كوردستان به‌ره‌و كوێ؟….. مانیفێستى قۆناغێكى نوێ- بەشی چوارەم
د.كامه‌ران مه‌نتك
9 – سیسته‌مى حوكم له كوردستان
ئایا كێشه‌كانى كوردستان كێشه‌ى په‌كخستنى په‌رله‌مان و لاقه‌كردنى كورسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه، یاخود ئه‌م تابلۆیه ته‌نیا دیوى ده‌ره‌وه‌ى كێشه‌كانه و كێشه راسته‌قینه‌كه له‌مه گه‌وره‌تره‌و به‌هۆى ئه‌و دوو بابه‌ته‌وه په‌رده‌ى به‌سه‌ر دادراوه‌و شاردراوه‌ته‌وه؟! له راستیدا به‌هۆى ئه‌و ململانێیه نا ته‌ندروسته‌ى، كه له‌ماوه‌ى زیاتر له نیوسه‌ده‌دا كۆمه‌ڵگاى كوردى به‌ده‌ستیه‌وه ناڵاندوویه‌تى و ده‌ناڵێنێت، دابه‌ش بوونێكى ترسناك ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ى ته‌نیوه، رق و كینه تاك به تاكى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ى به ئامانج گرتووه، له‌كاتێكدا باس له دیموكراتیزه‌كردن ده‌كرێت، له‌هه‌مان كاتدا هه‌موو زه‌مینه‌یه‌ك له‌بار ده‌بردرێت، كه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى دیموكراسیه‌ت له‌بار بێت، چونكه دیموكراسیه‌ت به ته‌نیا را ده‌ربڕین و ره‌خنه‌گرتن نییه، به‌شێكى گرنگ له دیموكراسیه‌ت به‌رپرسیاریه‌تیه، له كوردستان ئه‌و به‌شه گرنگه فه‌رامۆش كردووه، كاركردنیش له به‌ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك دیو، ده‌بێته هۆى هێنانه ئاراى فه‌وزایه‌كى سیاسى، رۆشنبیرى، ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌مه‌یه بۆته سۆنگه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌وا كۆمه‌ڵگاى كوردى له‌و فه‌وزاو پاشا گه‌ردانیه‌ى ئێستادا بژیت، ژێر خانه كۆمه‌ڵاتیه‌كه‌ى شێوازێكى وه‌رگرتووه، كه‌چى به شێوازێك ئیداره ده‌درێت، كه‌رێك پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه! كۆمه‌ڵگاى كوردستان سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك ئاین و كه‌لتوورى جیاواز له خۆوه ده‌گرێت، ئاستى رۆشنبیرى و سیاسى نه‌ك به ته‌نیا جیاواز، به‌ڵكو دژ به‌یه‌كى به‌خۆوه گرتووه، كه نه‌ك گفتوگۆ‌و دانوستان، بگره تا سه‌ر ئێسقان دژایه‌تى یه‌كتر ده‌كه‌ن، وه‌ك یه‌كێك له به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كانى حزبێكى كوردستان گوتى:” ئه‌گه‌ر له‌شه‌ڕى ناوخۆدا چه‌كى كیمیاویشمان هه‌بوایه دژى یه‌كتر به‌كارمان ده‌هێنا)!
كه‌واته ئه‌و دووجۆره بیركردنه‌وه‌یه، ئه‌و هه‌موو رق و كینه‌یه به‌رامبه‌ر یه‌ك چۆن له سیسته‌مێكى سیاسى مه‌ركه‌زى به یه‌كه‌وه كۆده‌كرێته‌وه؟ دیاره هه‌موو هه‌وڵه‌كان له كوردستان له لایه‌ن هێزه سه‌ره‌كیه‌كانه‌وه، به تایبه‌تیش پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌هێزكردنى حوكمى مه‌ركه‌زه، كه ئه‌مه وه‌ك ئاماژه‌ى پێكرا به هیچ شێوه‌یه‌ك له پێشینه‌ى مێژوویى و ئه‌و ژێرخانه رۆشنبیریه سیاسى و ئابورییه‌ى له هه‌رێمدا هه‌یه ناگونجێت، بێگومان ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى، كه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى ، باشوورى كوردستان بۆته هێڵى به‌ریه‌ك كه‌وتن و سنوورى هه‌ردوو هاوپه‌یمانیه‌تیه جیهانى و هه‌رێمایه‌تیه‌كه له هه‌رێمى كوردستان به دوا خاڵى خۆى ده‌گات، ئه‌و خاڵانه‌ى كه له هه‌ردوو دیوى سنوورى دێگه‌ڵه كێشراون، خاڵى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تین و ده‌بێت به شێوه‌یه‌كى واقعبینانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌و دیواره‌ى كه له‌نێو نێوه‌نده‌دا دروستكراوه، دیوارێكى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌و به حكومه‌تێكى مه‌ركه‌زى له هه‌رێمى كوردستان، یاخود به‌و ستایله سیاسیه‌ى ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان ئیداره‌ى پێده‌كرێت به‌یه‌كه‌وه گرێ نادرێته‌وه، چونكه له راستیدا ئه‌مه ئه‌و بنه‌مایه‌یه، كه یه‌كێتى و پارتى پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له‌سه‌ر دابه‌ش كردووه، دانانى سه‌رۆكێك بۆ هه‌رێم كه بتوانێت ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌ردوو دیوى ئه‌و سنووره‌دا بشكێت شتێكى مه‌حاڵه! هه‌روه‌ها وازهێنانى سه‌رۆكى هه‌رێمیش له پۆسته‌كه‌ى بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ئه‌و دیو سنوورى دێگه‌ڵه له رێگاى گه‌مه‌یه‌كى دیموكراسیدا مه‌حاڵه، چونكه نه سه‌رۆكى هه‌رێم ئه‌و توانا‌و ئیراده‌یه‌ى له‌ده‌ست خۆیه‌تى كه بتوانێت به‌مه رازى بێت، نه سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌كه‌ش ده‌توانێت له‌رێگاى په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستوورى بۆ دابنێت و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم له قاڵب بدات!ئه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌نجامیدا، بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، له رووى یاساییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كى نیه‌و كارێكى یاسایى پڕ به پێستى خۆى بوو، به‌ر له‌و هیچ یه‌كێك له‌سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانى تر ئه‌و جورئه‌ته‌یان نه‌بوو ده‌ست بۆ ئه‌و كاره ببات، هه‌روه‌ها له رووى سیاسیشه‌وه ئه‌وكاره كرۆكى دیموكراسی بوو، دانانى بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه، به‌ڵام له واقعدا ئه‌گه‌ر پۆستێك له‌رێگاى هێزو خۆسه‌پاندنه‌وه ده‌ستى به‌سه‌رداگیرابێت، ئایا ده‌توانرێت له رێگاى دیموكراسیه‌وه رێك بخرێت و وه‌ربگیرێته‌وه، ئایا له كاتێكدا كه ئێمه هێنده پێ له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانى چه‌مكى دیموكراتیزم، به‌خوێندنه‌وه كلاسیكیه‌ى داده‌گرێت، خودى سیسته‌مى دیموكراسی نه‌كه‌وتۆته به‌ر شه‌پۆڵى جیهانگه‌رایى و له‌قه‌یراندا ناژى؟!
له راستیدا ئه‌مه ناوه‌ڕۆكى كێشه‌كانى هه‌رێمه، بۆیه ده‌بێت سیسته‌مێكى سیاسى وا له كوردستان پیاده بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و دابه‌ش بوونه سیاسى و جیۆپۆله‌تیكیه‌دا بگونجێت هه‌رێمى كوردستان تێى كه‌وتووه! تاكه چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌مه دابه‌ش كردنى ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌یه، واته ده‌بێت ئیداره‌ى سیاسى و كارگێڕى له كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆمه‌ڵێك قه‌واره‌ى سیاسى بچووكتر بێت، جاهه‌ر ناوێكى لێده‌نرێت گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ى كوردستان بگونجێت و ئه‌و ئاسته‌نگانه تێپه‌ڕێنێت كه ئاماژه‌مان بۆ كرد، واته هه‌رێمى كوردستان خۆى ببێته قه‌واره‌یه‌كى سیاسى فیدڕاڵ و ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌ولێر كۆنه‌كرێته‌وه، كه هه‌رگیز ناشتوانرێت كۆبكرێته‌وه! كه‌چى ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه، بوار ره‌خساندن بۆ ئه‌و جۆره سیسته‌مه‌ش له كوردستان كارێكى ئاسان نیه‌و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى رۆشنبیرى سیاسى سه‌رده‌سته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم ناگونجێت، كه به‌هۆى ترس و گومانیان به‌رامبه‌ر رابردوو به‌رامبه‌ر داهاتوو، به‌رامبه‌ر یه‌كتر، ئاماده‌ییان تیانییه ده‌ست به‌ردارى به‌شێكى كه‌م له ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بن، ناشتوانن ده‌ست به‌ردار بن! بۆیه ئه‌گه‌ر له‌سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى سیسته‌مى سیاسى له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه شتێكى له‌بارو گونجاو بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمیان كۆنتڕۆڵكردوه،له‌بار نیه، بۆیه یا ده‌بێت سه‌رله‌به‌ر ئه‌زموونى هه‌رێم بخرێته مه‌ترسییه‌وه‌و سه‌ره‌ڕۆیى پێ بكرێت، یا ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه بگۆڕدرێن و خوێنێكى نوێ بخرێته ناو جه‌سته‌ى سیاسى هه‌رێم، خه‌ڵكى له‌م دوو رێگا چاره زیاترى له‌به‌ر ده‌ست نه‌ماوه!ئه‌م رووخسارانه‌ى ئێستاهه‌رێم به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى مێژووه‌وه، بۆئه‌وه‌ى كورد بگه‌ڕێته‌وه ناو مێژوو، ده‌بێت رووخسار‌و ده‌م و چاوى نوێ، به بیرى نوێ به‌رهه‌م بێنێت!!!