گەمەى سياسى له كوردستان و دەرهاويشتەكانى

لەلایەن ستاندار Posted on 642 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی
پڕۆسەى سياسى دواى چەندين هەڵكشان و داشكان لەسەرئاستى هەرێمی کوردستان پێشكەوتنى پۆزەتيڤى بەخۆيەوه نەبينيوه بەلكوبەپێجەوانەوە لە شوينى خۆى چەقبەستيو بووه .هۆكارى ئەمەش نەبوونى بەرنامەيەكى كراوەيە بۆبەرەو پێشبردن و ئاڕاستەكردنى بەرنامەيەكى نيشتمانى ڕوون و شەفاف كەگشت مافە دێمۆكراسى و مەدەنیيەكانى گەلى كوردستان دەستەبەربكات ،
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەهەردووقۆناغی خەباتى شاخ ولەڕابەرایەتی کردنی ڕاپەڕين توانى ڕابەرايەتى قۆناغى بەرگرى لە گەلەكەى بكات و دەستكەوتەكانيش بەرەوكەنارى ئارام بەرێت بەلام يەك ليستى وبوونی ڕێكەوتننامەكان زيانى زۆريان بەپێگەى ي ن ك گەياند ،

دواى جەندين سال له كيشه ى نێوخۆيى نێوان هەردووحزب كە بە خوێناوی ترين قۆناغی ڕاگوزەردادەنرێت پێگە ى هەرێمايەتى و لادان لەڕێبازی کوردایەتی ئاڕاستەی لايەنى بەرامبەرى بەهێزتركردووسودێكى زؤري بەلایەنی بەرامبەر گەياند لەهاوكێشه سياسيه هەرێمايەتيەكان بەگشتی و بەتايبەتیش لەگەڵ هەردوو وڵاتی عیراق -توركيا ،

يەكێتى وبەرنامە نەتەوەییەكەى هۆکارگەلێک بوون کەوەك هێزێکی نەتەوەیی هەڕەشە ئامێزبناسرێن لەلایەن وڵاتانى هەرێمايەتى وهێزەکۆنەپارێزەکانی ناوچەکەو لەهەمانکاتدا بەدژە ئاڕاستە سەیربکرێن و کۆی ویست و کارکردنەکانیان داڕشتنی بەرنامەی جیاوازو پێچەوانە بووبەئاڕاستەی شێواندن وناشیرین کردنی ئەوبەرنامە ڕوونە نەتەوەییە ، لەیەکەم سات و لەیەکەم هەنگاو هەرێمایەتی و هێزەکۆنەپارێزەکان ئەوەیان لا ڕوون بۆوە کەیەکێتی هێزێکی نیشتمانی و نەتەوەییەو لەفەرهەنگیدا جێگەی خۆ بەدەستەوەدانی تیایدا نابێتەوەوبەهیچ هێزێکی هەرێمایەتی دەستەمۆو کەمۆ ناکرێ و بەردەوامی دەدا بەمانەوەی لەسەنگەرى گەلەكەیدا ،

دواى جيابونەوەى بزوتنەوەی گۆڕان ململانێيەكى سەرسەخت لەسەرجەم ئاستەكانى ڕێكخراوەيى-دبلۆماسى و نێوخۆوهەرێمايەتى بەئاڕاستەو مەبەستى لاوازكردنی ڕۆڵ وپێگەى ي ن ك لەپرسە سياسى-ديموكراسى- نيشتمانيەكان ، یەکێتی هۆکار گەلێك بوو بۆکۆکردنەوەی سەرجەم لايەنە سياسيە دژبەرەکانی هەرێمایەتی و نێو خۆ لەسەریەك مێزی گفتوگۆو تەنها خاڵێك کۆکەرەوەو خاڵێ هاوبەشیان بوو ئەويش كەم كردنەوەى هەژمون و ڕۆڵ و پێگەی جەماوەری یەکێتی وکارکردن بوو لەسەر بەلارێدابردن و کەم کردنەوەی سەنگی متمانەی دەنگدەرى ي ن ك لەپڕۆسەکانی هەڵبژاردندا،

بێ ئاگا لەوەی پرسەکانی ماف وئازادى . ديموكراسى – جێ بەجێ کردنی دەستوور لەهەرێمی کوردستان بەندەو پەیوەستە بە بەهێزی يەكێتى چونکە لاوازبوونى ڕۆڵ وپێگەی جەماوەرى {ي.ن.ك } زيان بەپڕۆسەى سياسى دەگەیەنێت وهەرێمی کوردستان دەخاتەبەردەم جەندین ئەگەرو بەرپرسیارێتی بۆیەدەڵێم دەست بردن بۆ شکۆی یەکێتی دەست بردنە بەجوانی و پیرۆزیەکان و ياريكردنە بەماف و ئايندەو پيرۆزييەكانى ئەم گەلەستەم دیدەیە لەم قۆناغە هەستیارەدا ئەو ئاڕستەیە لەزيان گەیاندن بەیەکێتی و بوونی گەمەیەكى سياسى هيج سودێك بەپڕۆسەی دێمۆکراسی وگەلەکەمان ناگەیەنێت ،

لەکۆتا دەڵێم هۆکاری چەق بەستیوی و گەشەنەکردن و پاشەکشەی ڕۆژانەی هەرێمی کوردستان لەسەرجەم بوارەکانی دێمۆکراسی ، ماف و ئازادیەکان ، بوونی گەندەڵی و نەمانی متمانە لەنێوان شەقام و حکومەت و لایەنە سیاسەکان ، هۆکاری گەشەنەکردن پەیوەستە بەنەخۆشی یەکێتی کەواتە هەرێم بۆیە گەشەناکات چونکە یەکێتی نەخۆشە ، جگە لەفاکتەری نێو خۆیی هۆکاری سەرەکی بەرنامە نەتەوەیی وهەڵبژاردنی سەنگەری گەل و نیشتمانە ،
بۆیە دەڵێم بەئامانج گرتنی یەکێتی لەلایەن سەرکردە تەقلیدی و هێزە کۆنەپارێزەکان و وڵاتانی هەرێمایەتی بەدرێژایی مێژوو ئامانج لێی پاشەکشەکردنە لەو دروشمەی جەنابی مام جلال کەدەفەرموێت گەربزانم یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕێگرە لەبەردەم خەبات و گەشەی کوردایەتی و بەرژەوەندیەباڵاکانی گەل و نیشتمان ئامادەم بەیەك سات یەکێتی کۆتاپێبێنم واتە یەکێتی لەپێناو شکۆو گەورەیی گەل و نیشتمان و لەمنداڵدانی نەتەوەی کوردەوە لەدایك بووەو هەرگیز بەهێزەلۆکاڵی و کۆنەپارێزو وڵاتانی هەرێمایەتی لەنێو ناچێت و هەربەبەرزی و زیندوێتی دەمێنێتەوەو شکۆو ڕۆڵەپێشەنگیەکەی لەدەست نادات .

٣٠/٨/٢٠١٧

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.