رۆژمێری بەشێک لە رووداوە ترسناکەکانی دەڤەری بیتوێن و پشدەر

لەلایەن ستاندار Posted on 239 جار بینراوە

Ro (55)

 

 

 

 

 

ستاندەر- شاناز روحانی

١٣-٨-٢٠١٧ باندێکی دەستگیرکران کە ماددەی ھۆشبەریان بە بڕی ٢٦ کیلۆگرام پێبووە.
٤-٨-٢٠١٧ تاکو ١٢-٨-٢٠١٧ کورێک لە ئاوی سەروچاوەدا خنکا، ھەروەھا کچێکی ٤٢ ساڵی و ژنێکی ٢٠ ساڵی خۆی کوشت یەکێکیان خۆی سووتاندووە.
٩-٨-٢٠١٧ ھەشتا ھەزار دەنکە حەبی ترامایدۆڵ لە لایەن ئاشایشی ڕانیەوە دەست بەسەرداگیرا…
لە ١٧-٥- ٢٠١٧ ھاوڵاتیەک بەناوی مجید حمید احمد کە سەیارەی کڕۆڵای ١٩٩٨ ی پێبووە لە ڕێگای گوندی مەمەنداوا و بەردەکۆز دەستڕێژی دەمانچەی دەکرێتە سەر و بە سڵامەتی ڕزگاری دەبێت.
٦-٨-٢٠١٧ لە قەڵادزە ٢٤ ھەزار دەنکە حەبی نایاسایی دەست بەسەرداگیرا…
١٦-٨-٢٠١٧ دوو ھاوڵاتی لە ھەنارۆک لە کاتی ھەڵکەندنی بیرێک کە ١٤ مەتریان ھەڵکەندووە بەھۆی نەمانی ئۆکسجینەوە دەخنکێن.
١٥-٨-٢٠١٧ گەنجێکی ١٨ ساڵی بەھۆی دەستکاری چەکەوە گولەیەک بەر سکی دەکەوێت.
جێگەی ئاماژە پێدانە لەدوای دروستبوونی قەیرانەکان و قووڵ بوونەوەیان و کەمی دەرمامەت و خراپی باری ئابوری خەڵک ڕووداوەکان زیادیان کردووە بە جۆرێک ٢٠١٦ و ٢٠١٧ زۆرترین رودوا تۆمار کراوە.