر بەغدا ئاگاداری ئەو فشارانەیە بۆ سەر ھەرێم بۆیە ڕایگەیاندوە ھاتن و نەھاتنی وەفدی ھەرێم بۆ بەغدا ھیچ لە ھەڵوێستی ئەوان ناگۆرێت لەسەر پرسی ریفراندۆم، بۆیە چاودێران پێیان وایە ئەگەری ئەوە زۆرە وەفدەکەی ھەرێم ھاوشێوەی وەفدەکەی برۆکسل توشی شکست بێـت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.