نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ئەنجومەنی مەدەنی رەقە کۆبۆوە

لەلایەن ستاندار Posted on 655 جار بینراوە

نیاز حەمید

نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ئەنجومەنی مەدەنی رەقە کۆبۆوە، دووخاڵی گرنگ باسکراوە.
ئەمڕۆ لە عین عیسا ، کۆبونەوەیەکی گرنگی سەربازی ، سیاسی و مەدەنی لە عین عیسا لە نێوان نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا ، بریت ماکگۆرک و مايكل رادني نوێنەری وەزارەتی دەورەی ئەمەریکا و چەندەها کەس لە نوێنەرایەتی دەولەتەکانی هاوبەش لە هاوپەیمانی نێو دەولەتی لەگەڵ ئەنجومەنی مەدەنی رەقە کۆبونەوە.
هەروەک دەزانرێت ئەنجومەنی رەقەی مەدەنی بەشێکە لە ئەنجومەنی سوریای دیموکراسی.
خاڵە هەرە باڵکێشەکان کە باسی لێکراوە ، کە بە گرنگی بزانم دوو خاڵی سەرەکییە:
یەکەم ماکگۆرک تەئکیدی کردەوە، رێگانادەن رژێمی بەشار ئەسەد لە ناوچە ئازادکراوەکان بەتایبەتی رەقە نزیک ببنەوە و دژەفڕین بۆ فرۆکەکانی هەیە، ئەم بڕیارە بۆ تورکیاش کە سەرپەرشتیاری گروپە تیرۆریستەکانی وەک داعش و نوسرە و ئەحرار الشام ئیخوانی تیرۆریست تەنانەت بۆ فرۆکەکانی تورکیاش، ناوچەی دژە فڕینە.

دووەم تەئکیدی کردەوە کە هاوکاری ئەنجومەنی رەقەی مەدەنی دەبن بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی .
دەبێت بوترێت ، ئەم پشتیوانییە گەورەیەی جیهان بۆ فیدرالی باکوری سوریا ، تورکیای تووشی شۆک کردووە ، بۆیە ئێستا ئیخوانیە کەوتونەتە بڵاوکردنەوەی پرۆپاگەندەی بێ بنەما ، لەیەکاتدا ، لە هەموو کەنالەکانیانەوە دەستیان پێکردووە ، گوایە ئەمەریکا پشتیوانی هێزێکی چەپ لە رۆژئاڤا دەکات. تورکیا و هەموو جیهانیش باش دەزانن کە ئەو فەلسەفەی رۆژئاڤا لەسەر بنایتنراوە ، فەلسەفەیەکە بۆ بەرێوەبردنی رۆژهەلاتی ناڤین کە تیایدا هەموو ئاین و ئاینزاکان ونەتەوەکان لەخۆدەگرێت، ئەلتەرناتیڤی دەسەڵاتی دەوڵەتی نەتەوەیی تایفی شۆڤینی فاشییە، هیچ پەیوەندی بە مۆدێلی چەپی شکستخواردووی پێش ئێستا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.