ستاندەر
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو بە بڕیارێکی ناقانونی لەلایەن پۆلیسی ھەولێر دەست بەسەر ئۆفیسی دەزگای ستاندەر دا گیرا و کارکردنی لێ قەدەغە کرا، ئەمرۆ بە بڕیاریک لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری پەخشی کەناڵی ئێن ئارتی لە سیستەمی دیجیتاڵ وەستێرا.
جێ ی باسە لەکاتی داخستنی دەزگای ستاندەر بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند بەھۆی ئەوەی قسەی نەشیاویان بەرامبەر ریفراندۆم کردوە ئۆفیسی ستاندەر داخراوە و بۆیان نیە جارێکی تر ئۆفیس بکەنەوە.
لەگەڵ دەسپێکی بابەتی ریفراندۆم پێشێلکاریەکان بەرامبەر میدیا و چالاکوانان و مامۆستایانی ئایینی و رۆژنامەنووسان بەرەو زیاد بونە. ریفراندۆم کراوەتە پاساوێک بۆ بەرتەسک کردنەوەی ئازادیەکان لەھەرێم بەگشتی و ھەولێریش بەتایبەت.