ستاندەر
نەھلە ھبابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت لەسنوری پارێزگای دھۆک شەش بنکەی سەربازی تورکیا ھەیە لەگەڵ بنکەی تری ئەمریکی و بە پاڵپشتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە ئەو مافەی نیە.
ناوبراو لە لێدوانی بۆ سایتی بەغدادیە داوای کردوە عەبادی ھەڵوێست وەربگرێت بەرامبەر ھەبونی ئەو بنکە سەربازیانەی تورکیا لەخاکی عێراق.
جێ ی باسە چاودێران پێیان وایە ھەبونی بنکە سەربازیەکانی تورکیا لەناو ھەرێم کە بەپلەی یەکەم بۆ ڕوبەروبونەوەی پەکەکەیە لەئاییندە کێشە بۆ ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دروست دەکات.