ستاندەر
وەفدی باڵای ریفراندۆم لەئاستێکی نزم لە بەغدا پێشوازیان لێکراوە، ئەو کەسەی کە لە فرۆکەخانە پێشوازی لە وەفدی باڵای ریفراندۆم کردوە کەسێک بوە ناوی محەمەد فازل-ە بەرپرسی میوانداری و چێشتخانەی حەیدەر عەبادی یە.
ئەوە لەکاتێکدایە کاتێک وەفدەکانی بەغدا دێنە ھەرێم لە ئاستێکی زۆر باڵا پێشوازیان لێدەکرێت، چاودێران پێیان وایە بەھۆی لاوازی دیبلۆماسیەتی کورد و دۆڕاندنی زۆرینەی وەرەقەکان و پشتگیری زۆرینەی ھەرە زۆری وڵاتان لە یەکپارچەیی خاکی عێراق وای کردوە بەغدا بێ منەتانە مامەڵە لەگەڵ ھەرێم بکات.
چاودێران پێیان وایە بەشێک لەوانەی کە بونەتە وەفدی ھەرێم بۆ بەغدا لەجێ ی ئەوەی ببنە نوێنەر پێویست بو سزابدرێن چونکە رۆڵیان ھەبوە لە لاواز کردنی کوردستان بەرامبەر بەغدا، کە بەھۆیەوە گورزێکی گەورە بەر پرۆژەی دەوڵەتی کوردستانی کەوتوە.