دوای بە زەبری ھێز داخستنی دەزگای ستاندەر کەناڵی ئێن ئارتیش وەستێنرا

لەلایەن ستاندار Posted on 662 جار بینراوە

ستاندەر
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو بە بڕیارێکی ناقانونی لەلایەن پۆلیسی ھەولێر دەست بەسەر ئۆفیسی دەزگای ستاندەر دا گیرا و کارکردنی لێ قەدەغە کرا، ئەمرۆ بە بڕیاریک لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری پەخشی کەناڵی ئێن ئارتی لە سیستەمی دیجیتاڵ وەستێرا.

جێ ی باسە لەکاتی داخستنی دەزگای ستاندەر بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند بەھۆی ئەوەی قسەی نەشیاویان بەرامبەر ریفراندۆم کردوە ئۆفیسی ستاندەر داخراوە و بۆیان نیە جارێکی تر ئۆفیس بکەنەوە.

لەگەڵ دەسپێکی بابەتی ریفراندۆم پێشێلکاریەکان بەرامبەر میدیا و چالاکوانان و مامۆستایانی ئایینی و رۆژنامەنووسان بەرەو زیاد بونە. ریفراندۆم کراوەتە پاساوێک بۆ بەرتەسک کردنەوەی ئازادیەکان لەھەرێم بەگشتی و ھەولێریش بەتایبەت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.