له‌ هه‌ولێر چه‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر باره‌گاى رێكخراوێك

لەلایەن ستاندار Posted on 805 جار بینراوە

ستاندەر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 18ه‌ى حوزه‌یرانى ساڵى 2017، له‌ شارى هه‌ولێر چه‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر باره‌گاى رێكخراوى گه‌یاندن.
سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ پارێزه‌ر ( رامان مه‌جید) رایگه‌یاند ” ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 18ه‌ى حوزه‌یران 5 كه‌س كه‌ چه‌كداربوونه‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاى رێكخراوه‌كه‌مان به‌ دواى من و دوو پارێزه‌رى تردا هاتوون، به‌ڵام ئێمه‌ له‌و كاته‌دا له‌وێ نه‌بووین، ته‌نها كارگوزارێك له‌وێبووه‌”.
وتیشى ” پۆلیسیان لێ ئاگاداركردۆته‌وه‌ پێشتریش ساكاڵایان تۆماركردووه‌ له‌ سه‌ریان”.
ئاماژه‌شى به‌وه‌دا، هه‌ر له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ كه‌ كه‌س وكارى تاوانبارانى كه‌یسێكن، كه‌ ئه‌وان وه‌ك پارێزه‌رى تاوانلێكراو چه‌ندین جار دووچارى هه‌ڕه‌شه‌ بوونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارێزه‌ران ( سیروان عه‌زیز) و ( كامه‌ران عه‌زیز).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.