ریفراندۆم لە نێوان بەڵێ و نەخێردا بەرەو کوێ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 768 جار بینراوە

نوری کەریم/ئەڵەمانیا

با کوردانە بیربکەینەوە,کوردانە بدوێین,کوردانە کاربکەین.
بەرژەوەندیی نەتەوایەتیی بەرلە بەرژەوەندیی تەسکوتروسکی تایبەت وحیزبایەتیی و تاکپەرستیی
ریفراندۆم, کێ دەیکات و کێ لەبەرامبەریدا دەوەستێ, ھاوکار و دۆست و دوژمنانی دەرەکیی کامانەن؟
ئەگەرەکانی سەرکەوتن و مەترسییەکانی سەرنەکەوتن, ئامادەکارییەکان و کۆسپەکان, رووبەری جوگرافی پرۆسەکە.ئایا دوای ریفراندۆم گوزەرانی دانیشتووان باشتر دەبێت؟
برای کورد,برای ھاوخوێن و ھاوخاک و ھاوزمان : ئەگەر سەر بە پارتی , یەکێتی, گۆران ,کۆمەڵی ئیسلامیی , یەکگرتووی ئیسلامیی , کۆمۆنیست,نەتەوەییەکان,سۆسیال دیموکرات,چەب ولیبرال, عەلمانی یا ئیسلامیی رادیکاڵ, پێشکەوتنخواز یا کۆنەپارێز, موسوڵمان یا کریست یا ئێزدی یا کاکەیی,سوننە یا شیعەی عەلی کوڕی ئەبوتالیب, ھەرچی ھەبیت ھەر کوردیت و وڵاتی تۆ کوردستانەو وڵات و نیشتەنیی کەمایەتییەکانی تورکمان و ئاسووریی وکلدانەکانیشە. پێویستەو ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیی پیرۆزە, ھەرھەموومان لە ئاستی بەپرسیارێتی مێژووییدابین ,پەیوەندیی و وابەستەیی حیزب و ھوز و بنەماڵە وەلانێین و دوور لە ھەست و سۆزی دەروونیی و گرێوگۆڵی دڕکاوی و ئاڵۆز و ئاڵۆسکاوی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە شێوێنراوەکان, ژیرانەو دووربین , ھزر و ئاوەز و لۆژیک و نەست ئینجا ھەست و ویژدان بکەینە سەرپشک و سەرمەشقی ھەڵوێست و بڕیاری کۆتاییمان لەبەردەم سندووقەکانی دەنگداندا بە بەڵێ یا نەخێر بۆ سەربەخۆیی کوردستان و دواتر بنیاتنانی دەوڵەتی کوردستان.حکوومەتی ھەرێمیش بانگەشەی سیستمی دیموکراتیی و(ئازادیی بیروڕا) دەکات بەڵام گرنگترین شت بۆ ھەریەکێک لە دانیشتوانی باشووری کوردستان ئەوەیە ھەڵوێستێک بنوێنێت ھەردەم خۆی و نەوەکانی شانازیی پێوەبکەن , ھەڵوێستێک پەشیمانی و شەرمەزاریی لە دووا نەبێت و (قەرزاری دنیا و قیامەتیش نەبین ).
خوێندنەوەی بارودۆخەکە: ماوەیەکە لە باشووری کوردستان , باس ھەرباسی ریفراندۆمە و ھەراوھوریایەکی ئەوتۆی ناوەتەوە, خەریکە خەڵکە ستەمدیدەکە بازدەدات بەسەر خەمەگەورەکانی خۆیدا و قەیرانی ئابووریی و کێشەکانی ژیانی سەختی رژزانەی بیردەچێتەوە و ھەندێک بە ھەموو تواناوە و ھەندێکیش ئەوەندەی ھێزی تێداماوە,خۆ فڕێدەدەنە مەیدانە جەنجاڵەکەی ریفراندۆم و تێگەیشتن و وێناکردنیشمان بۆ پرۆسەکە زۆر لە یەکتر دوورن. ئاخۆ ھەموان دەزانین لایەنە یاساییەکانی ریفراندۆم چییە,چۆن دەکرێت و کەی دەکرێت و بۆ دەکرێت؟ ئاخۆ لەخۆمان دەپرسین ریفراندۆمەکەی ێاڵی ١٩٩٢ بۆ حسێب نییەو کاری بێناکرێت؟ ئەی ریفراندۆمێکی نوێ لە ٢٥/٩/٢٠١٧دا, بۆ حسێب دەبێت و کاری پێدەکرێت؟ یا ئێمەی کورد, ئەمەش تەنھا وەک مۆدێل بەکاردەبەین و ئەوی دیکەی گرنگ نییە!؟ کۆتایی حەفتاکان و سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی رابوردوو, لاوانی باشوور ,بانتۆڵی(شارلستۆن = جارلستۆن) مان وەک مۆدێل لەبەردەکردو نەماندەزانی بەناوی (شارلس = جارلس) ی شای بەریتانیاوە ناونراوە!؟
ئەوەی لە میدیاکانی باشوور و میدیاکانی بێگانەوە بڵاودەکرێنەوە زۆر جیاوازن و نێوانیان ئاسمان و رێسمانە. میدیاکانی خۆمان دانیشتوانی ھەرێمی کوردستانی باشووری کردووە بە سێ بەشەوە:
١/ ناوچەی ێەوز: سلێمانی,کەرکووک,گەرمیان,ھەڵەبجە,دەنگ بۆ سەربەخۆیی نادەن.
٢/ ناوچەی زەرد : ھەولێر,دھۆک,زۆربەی ھەرە زۆریان (بە زۆر بێت یا خوایشت) دەنگ بۆ سەربەخۆیی دەدەن.
٣/ھەموو ئەوانەی سەر بەو دوو ناوچەیەنین,یا سەربە لایەنێکیانن بەڵام لەبەردەم سنووقەکانی دەنگداندا خاوەنی دەنگی راستەقینەی خۆیەتی و ویژدانی خۆی ئاسوودە دەکات یا لە نێوان بەڵێ و نەخێردا ناتوانێ خۆی ساغبکاتەوە و کارتەکەی بە سپێتی فرێدەدات و دێتە دەرەوە.
بارودۆخی ناوخۆ : ماڵی کورد لەم ماوەیەی دواییدا لە ھەرکاتێکی دیکە پەرشوبڵاو و ناڕێک و شێواو و شێوێندراوترە و روون و ئاشکرا دابەشبووە بەسەر سێ بەرەی ناکۆکدا بە کۆڵێک کێشە و لێکتێنەگەیشتن و قەیرانی کۆن ونوێی چارەسەرنەکراو و چەقبەستووی نێوانیانەوە.ئەوە جگە لە بەرەیەکی حەپەساو کە زەینی بووە بە (زەینی سوڕسوڕە) و نازانێت شایەتمان بەرەو کوێ بێنێت ورۆڵی نێگەتیفی میدیای ھەڕەمەکیی وچەواشەکاری حیزبەکان و ئەوانەشیان کە کەم یا زۆر سێبەری قورس و چەبۆک و ھەژموونی دەرەکیی بەسەرەوەیە و بە نۆتەو ئاوازی ئەوان دەھۆڵ و زوڕنای (بلوێر ژەنی جادووگەر) ئاسای خستۆتەکار و ئەو خەڵکە ھەڵدەپەڕێنن و شەڕیشە لەسەر سەرچۆپی و گاوانییەکە.تەنانەت کار بەوە گەیشتووە ھەندێک دەیانەوێت کوردی باشوور بە ئامێرێکی ساتوسەمتوور ھەڵپەڕێنن, جا وەرە تەماشای ئەو بەزمە بکەو خۆت سەرپشک بە پێدەکەنیت یا دەگریت .با روونتر بدوێین و خاڵ لەسەر پیتەکان دابنێین و ھیزی جەماوەریی ھەریەک لە حیزبە سەرەکییەکانی گۆڕەپانەکەی باشووری کوردستان بخەمڵێنین :
بارتی دیموکراتی کوردستان (بارزانی) : زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی گرتووە و بەو پێیە زۆرینەی دەنگی دەنگدەرانیش بەدەست دەھێنێت.
یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان (تاڵەبانی – ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد), کۆسرەت رەسووڵ,دکتۆر بەرھەم ێاڵح , فوئاد مەعێووم,عادیل موراد و ھاودەنگەکانی, تۆراوەکان لە یەکێتی,یەکێتییە خوێن زەردەکان و گرووپ وباڵ و دەستەوتاقمی دیکەش ١٨ ھەژدە کورسی پەرلەمانیان گرتووە و ٢ تا ٣ باڵیان(ھەتا ئەمڕۆ٥/٨/٢٠١٧ بەرەنگاریی ریفراندۆم دەکەن و دەنگەکانی نزیکەی نیوەی سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانیان پێکدەھێنن. یا روونتر بڵێین ٣ باڵ لە پێنج باڵە بەھێزەکە پشتگیریی راپرسیی ناکەن و دەنگی خۆیان بە نەخێر دەھاونە سنووقەکانی دەنگدانەوە.
بزووتنەوەی گۆڕان ( نەوشیروانییەکان ,(ئیسلامییەکان , ناڕازییەکان لە دەنگ ورەنگ و رێبازی گۆڕان لە دوای سەرکردەکەیان): ٢٤کورسی پەرلەمانیان بەدەستھێنابوو. لە ٢٥/٦/٢٠١٧ەوە پێشنیازەکانی پارتییان داوەتە دواوە کە لە رێگەی یەکێتییەوە خرابووە بەر دەستیان و جگە لەوەش کێشەی دیاریکردنی جێگرەوەی نەوشیروان مسەفاو دیاریکردنی تێکۆشەرێکی دێرین و میانڕەوی وەک کاک عومەری سەید عەلی بە خەلیفە,ھەڵبژاردنێک یا دیاریکردنێکە بە دڵی ھەموو ئەندامانی گۆڕان نییە.
چەوساوە و بەشخوراوەکان: لە رۆژی ریفراندۆمدا(ئەگەر ئەنجامدرا) رقوکینەی پەنگخواردووی خۆیان, رەشەبای تووڕەیی و ھەڵچوونیان دەکەن بەناو سنووقەکاندا,زۆربەیان تارماییەکی رەشی بێھیوایی بەری چاوانی گرتوون و بەپێی وتە بەنێوبانگەکەی شەھیدی جوانەمەرگ, ھونەرمەند عەلی بلبل (چیدەبێت با ببێت) ھەلوێست وەردەگرن.
کۆمەڵی ئیسلامیی: لەھەموو ھەڵوێست و کاردانەوەیەکدا ھاودەنگ و ھاوھەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕانن و ٦شەش کورسی پەرلەمانیان گرتووە.
یەکگرتووی ئیسلامیی: ھەتا ئێستە ھاودەنگی پارتین,دەنگی نەیاریشی زۆر تێدایە و ئەو کاتەی دەچنە بەردەم سنووقەکان, ئامانجی سەرەکییان بەرژەوەندیی حیزبەکەیان و تورکیاو ئیخوانەکانە.
خاوەن بەرژەوەندییە قەبەکان : گەندەڵکاران و دز و ھەلپەرستەکان , ئەمانەش ١% ی رێزەی دەنگدەران پێکدەھێنن.
کەمایەتییەکان :
تورکمانەکان: ھەرھەموویان تۆرانی و ئەڵقە لە گوێی تورکیان,دەنگ بە ھیج پرۆسەیەک نادەن بەرژەوەندیی کوردی تێدابێت و بە پێداگرییەوە بەرامبەر سەربەخۆیی کوردستان دەوەستنەوە.بەڵاَم چەند لایەنێکی بەناو تورکمانیش ھەیە,بەسەر پارتی و یەکێتیدا دابەشبوون و دەسندەخۆری ئەوانن, ئەوانەی دەروێشی پپارتین , دەنگیان دەخەنە پاڵ دەنگی پارتی, ئەوانەش کە دەستنێزی یەکیتین دەنگی یەکێتی دەجوونەوە, بە بەڵێ یا نەخێر بۆ سەربەخۆیی کوردستان و دەوڵەتی کوردستان. لیژنەی پەیوەندی و ھاوئاھەنگیی نێوان تورکمانە تۆرانییەکانی باشوور و عێراق,بەتوندی ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە رەتدەکەنەوە.
تورکمان,کڵدانەکان,ئاسوورییەکان١٢-١٥% ی دانیشتووانی باشوور پێکدەھێنن و دەشێت ٦% ی ریژەی دەنگدەران لای ئەوان بێت و دوای بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆیان دەکەون ومەرجیان ھەیە و ھەتا دووایین کاتەکان چاوەڕێ دەکەن و خۆیان ساغ ناکەنەوە….سەرئەنجام ٤-٥%یان دەنگیان دەخەنە پاڵ دەنگی ئەو لایەنەی مەرجەکانیان دەسەلمێنێت, پارتی بێت یا یەکێتی, ئەوە گرنگ نییە .
یێزدیی – ئیزدیی یەکان: بە رەگەز کوردی رەسەنن بەڵام وەک کەمایەتییەکی ئاینیی لە نێوان ئاینەکانی کوردستاندا(سوننە,یێزدیی, کاکەیی,شیعەی عەلیی, زەردەشتیی…) بەسەر پارتی و یەکێتی و پێکەکەدا دابەشبوون و بەشێکیشیان خۆیان بە عەرەب دەزانن!
کریستەکان(گاور): ئەمانە بەکەمایەتی ناژمێردرێن چونکە بە رەگەز کوردن و کوردی پاک و نیشتمان پەروەرن.
عەرەب و عەرەبە ھاوردەکان: بەسەر شیعەی عەلی و سوننەو کۆنە بەعسییەکاندا دابەشبوون و خاوەنی دەنگ و رەنگی خۆیان نین,پاشکۆی گالیسکەکانی ئێران و تورکیاو سعوودییەو قەتەر و ئیخوان و…فەرمانی سەرۆک ھۆزەکانیان وکۆنە سەرکردەکانی بەعسییەکان و کوڕ و کچەکانی ێەددامن .تاکوتەرایەکیشیان بەرژەوەندییان لەگەڵ پارتی یا یەکێتیدا ھەیە و لەو روانگەیەوە ھەڵوێست لە دەنگدان وەردەگرن بۆ سەربەخۆیی کوردستان… دەتوانین بەشێوەیەکی دیکە بڵێین لە رووکەشدا وادەردەکەوێت نزیکەی ٤٩% ی دەنگدەران دەنگ بۆ سەربەخۆیی نادەن و بە نەخێر وەڵام دەدەنەوە بەڵام ھەر بە پێی خوێندنەوەی دەنگ و رەنگی جەماوەر, ھەستونەستیان,گلەیی و گازندەو رەخنەکانیان لە حکومەتی ھەرێم (بارتی و یەکێتی و گۆڕان وکۆمەڵی ئیسلامیی و یەکگرتووی ئیسلامیی)دەبێت ریژەی دەنگدەران بە بەڵی, زۆر لەو ریژەیە کەمتربێت, بەڵام ناتوانین حساب لەسەر ئەوە بکەین, چونکە کوردەکە(جیوەیی) یە و ھەڵوێستەکانی ناچنە خانەی بڕیاری دروست و لۆجیکەوە!! ئەگەر دەشپرسیت چۆن, دەڵێین لە ساڵی ٢٠١٤وە بەدەست قەیرانی ئابوورییەوە دەناڵێنین و نەبوونی کارەبامان قبووڵکرد, نەبوونی ئاومان قبووڵکرد,نەبوونی بەنزین و نەوت و غازمان قبووڵکرد, نیوە مووچەو چارەکە مووچەشمان قبووڵکرد,ئەو ھەموو دزیی و فزیی و درۆو چاوبەستەمان قبووڵکرد,بە ئاشکرا خێروبێری ئەم وڵاتە دەفرۆشرێت و کۆمەڵێکی دیار وناسراو حوولیدەدەن و تێرنابن, ھەر ھەڵدەلووشن و میللەت زەققەی چاوی دێت و چاوی دەردەھات,ئەوەشمان ھەر قبووڵکرد,ێەدان جار بۆردومان و تۆپبارانی تورکیاو ئێران و کاولکردنی گوندەکانمان قبووڵکرد, دامەزراندنی ئەو ھەموو بنکەی سەربازیی و سیخوڕیی و ھەواڵگریی تورک وئێرانمان قبووڵکرد,وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری و پڵانە گڵاوەکانی بنەبڕکردنی ئاژەڵداریی و کشتوکالمَان قبووڵکرد(زۆر جار نرخی سنووقێک(٢٣-٢٥کیلو) تەماتەی ھاوردە,دادەبەزێتە سەر تەنھا ٣٠٠٠ سێ ھەزار دینار)بۆ رێگرتن لە جوتیاری کورد کە بەرھەمەکەی بۆ نەفرۆشرێت ودەستبەرداری کشتوکاڵ بێت …!! ئەوەشمان ھەر قبووڵکرد, ئەی ئیتر چی ماوە قبووڵی نەکەین؟ بە مەزندەی کۆڵەواری خۆم وەھای تێدەخوێنمەوە, ئەوەی ھەتا ئێستا لە گۆڕێیەولەبارەی ریفراندۆمەکەوە بڵاوکراوەتەوە, سواری باێێک دەبین نازانین بە کوێدا دەڕوات و ناشزانین روو لەکوێ دەکات و بۆ کوێ دەڕوات و دەگاتە کوێ یا ھەرناگاتە ھیچ کوێ. تف لە دەست و قووەت لە خوا, تاڵ و کرمێ لەسەر خۆمان. ریژەیەکی زۆریشمان بە بەڵێ ھاوبەشیی ریفراندۆمەکە دەکەین و ئەولاتریش, خۆ لەوە خراپترمان بەسەرناھێنن!! ئەم (خراپترمان بەسەر ناھێنن) ەش خۆی لە خۆیدا راستییەکەو ئەقڵ دەیگرێت وکەم یا زۆر, رێژەیەکی دەنگدەران لەو روانگەیەوە ھەڵوێست وەردەگرن.بەڵام ئاخۆ سەربەخۆیی کوردستان ریفراندۆمی دەوێت؟ بێگومان نایەوێت.چونکە ئەم باشووری کوردستانە بە ریفراندۆم نەخزێنراوەتە نێو ئەو دەوڵەتەی بەریتانییەکان ساڵی ١٩٢١بەناوی دەوڵەتی عێراقەوە دروستیانکرد بۆ بنەماڵەی ھاشمییەکانی حیجاز. کەواتە بۆ ریفراندۆم دەکەین , بۆ ئەم ھەراوھوریایەمان ناوەتەوە و لەم قەیرانی ئابوورییەدا پارەو پوولێکی زۆریش بۆ ئەنجامدانی بەھەدەر دەدەین؟
ئایا ئەم ریفراندۆمە بۆ چییە, ئامانجەکانی بە شێوەیەکی گشتیی کامانەن,بەتایبەتیش بۆ سەربەخۆیی کوردستانە یا ئامانجی دیکەی لە بندا حەشاردراوە؟ ئایا ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ریفراندۆم ,بەتایبەنیش ئەگەر بۆ سەربەخۆیی کوردستان بێت؟( مامۆستا کامیل ژیر دەڵێت: سەربەخۆیی کوردستان,ھەموو کات کاتێتی,گەرچی کات ھەیە لەکاتیتر گونجاوترە, کاتی ئێستاش لە گونجاوترین کاتەکانە.) بەڵام من دەڵێم ئەگەر دڵنیانەبین کە زۆرینەی دەنگدەران بە بەڵێ دەنگ دەدەن, نەکردنی لە کردنی باشترە, چونکە کاتێک دەنگەکانی نەخێر زۆربێت(کە لە راستیدا نەخێر نییە بۆ سەربەخۆیی کوردستان, بەڵکو نەخێرە بۆ پرۆژەکەی پارتی) ئەوە دەبێتە بەڵگەیەکی مێژوویی بە دەست ناحەزان و دوژمنانەوە کە کورد سەربەخۆیی ناوێت و پێکەوە ژیانی لە چوارچێوەی عێراقدا بەلاوە باشترە.ئەوەشمان بیرنەچێت ماوەی کارپێکردنی ھەر ریفراندۆمێک, تەنھا یەک ساڵەو دوای ئەو ساڵە ئەنجامەکەی بووچەڵ دەبێتەوە.
پەیوەندیی ریفراندۆم بە ھەڵبژاردنی گشتیی کوردستانەوە: جگە لە پارتی و یەکگرتووی ئیسلامیی ھاودەنگی, ھەرھەموو لایەنەکان و جەماوەری بێلایەنەکانیش جەخت لەوەدەکەنەوە کە ریفراندۆم ئەگەر ئەنجامدرا, دەبێت بەر لە ھەڵبژاردنی گشتیی ھەرێم بکرێت بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی ھەرێم,ئەمەش خۆی لە خۆیدا خاڵێکی یەکجار گرنگە و ئەوان و پارتی ویەکگرتووی ئیسلامی دەخاتە دوو بەرەی ناحەز و رکەبەرەوە.
گرنگیی کات: لە ھەمووجەنگ و پێکدادانێکی چەکداریدا,دیاریکردنی کات و شوێنی شەڕەکە زۆر گرنگەو دەشێت نیوەی سەرکەوتن مسۆگەربکات. لە ریفراندۆمیشدا کات و ئەو شوێنانەی ریفراندۆمەکەی تێدا دەکرێت گرنگن .. ئایا ٢٥/٩/٢٠١٧کاتێکی گونجاوە بۆ ئەم ریفراندۆمەی باشووری کوردستان کە قسەی لێوە دەکرێت و ھەراوھوریایەکی ناوەتەوە؟ھەر بۆ نموونە, مامۆستا جەمال نەبەز دەڵێت:(گشتبرسیی لەم کاتەی ئێستادا,کارێکی بێ مانایە و گشتپرسیی لەسەر ماڵی خۆ, ناکرێ و بێجگە لەوەش لە کۆمەڵگەیەکدا سەرناگرێ کە لە ژێر ھەڕەشەی شمشێر و رمی داگیرکەراندا بێ. ئەمە بیروڕای منەو ئێوەش ئارەزووی خۆتانە.)
گەورەبەرھەمھێنەری باشووری کوردستان و عێراق,فارووقی مەلامستەفا: داواکارم کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە دوابخرێت.
شاسوارعەبدولواحید خاوەنی کۆمپانیای نالیا,٢٥/٧/٢٠١٧دامەزراندنی حیزبێکی راگەیاند(کەھێشتا ناونەنراوە) و کەمپینێکیشی سازکرد بۆ ھاندانی جەماوەر بە نەخێر وەڵامی ریفراندۆم بدەنەوە.شاسوار لەو بارەیەوە دەڵێت: دوای سەردانەکەم بۆ ئەمەریکا,دڵنیابووم کە ئەم ریفراندۆمە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان نییە و مەترسی گەورەشی بەدواوەیە, بۆیە ئێمە دەنگدەران ھاندەدەین دەنگ بۆ نەخێر بدەن! ئەو بەرپرسانەی بینیمن, وتیان بەرپرسێکی باڵای ھەرێم ئاگادارکراوەتەوە کە ئەنجامدانی ریفراندۆم(ھەرنەبێت لەم ماوەیەدا) بەگونجاو نازانین و ئەگەر ھەردەیکەن,ئەوە ھەرچی رووبدات خۆتان بەرپرسن! ( دەستەواژەی ھەرچی رووبدات خۆتان بەرپرسن, چەندین چەمکی زۆر گرنگ لەخۆدەگرێت.)
سەربەخۆیی پیرۆزترین ئامانجەکانی کوردە کە ھەتا ئەمڕۆ خەباتی بۆدەکات و بەردەوامیشە لە قوربانیدان لەو پێناوەدا, بۆیە لە بارودۆخی ئاساییدا کە ماڵمان شپرزەو پەرشوبڵاو نەبێت وەک ئێستا,دەنگ نەدان بۆ سەربەخۆیی ھێڵی سوورە وبڤڤەیە,ھەر کوردێک بخلیسکێتە ئەودیو ئەو ھێڵەوە,مۆری ناپاکیی دەنرێت بە تەوێڵیەوە و مێژووش سووک و ریسوای دەکات. ئاخر سەربەخۆیی نەپێشنیازی لایەنێک یا سەرکردەی ئەو لایەنەیە, نە مافێکە گەلێک بیەوێت وگەلێکی دیکە نەیەوێت, بەتایبەتیش بۆ گەلی کورد کە رووبارێک خوێن و فرمێسکی بۆ رشتووە, بەڵام لە نێو گەلانی دواکەوتوودا,بەرژەوەندییە تەسکەکانی بنەماڵە, تیرەو ھۆز,حیزب وئاین و ئاینزاو رابەرانی ئاینیی, رۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕن لەوەدا کێ رابەرایەتی دەکات ؟ ھەر لایەنەو ئەو شەرەفەی بۆ خۆی دەوێت و بە لایەنێکی دیکەی رەوانابینێت(وەک ھەڵگرتن و دانانی بەردە رەشەکەی کەعبە لە سەردەمی جاھیلیدا) بۆیە ناکرێت یەکێتی لە دژی پارتیی , یا گۆڕان لە دژی یەکێتی و پارتیی دروشمی نەخێر بۆ ریفراندۆم بەرزبکاتەوە یا بەکوردیی و کورتی بڵێین : دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ئەگەر بەرابەریی مەسعوود بەرزانی دابمەزرێت , یەکێتی و گوڕان و کۆمەڵەی ئیسلامی نایانەوێت و بە ھەموو شێوەیەک و بەھەموو توانایانەوە کۆسپ و تەگەرە و کێشەی بۆ دروست دەکەن ورێگریی لە سەرکەوتنی دەکەن, خۆ ئەگەر لە سەر دەستی ئەوان یا یەکێک لەوانیش دابمەزرێت , پارتیش ھەمان ھەڵوێستی ئەوانی دەبێت. لێرەدا نموونەیەکی زۆر سادەو ساکار دەخەمە بەر دیدی خوێنەر,چەند برایەک دەمێکە ئاواتیانە خانوویەک دروست بکەن و ھەموویان پێکەوە کۆبکاتەوە و لە کرێگرتەیی رزگاربن و ببنە خاوەن خانوویەکی سەربەخۆی خۆیان,ھەم لە خانووەکان و ھەم لە حێزانەکانی دیکەش جیایان بکاتەوە وخاوەنی سەربان و بنبان وحەوشەو دیواری خۆیان بن, بۆ دەبێت ئەو دەمەی کار دەگاتە ئەوەی دیواری حەوشەکەیان ھەڵچنن, دووسێیەک لەو برایانە لە رقی برایەکیان دەست لەکار بکێشنەوە وھەریەکەیان بە بیانوویەک بلێن نەخێر دیواری حەوشەمان ناوێت!!!
ئەوانەی نایانەوێت دەنگ بۆ سەربەخۆیی بدەن , جۆراو جۆر و جیاوازن :
١/ ئەوانەی لە سەرەوە باسکران.
٢/ئەوانەی دەڵێن ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان, پێویستی بە چەند خاڵێکی بنەڕەتییە, وەک:
زەمینەی ناوخۆ پتەوبێت و ناوماڵی کورد رێکخرابێت, پەیوەندیی و ھەڵوێستی لایەنەکان بەرامبەر یەکتر گونجاو وجێگیربێت,کە دەکاتە ئەوەی پەرلەمان کارابکرێتەوە, بارودۆخی ناوچەکەو ھەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ (داگیرکارانی کوردستان)گونجاو و لە باربێت.پێشخان و مەرجەعییەتی یاسایی و دەستووریی و پێکھاتنی ئاشکراو بێ گرێوگۆڵ و فەرمیی نێوان ھەر ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و بڵاوکردنەوەی لە میدیاکاندا. لاھوور شێخ جەنگی لەو بارەیەوە دەڵێت: بنەماکانی سەرکەوتنی پرۆسەکە پێویستی بە ھێزی سەربازیی,پێکھاتنی(لێکتێگەیشتنی)لایەنەکان, ,ئابوورییەکی دامەزراو,دیبلوماتکارییەکی ئەکتیڤ و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتییە.
٣/ ئەوانەی دەڵێن ریفراندۆم ,پلانی نھێنیی و دەرەکیی لە پشتەوەیە و تەنھا خزمەت بە لایەنێک و ھێزە گەندەڵکارەکان و تورکیای دوژمنی سەرسەختی کورد دەکات و ھیج خێرێکی بۆ کورد تێدا نییە.
٤/ ئەوانەی دەڵێن ئێستا گوزەرانمان زۆر خراپە,قەیرانی دارایی, نەبوونی مووچە, کێشەکانی ئاو و کارەبا و نەوت و غاز, بێکاریی, گەندەڵی و تاڵانکردنی خێروبێری وڵات,ناکۆکیی و پەرشوبڵاوی ماڵی کوردو…..ئێستە ئەمە حاڵمانە,ئەی ببینە دەوڵەت ؟ زمانی حاڵیان دەڵێت:(گوریس بە یەک لایەنە نەدەھاتەوە,ئینجا دوولایەنە),(مەیموون زۆر جوان بوو, ئاوڵەشی دەردا) یا (رەمەزانمان جوان گرت, نۆرەی شەشەڵانە).
٥/ بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانی ژێربەژێری دز و گەندەڵکاران و ھێزە دەرەکییە دوژمنکارەکان بەکورد,پێویستە ھەرھەموو کوردی باشوور یا زۆرینەیان,یەک دڵ و یەک دەنگ, رۆژی ٢٥/٩/٢٠١٧(یا ئەگەر دواخرا) بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بچنە بەردەم سنووقەکانی دەنگدان و ھەموو لایەنەکانیش ئەنجامەکە قبووڵ بکەن و پشتگیریی ھەنگاوەکانی دوواتریش بکەن, ئەگەر نا,نەکردنی باشترە.
٦/ ھەندێک لایەنی سیاسیی: ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی ھەرێم پێکەوە و لەیەک رۆژدا لە مانگی ١١/٢٠١٧ دا بکرێت.ئەمەیان ئێستا بۆتە بەشێک لە مەرجە بنەڕەتییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەردەمی کاک عومەری سەید عەلیدا(بە تەنھا کاراکردنەوەی پەرلەمان, کێشەکان چارەسەرناکات, بەڵکو دەبێت لەگەڵ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووریی و سەرۆکایەتی ھەرێم و گوزەرانی دانیشتوواندا پێکەوە چارەسەر بکرێن)
دەتوانین بە کورتی بڵێین, کۆمەڵگەی کوردی باشوور لە ھەڵوێستیاندا بەرامبەر ریفراندۆم دەکرێن بە سێ بەشەوە:
١/ بە چاونووقاندنەوە دەنگ بۆ ریفراندۆم دەدات و تاڵ و کرمێ لەسەرخۆی و چیدەبێت با ببێت!
٢/ بەرژەوەندییەکانی خۆی و حیزبەکەی لەبەرچاو گرتووە و کۆمەڵێک مەرجی ھەیە. ھەندێک لایەنی سیاسیی: ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی ھەرێم بێکەوە و لەیەک رۆژدا لە مانگی ١١/٢٠١٧ دا بکرێت.
٣/ لە نێو رووناکبیرانیشدا راوبۆچوونی جیاواز ھەیە,بۆ نموونە, مامۆستا کامیل ژیر دەڵێت: (ریفراندۆم,نەکردنی باشترە لە کردنی. لە نەکردنیا ھیوایەک بۆ سەربەخۆیی ھەرئەمێنێ,لە دۆڕاننیا, مایەکەمان ئەبێتە مایەی بیازفرۆش!.. وەک وەڵامێ بۆ ئەوانەش کە(نان)یان لە سەربەخۆیی لا چاکترە,ئەڵێم: تێربوونی چینەبرسییەکان,ھەر لە ژێر سایەی سەربەخۆییدا دێتە ئەنجام نەک لە ژێر باری دیلیا.)بەڵام من ھاوڕای مامۆستا نیم لە بەشی دووەمی بۆچوونەکەیدا,ھەر دوور نەڕۆین سەردەمی ێەدام, خۆ بندەست بووین بەڵام نە برسی بووین و نە کەسانێک وەک ئێستە بێکارو رووتورەجاڵ و پلیشاوە و بێھیوابوون لە ژیان؟
٤/ دەنگ نادات و گرنگیش نییە بەلایەوە, یا بە نەخێر دەنگ دەدات.ئەوانە زۆرینەی ئەوانەن کە کوردبوون و ھوشیاریی نەتەوەییان کزولاوازە,ھەندێکیان ئیستاش بە باشوور دەڵێن(شیمال). جا وەرە ئەوە لەگەڵ ھەڵوێستی عەرەبێکدا بەراوردبکە, سەر بەھەر لایەن و بەرەیەکی عەرەب بێت, سەربە ھەرئایدیایەکە یا بێلایەن بێت,ھەرگیز ناڵێت ئیسرائیل,بەڵکو دەڵێت فەلەستینی داگیرکراو,زایۆنیزمی دوژمن.
٥/ توێژێکی نوێش پەیدابووە, لە نێوان نەخێر و بەڵێ دا, کارتەکەی بە وشەی نەڵێ پڕدەکاتەوە !
ئەگەرەکانی سەرکەوتن یا سەرنەکەوتنی ریفراندۆمەکە و ئەنجامەکانی: لای ھەمووان روون و ئاشکرایە, پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ودامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان, پرۆسەیەکی مەزن و وەرچەرخانێکی مێژوویی ناوازەی نەتەوەی کوردە و بەدرێژایی مێژووی٤-٥ھەزار ساڵەی خۆی , بە ئەزموونی لەمجۆرەدا تێنەپەڕیوە. بۆیە پرۆسەکە ئەوەندەی چارەنووسسازە, ئەوەندەش ھەستیارە وھەڵمەتێکی ھوشیارکردنەوەی جەماوەریی ھەرھەموو دانیشتوانی باشووری کوردستانی دەوێت بە کورد و کەمایەتییەکانیشەوە, چونکە ئەوانیش ژمارەیەکن, ھەرچەند ژمارەیەکی بچووکیشن.سەرکەوتن یا سەرنەکەوتنی پرۆسەکەش زۆر گرنگ و ھەستیار و ئاڵۆز و مەترسیداریشە,خۆ ھەموو دەزانین ھەتا ئەمڕۆش بۆ گەلی کوردستان روون نەکراوەتەوە ,چەمکە یاسایی و دەستووریی وکۆمەڵایەتیی و ناوچەیی ونێودەوڵەتیی وسەربازیی وھونەرییەکانی پرۆسەکە, سەروبەریان بەکوێوەیە؟ئەگەرەکانی سەرکەوتن(ناڵێم گەرەنتی)کامانەن,لەنێو ئاگری جۆرەھا چەکی چوار دوژمنی, دوژمن بە مرۆڤدا,لەکەناری دەسەڵاتی سەربەخۆ/ نیمچە سەربەخۆی ھەرێمەوە, رووتوقووت بە مەلە دەپەڕیتەوە بۆ کەناری سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان و نازانییت لەو بەریش چی چاوەڕوانتە! سەرۆکی ھەرێمی کوردستان, ئەگەر بەرچاوی روونە و دەزانێت بەرەو کوێ ملدەنێت,پێویستە بەرچاوی میللەتیش روونبکاتەوەو میللەتیش بە ئارامیی و دڵنیایی بڕیارێکی دروست بدات بە بەڵێ یا نەخێر.باوەڕناکرێت مەسعوود بارزانیش ھەروا ماشەڕایی و بە بینینێکی لێڵوپێڵەوە ھەنگاوێکی وەھا چارەنووسساز بنێت ونەزانێت کار بەکوێ دەگات. کەواتە دەزانێت و بەرچاوی روونە و کارتی بەھێزی لە دەستدایە, ئەی بۆ ئاشکرایان ناکات و دڵنیامان بکات؟
تیمەرمان,راوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ, بە ماڵپەری سپۆتنیک ی رووسیایی راگەیاند: پەیوەندی نێوان ئەمەریکاو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی کاتیی نییە, درێژخایان و ستراتیژیشە, لە نێو ئەندامانی کۆنگرێسیشدا,زۆرێکیان پشتگیریی ئەنجامدانی ریفراندۆمەکەی ٢٥/٩ دەکەن.بۆ ھاوکاریکردنی زۆرتریشمان پێویستە لایەنەکانی باشووری کوردستان, کێشەکانی نێوانیان چارەسەربکەن و ھێزی پێشمەرگەش لە ژێر دەسەڵاتی حیزبەکان دەربھێنرێت.
لە بەرلین رێپێوانێک کرا بۆ پشتگیریی دەوڵەتی کوردستان,ئاڵای ئیسرائیل زۆرتر دەبینرا وەک لە ئاڵای کوردستان !
ئیرەجی ساجیدیی کونسوڵی ئێران لە بەغدا دەڵێت : لەرێگەی تایبەتیی خۆمانەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی رێگە لە سەرکەوتنی ریفراندۆم بگرین.دیارە رێگەی تایبەتییان چییە, ئێمەی کورد(مشتۆی نێو ھەمانەکە,کوشتووینی)
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا: ئێمە بەھیج شێوەیەک دژی ریفراندۆم نین بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەڵام گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە گەڵ بەغدا بۆ ئەنجامدانی,کاریکی دروستە.ڤالیران شۆفایف کونسوڵی پێشووی رووسیا لە بەغداش دەڵێت ئەنجامدانی ریفراندۆم لە باشووری کوردستان و کاردانەوەکانی بەسەر وڵاتاندا لەبەرژەوەندی کورد دەبێت .
مالیکی, سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق: ئەگەر رێگە لە مەسعوود بارزانی نەگیرێت, عێراق و ئێران وسوریاش کەرتوپەرت دەکات! تکایە سەرنج بدەن,جاران بانگەوازی سەربەخۆیی کوردستان,داگیرکارانی نەدەوروژاند,ھەندێک جار زۆر بێبایەخ بەلای گوێیاندا دەڕۆیشت و مێش میوانیان نەبوو! بەڵام ئەمجارەیان زۆر سەغڵەتی کردوون.
عەببادیی, سەرۆک وەزیرانی عێراق : پشتگیریی پەیمانی سایکس – بیکۆ ناکەم بەڵام کوردستان(مەبەستی باشووری کوردستانە) بەشێکە لە عێراق.
دکتۆر ئایدی کۆھێن: لۆبی جوولەکە بە ھەموو تواناوە ھاوکاریی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان دەکات.ترامب سەرۆکی ئەمەریکاش ھاودەنگ و بشتیوانە.
عوسمان بایدەمیر,وتە بێژی پارتی دیموکراتی گەلان(ھەدەپە)لە وەڵامی کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیادا,لە نێو ھۆڵی پەرلەماندا رایگەیاند, پشتگیریی ریفراندۆم دەکەین بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان.بە ئەردۆگانیش دەڵێت, ئەگەر کورد بە برا دەزانیت,بۆ ھەڕەشە لە کورد و سەرکردەکانی دەکەیت؟تۆ کە سەربەخۆیی تورکیات بەلاوە زۆر گرنگە, ئەی نەتەوەی کورد بۆ نابێت سەربەخۆیی کوردستانی بەلاوە گرنگ بێت؟
تورکیالە زمان مەولوود چاوەش ئۆغڵۆ وە رۆژی ٧/٧/٢٠١٧ وتی: دژایەتیی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان دەکەین لە باکووری عێراق بەڵام لە داھاتوودا لاریمان لە دامەزراندنی نییە بە پێی مەرجەکانی خۆمان کە مەرجی سەربازین و دەبێت (باکووری عێراق)وەک باکووری وڵاتی قوبروێ لە بندەستی تورکیادا بێت ودەسەڵاتی راستەقینە بەدەست تورکیا بێت و (خاکی ئەو ناوچەیەش) بەکاربھێنین بۆ لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان وھێزەکانمان(کە ئێستا لەو ناوچانە جێگیرکراون) بە پێی رێککەوتنێکی نوێ ژمارەیان زیادبکرێت.
ئێران: لەمیانەی کۆبوونەوەکەی رۆژی ٢٣/٧/٢٠١٧ وەزیری جەنگی عێراق,عیرفان حەییالی لە تەک سەرۆکی شورای بەرزی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران,عەلی شەمخانی, ئاژانسی (مھر) دەنگۆیەکی ھەڵپڕوکاند گوایە فیتنەیەک لە ئارادایە بۆ تێکدانی ھێمنی و ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی عێراق.لەزمان وەزیری جەنگی عێراقیشەوە بڵاویکردەوە کە: سوپای عێراق ھەر ھەوڵێک پووچەڵدەکاتەوە بۆ کەرتوپەرتکردنی خاکی عێراق.بەڵام ھەمان رۆژ وتەبێژی وەزارەتی جەنگی عێراق ھەواڵەکەی بە درۆخستەوە و وتی(دوورە لە راستییەوە)کە سوپای عێراق دەجوڵێنن بۆ رێگرتن لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان.بەڵام راستیی مەسەلەکە ئەوەیە کە ئەمەریکا بەھۆی ئەو وەزیرەوە نامەیەکی ئامۆژگاری بۆ سەرانی ئێران ناردووە و ئاگاداریان دەکات ئەگەر سیاسەتی چەوتی خۆیان راستنەکەنەوە لە دەستخستنە کاروباری ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و سوریا, دەبێت چاوەڕوانی کاردانەوەی توندی ئەمەریکاو ئەورووپا وھاوبەیمانەکان بکەن و خاڵ بەخاڵیش بە جۆرێک ئامۆژژگارییەکانیان بۆ روونکردونەتەوە,سەرانی ئێران دڵنیابن سەرۆک دۆناڵد ترەمپ گاڵتەی لەگەڵدا ناکرێت و پلانێکی گەورەو فراوان ئامادەکراوە و ھەرھەموو پێداویستییەکانی جێبەجێکردنیشی ئامادەیە, بۆیە ئاقڵانە سەری رەزامەندی و ملکەچییان لەقاند بەر لەوەی وەک ھەنگاوی یەکەم بەدەردەکەی میری قەتەریان بەسەربێت.
ئەمڕۆ ئێران مەترسیی راستەقینە رووی تێکردووە,ئەوەی ئەمەریکاو ئەورووپا,٣٨ێاڵە چاوی لێدەنووقێنن و لە سەردڵیاندا بووە بە گرێ,ھاتۆتە کۆتایی.کۆبوونەوەکەی ئەم دواییەی ریاز(لوتکەی ریاز) بڕیاریدا,ھەوڵێکی نوێ بدەن بۆ ئابڵووقەدانی ئێران و گۆشەگیرکردنی و ئاڕاستەی دوژمکاریی وڵاتی سعوودییە و ھاوپەیمانەکانی,لە ئیسرائیلەوە بگۆڕن بەرەو ئێران کە ٣٨ێاڵە شەڕەکانی لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆیدا دەکات و لەمەودوا شەڕ بخەنە ناوماڵییەوە,بە ھۆی وەھابییەکانەوە(تەکفیرییەکان).بێگومان ئەو ھێزانەی لەو بەرنامەیەدا بەکاردەھێنرێن, ھەر وەھابییەکان نین,پارتی دیموکراتی کوردستان -ئێران و کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان- باشوورش گەلی عەرەب لە ئەھواز,گرووپی موجاھیدینی خەلق لە ناوەڕاستی ئێران ھەر یەکەیان بەرەیەکی جەنگیان بۆ دەکرێتەوە! دوورنییە پاشماوەکانی داعشە بەزیوەکانی مووێڵ و گرووپی دیکەی نوێش لەو بەرنامەیەدا بخرێنەکار.
ئەمەریکا:جەیمز جێفری, باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا لە عێراق(سەر بە دیموکراتەکانە ): سیاسەتی چەسپاوی ئەمەریکا, عێراقێکی یەکگرتووی فیدراڵی دیموکراتیی دەوێت.کورد دەیەوێت ئەم ریفراندۆمەش وەک ئەوەی ٢٠٠٥ بەکراوەیی بھێڵێتەوە(باڵۆنێک ھەڵدەدات وەک تاکتیک بۆ گوشار و بۆ خوێندنەوەی کەشوھەوای دەوروبەر).
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا, تێریزا مای, بە تەلەفوون حەیدەر عەبادیی دڵنیاکرد کە لەندەن پشتگیریی عێراقێکی یەکگرتووی سەقامگیر دەکات و رێگە نادەن یەکپارچەیی عێراق رووبەڕووی مەترسی ببێتەوە.
مەسعوود بارزانی: ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێم و سەرۆکی ھەرێم ئەنجام لە ١/١٠/٢٠١٧دا ئەنجامدەدەین.ریفراندۆمیش ھیچ ھەڕەشەو مەترسییەکی تێدانییە بۆ ھێچ لایەک,بەڵکو ھەنگاوێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشە گیر و چەقبەستووەکان لەگەڵ بەغدا.
ژەنەراڵ دانفۆر, سەرۆکی ئەرکانی ھێزە ھاوبەشەکانی ئەمەریکا: ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق, پەیوەستە بە بەغدا و ھەولێرەوە, بە عەبادیی و مەسعوود بارزانییەوە.
جۆن بۆڵتۆن,کونسوڵی پێشووتری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت: عێراق بەم شێوەیەی ئێستا, دۆستی ئەمەریکا نییە.کورد شەڕی مردن و ژیان لەبەرامبەر ھێزەکانی (داعش) دا دەکەن بۆ رێگەخۆشکردن لەبەردەم ئاواتی ھەزاران ێاڵەیاندا,کە بریتییە لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی مەزن.
جەنەڕاڵ ئێرنی ئۆدینۆ(خانەنشین): یەکپارچەیی وڵاتی عێراق خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکات کە دەستی بەسەر ناوەڕاست و خواروودا گرتووە و بەردەوامیش ھەوڵدەدات باشووری کوردستانیش بخاتە بازنەی دەسەڵاتی خۆیەوە.تاکە رێگە بۆ رێگەگرتن لە ئێران و بووچەڵکردنەوەی بلانی (دەمەداسە شیعە نشینەکە) سەربەخۆیی کوردستانە.
بریت مەکگۆرگ, نوێنەری تایبەتیی سەرۆک ترامب بۆ جاودێریکردنی بنەبڕکردنی ھێزی سەربازیی داعش١٣/٧/٢٠١٧ رایگەیاند: بە راشکاویی وتمان بە مەسعوود بارزانی( ئێستا کاتێکی لەبار نییە بۆ ریفراندۆم , چارەسەر دانوستاندن و رێککەوتنە لە گەڵ بەغدا بۆ بەرژەوەندی ھەردوولا.
نیکی ھیلی,نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی, پێچەوانەی سیاسەتی ئەمەریکایە لە عێراق و کۆسپ و تەگەرە دەخاتە بەردەم جێبەجێکردنی پلان و ئەرکەکانی بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش و دەستەبەرکردنی ئارامیی لە ناوچەکەدا.
جۆزێف نیکتۆن, جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا, رۆژی١٤/٧/٢٠١٧ رایگەیاند کە ئەنجامدانی ریفراندۆم بارودۆخی عیراق دەشڵەقێنێت,بۆیە لەم کاتەدا پشتگیریی لێناکەین.
ئیسرائیل: ئیسرائیل کتوبڕ رایگەیاند(لەبەر چەند ھۆیەکی پەیوەست بە ئاسایشەوە, کونسوڵگەریی خۆمان لە ئەنقەرە داخست). بەم بڕیارە رێککەوتنەکەیساڵی ٢٠١٦ی نێوان ئیسرائیل وتورکیا بووبە بڵقی سەرئاو. ئەمەش ئاشکرا دیارە بەھۆی پشتگیریکردنی ئاشکرای ئیسرائیلە لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان.دەنگۆیەکیش بڵاوە, کە دەوڵەتی ئیسرائیل بە فەرمیی بڕیاریداوە لە ٢٥/٩/٢٠١٧بەدوواوە ھەر ھێزێک ھێرش بکاتە سەر ھەرێمی کوردستان,ھێزەکانمان دەستوبرد وبەتوندی وەڵامی دەدەنەوە!!
کۆمکاری عەرەب لە زمان ئەحمەد ئەبولغەیزی سەرۆکییەوە: نامەیەکی تایبەتیی ناردووە بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ئەوەی خستۆتە بەرچاو کە(ھەموو مافەکانی گەلی کورد, تەنھا لە جوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵیی دیموکراتیداو بەپەنجەنەرمکردن لەگەڵ دەستووردا ئەو مافانە دەستەبەردەکرێن.)
میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب: دەبێت حەشدی شەعبی وەک داعش و (جەبھەی نوێرە) لەنێوببرێن.دیارە ئەمەش لە ناوەڕۆکدا زۆر پەیوەستە بە ئێمەی کورد و سەربەخۆیی کوردستانەوە, چونکە بەڵگە نەویستەو شایەتی ناوێت, بە ئازایەتی و قوربانیدانی کورد, داعش تارومارکرا,حەشدی شەعبیش ئەگەر کەڵک لە کۆتایی داعش وەرنەگرێت, وەک ئەو بزنەی بەسەردێت کە نانی شوانەکەی خوارد.
مەسعوود بارزانی : سەربەخۆیی کوردستان رێگە لە ھەڵگیرساندنی جەنگێکی فراوان دەگرێت لە ناوچەکەدا.سەرنەکەوتنی ریفراندۆم تەنھا سەرنەکەوتنی پارتی نییە لەو بڕۆژە نەتەوەییەدا, بەڵکو سەرنەکەوتنی نەتەوەی کوردە لە ھەنگاوناندا بەرەو سەربەخۆیی.
رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران, عەلی خامەنەیی: چرپوھووڕی راپرسیی بۆ سەربەخۆیی کوردستان خەفە دەکەین.
جەلال تاڵەبانی, سکرتێری گشتیی ینک, تاران دڵنیادەکات کە ھاودەنگی مەسعوود بارزانی نییە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم.ئێرانیش عەبادی دڵنیا دەکات کە دژی ئەنجامدانی ریفراندۆمە لە ھەرێم.
ھوشیار زێباری, وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی دەستەی باڵای راپرسیی کوردستان: راپرسییەکە لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و ھیچ جۆرە دواخستن و گۆڕاکارییەک لە ئارادانییە.ترس و دڵەڕاوکەتان نەبێت و بەدڵنیایی دەنگ بدەن بۆ سەربەخۆیی کوردستان.ھیچ دەوڵەتێک دژی ریفراندۆمەکە نییە,١٤٣دەوڵەت پەیماننامەی دابینکردنی مافی گەلانی واژووکردووە, چۆن دژایەتی مافەکانی کورد دەکەن, کە پێشێلکردنی پرەنسیپەکانی ئەو پەیماننامەیەیە.دەنگۆ و پروپاگەندەی شڵەقاندنی بار و دۆخی ھەرێم و گرانیی و قاتوقڕیی, دوژمنان بڵاویدەکەنەوە.
قوباد تاڵەبانی,جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە مەڵبەندی بادینانی ینک, لەگەڵ بەرپرس و کادیران و ئەندامانی حیزبەکەیدا کۆبووەوە و رایگەیاند:(ھەر یەکێتییەک دژی ریفراندۆم بێت, ئەوە دژی خواستی ھەڤاڵ مام جەلالە و سزای توند دەدرێت.ێاڵی١٩٨٢یەکێتی نیشتمانی کوردستان, دروشمی چارەی خۆنووسینی بەرزکردەوە,چۆن ئەمڕۆ لە دژی دەوەستین؟ پێویستە یەکێتییەکانی مام جەلال بە گڕوتینەوە پشتگیریی ریفراندۆم بکەن و مام ئاسوودە بکەن.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ساڵی٢٠٠٤ بانگەشەی راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستانی دەکرد, پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی پشتگیریی لێنەدەکرد!!
کونسوڵی عێراق لە تاران,راجیح ێابیر موسەوی: جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان, پێشێلکردنی دەستووری عێراقە کە ێاڵی ٢٠٠٥ گەلانی عێراق دەنگیان بۆ داوە. خۆ ئەگەر ئەو راپرسییە بکرێت و دەوڵەتی کوردستان دروست بکرێت,ئەو دەوڵەتە بە مردوویی لە دایک دەبێت.
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران, نازم دەباغ لە رۆژانی (سەردانەکەی) جەلال تاڵەبانی بۆ ئێران٩/٧/-١٣/٧/٢٠١٧ رایگەیاند: ریفراندۆم بۆ جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کێشە لەسەرەکان(ناوچە بەعەرەب کراوەکانی سەردەمی ێەدام حسێن)لە ٢٥/٩/٢٠١٧دا, تەنھا تاکتیکێکە بۆ گوشار خستنە سەر بەغدا, بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی و بەلاداخستنی کێشە چەقبەستووەکانی دابەشکردنی دەسەڵات و فایلی نەوت,کەرکووک و مادەی ١٤٠و مەترسییەکانی کورد لەپەلاماردانی سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی. ئەگەرنا کورد نایەوێت لە عێراق جیابێتەوە.چاوەڕواندەکرێت شاندێکی باڵای ینک: کۆسرەت رەسووڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی,مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی,مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵا,بگەنە تاران و دوای گەڕانەوەیان دووا بڕیاری ینک بڵاوبکەنەوە.لەم بارودۆخەدا کەس خۆزگە بە ینک ناخوازێت,ئەگەر پشتگیریی ریفراندۆم بکات , پشتیوانی ئێران لە دەستدەدات و بارو دۆخیش لە ئێستە زۆر خراپتر دەبێت.ئەگەر پشتیوانیش لە ریفراندۆم نەکات بەرپرسیارێتییەکی میژوویی زۆر گەورەی دەکەوێتە ئەستۆ و دەبێتە بەڵەیەکی رەش بە تەوێڵییەوە.
ئیبراھیم جەعفەریی,وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆکی رەوتی چاکسازی نیشتیمانی(تیارالاێلاح الوگنی):لە ھیچ دەوڵەتێک نەمبیستووە پشتگیریی ریفراندۆم بکات لە ھەرێمی کوردستان, بەڵکو ھەر ھەموویان یەکپارچەیی خاکی عێراق بە گرنگ دەبینن بۆئاشتیی و ئارامیی ناوچەکە.جەعفەری جەختی لەوەشکرد کە(ئێمەلە سنووری دەستووردا, رێز لە بۆچوونەکەی لایەنی کورد دەگرین.)
دکتۆر نەجمەدین کەریم,ئەندامی مەکتەبی سیاسی ینک. وپارێزگاری کەرکووک: ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان(ھەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکانیش)لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام دەدرێت.
ئەیاد عەلاوی ,سەرەک وەزیرانی پێشوتری عێراق: عێراق(مەبەستی لە وڵاتی نێوان دوو رووبارەکەیە) نیشتیمانی عەرەب نییە, کورد و کریست و جوولەکە دانیشتووانی رەسەنی ئەم وڵاتەن.
مەلا بەختیار,سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی ینک: کورد مافی خۆیەتی سەربەخۆیی رابگەیەنێت.ھەڵوێستی میدیای ینک لەبارەی ریفراندۆمەوە بە دوو ئاڕاستەدا کاردەکات!
ھوشیار عەبدوڵڵای ئەندام پەرلەمانی عێراق١١/٧/٢٠١٧ لە کەناڵی تیڤی, ئێن ئاڕ تی, رایگەیاند کە حکوومەتی بەلجیکا و پەرلەمانی ئەورووپا, یاسا نێودەوڵەتییەکانیان پێشێلکرد و بێڕێزییان بەرامبەر سیادەو سەروەریی خاکی عێراق کرد, کە ئاڵای کوردستانیان بێ ئاڵای عێراق لە ھۆڵی کۆبوونەوەکاندا,دانا.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی: پێویستە ھەموومان خۆمان بە خاوەنی ریفراندۆم بزانین.
ئەبوبەکر کاروانی: راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان, گوزەرانی دانیشتووانی کوردستان دەئەوەندەی ئێستا خۆشتر دەکات.بەڵام خۆ ئەو بەڕێزە ھەر ئەوەندە دەڵێت و دەڕوات,پێمان ناڵێت چۆن وبە چی,بە ژیرخانی ئابووریمان,بە ھەلی کار بۆھەموان, بە دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان, بە خزمەتگوزارییەکان, بە سەروەریی یاسا, بە دڵسۆزیی وخەمخۆریی و دەستپاکیی لێپرسراوان, بە…
شێخ جەلال ئەلێەغیر: محەممەدی مەھدی دەردەکەوێتەوە و یەکەم ھەنگاو پەلاماری کورد دەدات!!!
کەناڵی تیڤی, ئێن ئار تی: لە راپرسییەکدا بۆ روونکردنەوەی ھەڵویستی دانیشتووان لەمەڕ رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەم ئەنجامەی بڵاوکردەوە : بەڵێ ٣٨% , نەخێر ٦١% .
بەر لەو راپرسییە, کەناڵی تەلەفیزیۆنی رووداو,لە بازاری ھەولێر,پرسیارێکی سادەی لە خەڵک دەکرد: باشووری کوردستان کوێیە؟باکووری کوردستان کوێیە؟ ھەر کوردێک بڕشتێک ھوشیاریی نەتەوەیی ھەبێت,بیرکردنەوەی ناوێت, دەبێت دەمودەست وەڵامی دروست بداتەوە. بەڵام زۆر سەیر بوو,ئێمە چەند کەسێک بووین پێکەوە دانیشتبووین,ھەرھەموومان تووشی شۆک بووین کە کەسێک لەوانی پرسیارەکەیان ئاراستەکرا,نەیدەزانی باشوور, باکووری کوردستان کوێیە!! بەڕاستی بەر لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بێویستە ئەوەی لەو بەرنامەیەدا بینراو بیسترا(ئەو ئاستی ھوشیاریی نەتەوەییە) بە ھەند وەربگرین و بزانین لە چ ئاستێکداین.
لاوانمان بە کچان و کوڕانەوە گاڵتەو لاقرتی بە ریفراندۆم دەکەن و دەڵێن(لە وڵاتێکدا خۆشەویستیی بەدزییەوە و دزیی بە ئاشکرادەکرێت!!)
بەتێپەِربوونی کات و نزیکبوونەوەی وادەی ریفراندۆمەکە لە٢٥/٩/٢٠١٧دا(ئەگەر گۆڕانکاریی بەسەردا نەیەت),عەبادیی نەرمیی دەنوێنیێت و لایەنەکانی کوردستانیش خاوخاو لە یەکتر نزیک دەبنەوە.
بەشێکی بەرچاوی جەماوەری کوردی باشوور لەو باوەڕەدان دەنگۆی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان, تەنھاو تەنھا ھاشەو ھووشە و گەوجاندنی جەماوەرەو تەنانەت بۆ فشار خستنە سەر حکوومەتی عێراقیش نییە کە داواکارییەکانی حکومەتی ھەریم جێبەجێ بکات.بەشێکی جەماوەریش دەڵێن: نموونەی زیندوو ھەیە, ئەگەر گەلێک کە رابەری ھەبێت,بڕیاربدات لەبندەست گەلێکی سەردەست رزگاربێت و سەربەخۆ بژی, وەک کۆسۆڤۆی سەر بە ێربیا دەکات.ھاشم تاجیی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کۆسۆڤۆ, رۆزی ١٧/٢/٢٠٠٨ یەکلایەنەو لە ھۆڵی پەرلەمانەوە جیابوونەوە و سەربەخۆیی کۆسۆڤۆی بە ھەموو جیھان راگەیاند.ئەمە لە کاتێکدا ێربیا تووشی شۆک بوو,رووسیا دژایەتی دەکرد و وڵاتانی ئەورووپاش, سەرەتا بێدەنگییان ھەڵبژارد. بەڵام ئەمڕۆ ێەدوبیست١٢٠ دەوڵەت گەل و نیشتیمانی کۆسۆڤۆ یان بەسەربەخۆ ناساندووە.
مەسروور بارزانی, سەرۆکی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان: کاتە دیاریکراوەکە بۆ ریفراندۆم, زۆر گونجاوە, ھەرچەند ھەندێک وادەزانن نەگونجاوە. ریفراندۆم موزایەدەکردنی سیاسی یا حیزبی نییە,پرسێکی نیشتیمانییەو ناتوانم بڵێم نەتەوەییە, چونکە کوردستان جۆرەھا رەگەز و ئاین و ئاینزای تێدا دەژی, ھەر ھاونیشتیمانییەکی کوردستانیی مافی دەنگدانی ھەیە,ھەرکەسێکیش نایەوێت بەشداریی پرۆسەی(ریفراندۆم)و ھەنگاوێک بەرەو سەربەخۆیی بکات,ئازادە کە بەشداری ناکات.
مەسروور بارزانی: بەغدا و چەندین وڵاتی دوور و نزیک, لەم کاتەدا پشتگیریی ئەنجامدانی ریفراندۆم ناکەن, گوایە بەرەی جەنگ لە دژی داعش پەرش و بڵاو دەکات.ئەوانە بەرژەوەندی خۆیان بەلاوە گرنگە و ئێمەش بەرژەوەندی گەلی کوردستانمان بەلاوە گرنگە.کاتەکەش لە گونجاو گونجاوترە و کوسپ و تەگەرەکانیش تەخت دەکەین.
ناوەڕاستی ئەمساڵ٢٠١٧ماوەی کار و ئەرکەکانی سەرانی عێراق بەکوردو عەرەبەوە, دوای ئەوەی ئەو ئەرکانەیان ئەنجامدا کە بۆیان دیاریکرابوو,کۆتاییھات. ئەمەش بە پێی ئەو بەرنامەیەی کە دەمێکە(جۆ بایدن)ی جێگریئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا سەرپەرشتیی دەکات و ماوەی ١٤ێاڵە چاو لە پێشێلکارییەکان و دەست تێوەردانی راستەوخۆی ئێران لە کاروباری ناوخۆ و دەرەوەی عێراق دەنووقێنن بە ئامانجی :
١/دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەکانی نەوت بۆ ئەمەریکا,وەک سەرۆک دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە ساڵی داعاتوو, سێ ئەوەندەی ئێستا پێستمان بە نەوتە. بە پێی رێککەوتنە ژێربەژێرەکان,غازە سروشتییەکەش بۆ رووسیا و نەوتەکەی بەێراش بۆ بەریتانیا دەبێت.
٢/دەرکردنی ئێران لە خاکی عێراق .
٣/ ئیسرائیل جڵەوی کارەکان بداتەوە دەست ئەمەریکا و جێگە پێیەکیش بۆ بەریتانیا بکەنەوە.
ئامادەکارییەکانی بەرنامەکە: وڵاتی سعوودییەوکەنداو,بڕی١٤٠ێەدوچل ملیار دۆلار پێشکەش دەکەن بۆ ھەستانەوە و ئاوەدانکردنەوەی عێراق و بڕینی دەست و پەنجەکانی ئێران و جێگە لێژکردن بە رێکخراوە ئیسلامییەکانی سەربە ئێران یا ئیخوان موسلیمین و جێگە پێیەکیان بۆ نەمێێنێتەوە لە ھیج لایەکی عێراقدا.
بە دوواداچوون و لێبێچینەوە لە دز و گەندەڵکاران و دەستبەسەرداگرتنی ملیارەھادۆلار پارەی دزراوو ئاشکراکردنی تاوانبارەکان کە سەرانی عێراق و سەرانی ھەرێم و مافیا و بانکەکان بۆ وەزارەتی دارایی ئەمەریکاو لایەنە پەیوەندیدارەکانی یوئێن ئاشکرادەکات.ئەم ھەڵمەتەش لە پارێزگارەکانەوە دەستپێدەکات و بەرەو ژوور دەبێتەوە بۆ سەرۆک ئەنجوومەنی پارێزگاکان, وەزیرەکان,ئەندام پەرلەمانەکان و سەرۆکەکانی وەزارەت و سەرۆکەکانی پەرلەمان لە ٢٠٠٣بە دواوە.
دامەزراندنەوەی ھەردوو وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆ کە لە خزمەت گەل و نیشتیماندابن نەک حیزبەکان.سەرەرای ئەمانەش چەند تیمێکی تایبەت دەگەنە عێراق کە شارەزا و پسپۆڕن لە بواری جیاجیادا و پێشتر لە کونسوڵگەرییەکانی ئەمەریکا,بنکە سەربازییەکان لە عێراق کاریان کردووە,بۆ رێنماییکردنی گواستنەوەی عێراق بۆ وڵاتێکی دامەزراوی دیموکراتی فیدراڵ.دوو ھێزی سەربازیی دەستوەشێنی زۆر تایبەتیش وەک ھێزی(دەلتا) دەگەنە عێراق بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی ئەرک و فەرمانەکان.
عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای شیعەکانی عیراق,یەکەمین بەرپرسی باڵایە,زوو لە فیکەی ئەمریکا تێگەیشت و ملکەچیی خۆی راگەیاند و وادیارە زووتر لەگەڵیاندا رێککەوتبێت کە دەستبەرداری ملیارەھا دۆلاری کەڵەکەبوو دەبێت لە بانکەکاندا بە مەرجێک ناوی نەزڕێت و نەکەوێتە بەر لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن.بۆ دڵنیاییش یەک لایەنە ئەم ھەنگاوانەی ھاویشت:
دەست لە کارکێشانەوەی لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی باڵا و بارەگای سەرەکیی ئەنجوومەنەکەشی بە ھەر ھەموو کەلوپپەلەکانییەوە رادەستی حکوومەت کردەوە.
چۆڵکردنی کۆمەڵگەی جادرییە بۆ حوکمەت.
ئێستا سەرلەبەری مافیاکانی عێراق سەرقاڵی خۆکۆکردنەوەن,سەری خۆیان قوتاربکەن, بەرلەوەی بکەونە بەر رقوکینەوسزای جەماوەری ستەمدیدە و زۆۆرلێکراو وبەشخوراو و پلیشاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.