۱۹ی ئاب

لەلایەن ستاندار Posted on 620 جار بینراوە

ئامانج هەرتەلی

۱۹ی ئابی ۲۰۱٥ سەرەتایەکی نوێ بوو لەژیانی سیاسی و حوکمڕانی کوردستان، سەرتایەک بوو، خولیای دکتۆری دەرخست، سەرەتای دەرکەوتنی پاوان نخوازی حیزبی نیشانداین، بەسەر تەواوی بەها پیرۆزەکان، دەرکەوتنی ئەوبتانەبوو کەزەمەنێک بوو نەخشەی دەرکەوتنیان دەکێشا، تادواجار لە ۱۹ی ئابدا خۆیان نمایش کرد، دواجار هەندێکیان لە پەرستی خودای تاکەوە جارێکیتر گەڕانەوە بۆ سەردەمی جاهیلیەت و گەڕانەوە بۆسەردەمی پەرستنی بتەکان. سەرەتایەک بوو بۆناسینی هەموو ئەو دروشمە قەبانەی کە زەمەنێکە گوێی خەڵکیان پێ کاس کردبوو، درووشمەکان بۆخۆیان شەرم لەخۆیان دەکرد، کەچی ئەمانە شەرمیان لەهیچ نەکرد، سەرەتایەک بوو بۆ داسەپاندنی ڕۆحی کویلە بەسەر تاکی کوردا، لە داسەپاندنی هەموو جۆرەسزاکان، لە داسەپاندنی نیوە مووچە و گرانکردنی تەواوی بازاڕ، سەرەتایەک بوو کە ئاسایشی کۆمەڵایەتیان تێکدا و شیرازی خێزانی هەڵوەشاند، سەرەتایەکی گرنگ بوو، بۆ ئەوەی تێبگەین کە ئەمانە تێرنەبونە و تێریش نابن لە حەزەکانیان، بۆ تێرکردنی حەزی چڵێسیان هەمیشە بەناوی کوردایەتی خۆیان داپۆشیوەو کۆمەڵگایان پێ گەوجاندوە.

۱۹ی ئاب وەرچەرخانێکی ڕیشەی بوو، لەهەڵدانەوەی پەردەی جوانی لەسەر تەواوی ناشیرینیەکانیان، ئەو ناشیرینیانەی زەمەنێکە بەشتە جوانەکان بەگەلی کوردیان دەفرۆشتەوە، ئەمانە خاوەنی هیچ جوانیەک نەبوون، بەڵکو خۆیان کردبۆ خاوەنی جوانیەکانی هەموو کۆمەڵگە. بەڵام لە ۱۹ی ئابدا هەموویان لێ وەرگیرایەوە، بەڕووتی لە دادگای گەلدا ڕاگیران، ئیتر کەس نەماوە لە ناحەزیتان قەڵس نەبێ، هێندە بێ ڕەونەق بونە خەڵک حەز بەبییتان ناکات.

۱۹ی ئاب سەرەتایەکی گرنگ بوو، بۆ ئەوەی تاکی کورد بزانێ چی دەگوزەرێ لەم هەرێمە، ئایا ئەوەی دەگوترا لەمەسەلەی دیموکراسی و ئازادی ڕاستەقینەبوون یاخود پینەو پەڕۆن بۆ دەسەڵاتێکی ناحەز بەگەل. سەرەنجام تاکی کورد ئۆخەی هات لەوەی دەگوزەرێت، ئەوەی باس دەکرێت، ئەو جوانیە نیە، بەڵکو دیمەنێکی هێندە ناحەزە کەس حەز بەدیتنی ناکات، دووژمنیش ئۆخەی بۆ ناخوات.

جڤینی ۱۹ی ئابی پەرلەمان، جڤینێکی مێژووی بوو، ئەو جڤینە وای کرد بۆیەکەم جار پشت بەڕای خۆی ببەستێ و دوورکەوێتەو لە گوشاری دەرەکی چ لەسەر ئاستی حیزبیبێت یاخود لەسەر ئاستی دەرەکی، ئەم چڤینە هەرچەند دواجار ئەنجامەکەی داخستنی پەرلەمانی لە ۱۲ی ئۆکتۆبەری بەدوای خۆیداهێنا، بەڵام دواجار خەرمانی چەندین ساڵەی میللەتی لەژێر شەنەی ئەم دەستەڵاتی دەرخست و بەرهەمەکەی شکاندنی شکۆی دەنگی دەنگدەری کوردبوو، بەڵام بۆیەکەم جاریش ڕێزی گێرایەوە بۆگەورەی پەرلەمان. وای کرد هەرکەسێک دوای دکتۆر یوسف دەرگای پەرلەمان بکاتەوە و لەسەر کورسی ئەم سەرۆکایەتیە دانیشێ ئەبێ ڕێز لەشکۆی خۆی بگرێت، دورکەوێتەوە لەدەسکەلای ئەم و ئەو. بۆیە ڕەنگە لەڕووی سیاسی هەندێ زەربەی وەشاندبێ، بەڵام لەڕووی خاوەن بڕیاری کورد توانی بۆیەکەم جار لەژێر هەژمونی خۆیی بڕیار بدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.