ستاندەر
ڕۆژی پێنجشەمە لە ناوچەی ڕەشادی ناوەڕاستی عیراق سێ چەکداری داعش کوژران و پێنجی دیکەش برینداربون لە کاتێک کە چەکدارەکان دەیانویست مادەی تەقەمەنی لە کەرێک ببەستن و وەک بۆمبێکی زیندو بەکاری بهێنن، بەڵام لە میانی بەستانی تەقەمەنیەکە هەوڵەکەیان شکست دەخواو بۆمبەکە بەخۆیاندا دەتەقێتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی داعش بە نیازبوە کەرەکە بنێرێتە چیای حەمرین و لەوێ بنکەیەکی ئەمنی بکاتە ئامانج.