ستاندەر
نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق یان کۆڤیچ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند نەتەوەیەکگرتوەکان دژی ھەموو جیابونەوەیەکە کە لەجیھان ڕووبدات بەمەبەستی دروستکردنی دەوڵەت، چاودێران پێیان وایە ئەو ھەڵوێستە بۆیەکجارە کە نەتەوەیەکگرتوەکان لە ململانێ ی ھەرێم و بەغدا پاڵپشتی بەغدا دەکات کە پێشتر زیاتر داوای چارەسەری کێشەکانیان دەکرد و خۆیان وەک بێ لایەن پێشاندەدا.