ستاندەر
دوای ئەوەی ئەمرۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران دەنگدانی ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی کاتی ریفراندۆم و ھەڵبژاردنەکان، لەلایەن زۆرینەی کۆمسیۆن کە پێکھاتوە لە پارتی و بەشێکی یەکێتی و یەکگرتوو کە ھاوکێشەی دەنگدانەکە بڵاونەکرێتەوە.
جێ ی باسە دەنگدانەکەی کۆمسیۆن بەو شێوەیە بوە ( سێ نوێنەری پارتی و نوێنەرێکی یەکێتی و نوێنەرەکەی یەکگرتوو) بەیەکەوە داوای ئەنجامدانی ریفراندۆمیان کردوە لە ٢٥ی ئەیلول.
ھاوکات (دوو نوێنەرەکەی گۆڕان و نوێنەرێکی یەکێتی و نوێنەرەکەی کۆمەڵی ئیسلامی) لەگەڵ دواخستن بوون.
جێ ی باسە چاودێران ئەو دابەش بونەی یەکێتی بەسەر ھەردو بەرە بە دابەش بونەکەی یەکگرتوی ئیسلامی دەچوێنن لەکاتی ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم.