سەردانە دیبلۆماسیەکەی ئەنجومەنی ریفراندۆم بۆ عێراق سەرکەوتوو نەبوە

لەلایەن ستاندار Posted on 466 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ستاندەر کەوتوە وەفدەکەی ھەرێم سەرکەوتوو نەبوە لەکۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی. لە پەیامێکدا دوای کۆبونەوەکە حەیدەر عەبادی رایگەیاندوە تەئکیدمان لەسەر بەردەوامی ھەماھەنگی بەغدا و ھەرێم کردەوە بۆ شەری داعش و ئازادکردنی تەواوی خاکی عێراق، عەبادی ئاماژەی بەوە نەکردوە ھیچ شتێک لەبارەی ریفراندۆم باس کرابێت.

ئەوە لەکاتێکدایە سەعدی پیرە ڕاگەیاندوە کۆبونەوەکەمان ئومێد بەخش بوە لەگەڵ عەبادی.
لە ئەنجامدانی چەند کۆبونەوەیەکیش سەرکەوتو نەبونە لەنێویاندا پێشتر بەرنامەی بینینی موقتەدا سەدریان ھەبوە بەڵام سەدر سەردانی دەرەوەی وڵاتی کردوە و چاوەرێ ی وەفدی ھەرێمی نەکردوە ئەمەش شکستێکی دیاری دیبلۆماسیە.

 

Image may contain: 2 people, text

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.