عەرەبی سونە مادەیەکی نەگۆڕە هەزمی گۆڕانکاری ناکات

لەلایەن ستاندار Posted on 597 جار بینراوە

رەشاد گەڵاڵی
لیستە سونیەکان لەپەرلەمانی عیراق بەکۆی دەنگ پرۆژەبڕیارێکیان پەسند کرد کە دژایەتی کردەنی ڕاستەوخۆی ویست و داخوازیەکانی کوردە لەئەنجامدانی ڕیفراندۆم و گەڕانەوەی ناوچەکێشەلەسەرەکان بۆ سەرهەرێمی کوردستان.
هەرلەبەیاننامەکەیاندا هەرێم و حزبەکانیان تەوان بار کرد بەوەی لەکاتێکی هەستیاردا ئەم پرۆسەیە ئەنجام دەدات بەوەی چەکی کاریگەری ئاوارەکان بەدەست کوردەوەیەو گوشار دەخەنە سەرئاوارەکان بەدەر لەخوێندنەوەو ویستی خۆیان دەنگ بدەن .
لەو بەیاننامەیە دەردەکەوێت دوای باوەش کردنەوەی هەرێم بۆ چەندین ملیۆن هاوڵاتی سڤیل لەناوچە سونەنشینەکان و دوورخستنەوەی هەڕەشەو مەترسیەکان لەسەریان و خزمەت گەیاندن پێیان نەتوانراوە تۆزقاڵێك لەڕای گشتی سیاسی و ڕۆشەنبیرانی عەرەبی سونە بگۆڕدرێت و بەهەمان ئاوازی پێشوو دەچڕن کەئەویش دژایەتی کردنی خواستی نەتەوەیی و مافە دەستووریەکانی کوردە .
لەەکۆتا دڵێم عەرەبی سونە مادەوکەرەسەیەکی نەگۆڕە هەرگیز هەزمی گۆرانکاری ناکات و نەرمی نانوێنێت بەرامبەر بەماف و داخوازیە ڕەواکانی گەلەکەمان ئەرکی ئێوەی سەرکردایەتی سیاسی کوردە هەڵوەستەیەك بکەن و پێداچوونەوە بەهەنگاوەکانی پێشووتان بکەن و لەسەرهەمان ئاوازی پێشوو گۆرانی مەچڕن چونکە ئیمڕۆ کوتلە سیاسیەکانی سونە هەمان ئاوازی بێڕێزی و هەست نەکردن بەبەرپرسیارێتی مێژووی بەگوێماندا چرپاند بۆیە داوادەکەم بوەستن لەگەڵ سونە ،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.