نھێنی وەڵامی کۆتایی بارزانی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جیاواز لەوەی لە میدیاکان بلاوکرایەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 489 جار بینراوە
M1

ستاندەر

بەگوێرەی ھەواڵێک کە رۆژنامەی (عەرەبیە جەدید) بڵاویکردۆتەوە لەسەرچاوەیەکی باڵای کوردستان لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بارزانی و پێداگری ئەمریکا بۆ دواخستنی وادەی ریفراندۆم بارزانی نەیگوتوە کە ریفراندۆم لەکاتی خۆیدا دەکەین وەک میدیاکانی (پ.د.ک) بڵاویکانکردۆتەوە بەڵکو وەک سەرچاوەکە ڕایگەیاندوە بارزانی بە تیلەرسنی راگەیاندوە ئەوان لەگەڵ لایەنەکانی تر گفتوگۆ لەسەر بابەتی دواخستنی ریفراندۆم دەکەن و بڕیارێکی گونجاو لەو بارەیەوە دەدەین.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندوە ئەمریکا بە بارزانی گوتوە تاکو داعش بونی مابێت لەسەر خاکی عێراق نابێت باسی ریفراندۆم بکەن.

بە بروای چاودێران لە ئێستادا ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن کە ریفراندۆم دوابخرێت و چونی ئەو وەفدەی ھەرێمیش بۆ بەغدا لەسەر داوای وڵاتانە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.