ئەوەی میدیای بەعسی پێنەکرا میدیای کوردی کردی

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە

کاوەی مەلا حسێن

لەماوەی ٣٥ ساڵدا ڕژێمی بەعس ھەموو شێوازەکانی گرتەبەر بۆ ئەوەی کورد دەستەمۆ بکات و دەستبەرداری داواکاری و داخوازییەکانی بێت، بەتایبەت لەڕووی ڕاگەیاندنەوە بەبەردەوامی دروشم ئامانجەکانی بەعسی بەگوێی تاک بەتاکدا دەدا، نەیتوانی ھەستی نەتەوەیی تاکی کورد لاوازبکات، بەڵام ئەوەی مەبەستمە ئەوەیە لەدوای ڕاپەڕینەوە بەمیدیای کورد لەباشوری کوردستان کە بەسەر حزبەکاندا دابەشبوون، بەداخەوە کە نەتوانرا میدیایەکی بەھێزی ئەھلی دابمەزرێت ئەوەشی ھەبوو توانی ئەوەی نەبوو بەرپەرچی ئەو پەیامانە بداتەو کە لەڕێگەی میدیای حزبییەوە ئاراستەی کۆمەڵگەی کورددەکرا، ئەو پەیامانەی کە ئاشتی کۆمەڵایەتی یان تێداوە، بۆی ھەیە خەڵکی لەسەر بەڵێی و نەخێرێک یەکتری بکوژن، ئەو میدیایەی کە بەبەردەوامی پەیامی خیانەت و خائین بڵاودەکەنەوە، بەو واتای ئەوەی وەک ئەوان و حزبەکەیان بیرنەکاتەوە خائینە، ڕۆژانەی ئەگەر بەوردی تەماشای ماس میدیای حزبەکان بکەیت، خەڵکی توشی نائومێدی و خەمۆکی بێ ھیوایی دەکەن لەڕێگەی پەیام و ئەو دیبەت و کۆنفرانس و ئینتەرڤیوانەی دەیگوازنەوە، پەیامێک دەدەن بەگەنج ئەوەی ھیچ نەبێت لایان نیشتمان و خاک و ئاو ژینگەی وڵاتەکەیانە و باشترین ڕێگە کۆچ و جێھێشنێتی، بەداخەوە ئەوەی میدیای بەعس پێی نەکرا میدیای کوردی کردی زۆر بەباشیش تەواوی کرد، من وای دەبینم پێویست ناکات فاشیستەکانی عەرەب و تورک و فارس شەڕِی کورد بکەن، ئەگەر بەخۆیان بزانن کاربکەن بۆ گواستنەوەی ئەم ئەزموونە فاشلەی حزب و حزبایەتییە لەباشورەوە بۆ پارچەکانی دیکە، چونکە ئەگەر نەوەیەک لەڕێگەی ئەو میدیایانەی حزبە بەتایبەت دەسەڵاتدارەکانی کوردەوە پەروەردەکراوە، کە تورک و فارس و عەرەبیش، تەنانەت بەعسیش نەیتوانی لەڕێگەی سیستمی بەفابریقەکردنەوە وا نەوەی کورد پەروەردەی بکات، تەنانەت ئەگەر سەیری سۆسیال میدیاش بکەین لەرێگەی بەشێکی زۆری کۆیلەی حزبەکانەوە بەھەمان شێوە بەڕێوەدەچێت.

باشرین چارەسەر لەئێستا ئەوەیە یاخود قورسترین ئەگەر ناوی بنێن نەشتەرگەری ئەوەیە ئەو فاسرۆسەی کە بۆتە ھۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە لەم میللەتەدا، کەمکردنەوەی نەھێشتنی کاریگەری پەیامی حزبییە، ئەویش بەئاواکردنی چەندین میدیای سەربەخۆ کە کاریگەری لەسەر حزبەکان و میدیای حزبی دروست بکات، میدیایەک بێت لەڕووی داھاتوو بەڕێوەبردن سەربەخۆبێت، نەک میدیایەکی سێبەربێت و بەناوە سەربەخۆ، ئەمە لەدایکبوونی جۆرە لەمیدیایە کە وەک ئاو پێویستە بۆ کۆمەڵگەی کورد، ژان و ئازارێکی زۆری دەوێت تا لەدایک ببێت و کۆمەڵگە ڕزگاربکات لەپەیامی خراپی حزبی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.