سه‌رتیپ وه‌یسى
له مێژوویى 26 ساڵه‌ى حكومڕانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌زموونى بوونه وه‌زیر لاى زۆربه‌ى حزبه سیاسییه‌كانى هه‌رێم بۆته كێشه، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ى له لایه‌ن حزبه سیاسییه‌كانه‌وه كاندیدكراون و بوونه‌ته وه‌زیر، یان ئه‌وه‌تا له‌رووى ئه‌داكردنه‌وه به توانا نه‌بوون و نه‌یانتوانیوه كاره‌كانیان به‌باشى به‌ڕێوه‌ببه‌ن، یاخود له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵك بوونه وه‌زیریان بۆته كۆكردنه‌وه‌ى دونیایه‌ك له مولك و ماڵ و پاشان بارگرانى بۆ سه‌رحزب. زۆرجاریش ئه‌مانه له لایه‌ن ئه‌ندامانى حزبه‌كانه‌وه دواى وه‌رگرتنى پۆست په‌سه‌ندكراونه‌بوون، بۆ ئه‌مه‌ش نموونه زۆرن. له رابردوودا فه‌لسه‌فه‌ى بوونه وه‌زیر لاى هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ى هه‌رێم ( پارتى و یه‌كێتى) به‌هۆى خه‌باتكردنه‌وه‌بووه، له پێناو ناوبانگ و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن ، ئه‌م دیارده‌یه‌ش لاى ئه‌ندامانى حزبه‌كانى خۆیان و خه‌ڵكى به‌گشتى بۆته باوه‌ڕێكى ته‌واو، كه گه‌یشتن به‌و پۆستانه بۆ ده‌ستكه‌وتنى به‌رژوه‌ندییه شه‌خسییه‌كان وخزمه‌تكردنى خودى ئه‌و كه‌سانه‌یه.
ئه‌زموونى وه‌رگرتنى به‌رپرسیاریه‌تى حكومى و په‌ڕله‌مانى له نێو لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌گشتى، واته لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه كۆن و نوێكان، وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌زموونێكى ماران گه‌ستووه، چونكه زۆرێك له‌وانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له كاره‌كانیان و زۆرجاریش پۆسته‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى به‌كارهێناوه، بگره دوای خانه‌نشینكردنیان وازیان له حزبه‌كانیان هێناوه دواى ده‌وڵه‌مه‌ندبوونیشیان خه‌ریكى ره‌فاهیه‌ت و سه‌رگه‌رمكردنى ژیانیان بوون، له كاتێكدا ده‌بووایه ئه‌و كه‌سانه ببونایه پێشه‌نگ و نموونه‌یه‌كى زۆرجوان بۆ ده‌سه‌ڵادارانى هه‌رێمى كوردستان. له كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له كۆى 8 وه‌زیرو سه‌رۆكى ده‌سته، كه پێنج پۆستیان له لایه‌ن یه‌كگرتووى ئیسلامیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، سێ پۆستیشیان له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ته‌نها دوو له‌و وه‌زیرانه ناویان ده‌بڕێت به وه‌زیرى سه‌ركه‌توو، به‌پێى ئه‌و ئامار‌و داتایانه‌ى له‌به‌رده‌ستیشن، توانیویانه ئه‌دایه‌كى باش حكومدارییه‌كى سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌شبكه‌ن.
لێره‌وه نامه‌وێ باسى ئه‌داى وه‌زیره‌كانى گۆڕان بكه‌م، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى كارى ئه‌وان نه‌گه‌یشته دوو ساڵ له حكومه‌ت ده‌ركران، هه‌رچى وه‌زیرى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشه، هه‌موو كه‌س شایه‌دى كاركردنه‌كانى ئه‌م پیاوه‌یه. له‌م نووسینه‌دا ده‌مه‌وێ، به‌شێك له كاره‌كانى د.محمد هاودیانى، وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵسه‌نگێنم، چونكه به‌پێى به‌دواداچوون و ئه‌و ئامار‌و داتایانه‌ى له به‌رده‌ستدان ناوبراو، یه‌كێك بوو له‌و وه‌زیرانه‌ى كابینه‌ى هه‌شته‌م، كه له ماوه‌ى ته‌مه‌نى كاركردنى خۆى، وه‌ك كوڕه هه‌ژارێك توانیویه‌تى ئه‌دایه‌كى باشى حكومدارى و كۆمه‌ڵێك كارى گه‌وره‌و ناوازه ئه‌نجامبدات، سه‌ره‌ڕاى رێگرى و دروستبوونى قه‌یرانى دارایى و ئابوورى له هه‌رێم، به تایبه‌ت له‌رووى چاكسازیكردن له بوارى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، ره‌نگه به‌شێك له‌و كارانه بۆ میدیاكان ئاشكرابێت، به‌ڵام به‌شێكیشى تاوه‌كو ئێستا له میدیاكانه‌وه باسنه‌كرابێت. ئه‌وه‌ى وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، له وه‌زیره‌كانى تر‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیره‌كانى تر‌ى ئیسلامییه‌كان و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان جیاوازده‌كات له ماوه‌ى كاركردنیدا، له چه‌ند خاڵێكدا به ئامار‌و داتا‌و زانیارى كورتیده‌كه‌مه‌وه.
1. مه‌حه‌مه‌د هاودیانى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌ر له‌وه‌ى ببێته وه‌زیر، له لایه‌ن خودى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌رهه‌ڵه‌ستیده‌كرا بۆئه‌وه‌ى ببێته وه‌زیر، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له رابردوو دۆسیه‌ى سوتانى باره‌گاكانى یه‌كگرتووى له ئه‌ستۆگرتبوو، به‌ڵام كۆڵی نه‌دا، دواجار بوو به‌یه‌كێك له‌و وه‌زیرانه‌ى، له كابینه‌ى هه‌شته‌م زۆرترین چاكسازى له بوارى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌نجامدا، سه‌ره‌نجام زۆرجار به وه‌زیرى چاكسازى ناوده‌برێت.
2. ره‌نگه به‌شێك له سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانى یه‌كگرتوو، به‌رله‌وه‌ى ببێته وه‌زیر پێیانوابێ ناوبراو، ناتوانێ له‌كاره‌كه‌ى سه‌ركه‌تووبێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بۆچوونانه هاودیانى بوو به تاكه وه‌زیرى حزبه‌كه‌ى بۆئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كگرتووى ئیسلامى بتوانێ ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌و، وه‌ك بانگه‌شى هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنێت.
3. لە راپۆرتە 3663 وشەییەكەی سەرۆكایەتی هەرێم، كه له مانگى شوباتى ئه‌مساڵ، بڵاوكرایه‌وه، لە بارەی چاكسازییەوە گرنگترین برگە كە باسی لێوەكرا بوو بڕینی مووچە نایاسییەكانی وەزارەتی كار بوو لە راپۆرتەكە دەڵێ: ” مووچەی تایبەتی (23) هەزار كەس بڕدراوە كە مەرجیان تیادا نەبووە، سەرەڕای لابردنی ناوی زیاتر لە (20) هەزار كەس كە بەناوی كەمئەندام مووچەیان وەردەگرت و شایستەی نەبوون” هەروەها بە بایەخەوە باسی پڕۆژەی ستراتیجی كاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی كراوە. هەموو ئەوانە دەستكەوتی گەورەن بۆ یەكگرتوو خودی وەزیرەكە.
4. هەموو حكومەت، هێنده‌ى وه‌زیرى كار مووچەخۆری نایاساییان ئاشكرا نەكردووە (بایۆمەتری بە نموونە)، بە پێی راپۆرتی لیژنەی چاكسازی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی 43 هەزار مووچەی تایبەت و نایاسایی بڕیوە و راپۆرتەكە بەم شێوە دەڵێ:” مووچەی تایبەتی (23) هەزار كەس بڕدراوە كە مەرجیان تیادا نەبووە، سەرەڕای لابردنی ناوی زیاتر لە (20) هەزار كەس كە بەناوی كەمئەندام مووچەیان وەردەگرت و شایستەی نەبوون” پرۆسەی تۆماركردنی بایۆمەتری مووچەخۆرانی مەدەنی تەواو بوو بە عەكسی پێشبینی بەرپرسانی حكومەت بە تایبەتی قوباد تاڵەبانی ژمارەیەكی زۆر ساختە كەشف نەبووە بۆ نموونە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پڕۆژەی بایۆمەتری بۆ رۆژنامەی ئاوێنە ئاشكرای كردووە: لەكەرتی مەدەنیدا 2500 حاڵەتی ساختەكارییان ئاشكرا كردووە ئەگەر بەراودی بكەی بەو ژمارەیەی وەزارەتی كار هەر هیچ نییە. تاوەكو ئێستاش زیاتر له یه‌ك ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بایۆمەتری كردووە دەركەوتووە بەشی زۆری ئەو كەسانە فەرمانبەری حەقیقین جا هەیە رۆژێك یان چەند سەعاتێك دەوام دەكات یاخود تەنیا رۆژانە ئیمزا دەكات و بندیوارە.
5. له‌سه‌رده‌مى وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى توانرا، گرینگییه‌كى زیاتر به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى چاكسازى گه‌وران و منداڵان بدرێت، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان نزیكبكرێته‌وه له ئاسته ستاندارده نێوده‌وڵه‌وتییه‌كان، دروستكردن و ته‌وابوونى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاكسازى گه‌وره‌ى هه‌وڵیریش باشترین نموونه‌یه بۆ ئه‌مه.
6. سه‌ره‌ڕاى ئه‌و نه‌هامه‌تى و ناخۆشیانه‌ى رووبه‌رووى توێژى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و كه‌مئه‌ندامان بۆته‌وه، به‌هۆى قه‌یرانى دارایى له ماوه‌ى 3 ساڵى رابردوو، به‌ڵام ئه‌و وه‌زیره‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆرترین هه‌وڵیداوه له رێگاى نوسراو‌و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆئه‌وه‌ى داواكارییه‌كان بگه‌یه‌نێت، بۆئه‌مه‌ش زۆرجار رووبه‌رووى ره‌خنه بۆته، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له لایه‌ن پارتى دیوكراتى كوردستان، له له لاى حزبه‌كه‌ى خۆى گازانده‌و سكالاى له‌سه‌ركراوه.
7. ده‌رگاكردنه‌وه‌و به ته‌نگه‌وه‌هاتنى وه‌زیرى كار له خه‌مه‌كانى توێژى كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، به‌به‌راورد به هه‌ردوو وه‌زیره‌كه‌ى پێشووترى كار، به‌راوردناكرێن، بۆئه‌مه‌ش رێكخراوه‌كانى بوارى كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت گه‌واهى ئه‌و راستیه‌ن.
8. ده‌رگا كردنه‌وه‌ى به‌رووى میدیا‌و میدیاكاران، به ده‌ستراگه‌یشتنى زانیارییه‌كان له نێو ئه‌و وه‌زاره‌ته‌و پڕۆسه‌ى شه‌فافیه‌ت له وه‌زاره‌ته‌كه، یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته‌وكانى ئه‌و وه‌زاره‌ته، چونكه له هه‌موو كاته‌كان و وه‌زیرى خودى خۆى و ستافى راگه‌یاندنه‌كه‌ى ده‌رگایان كراوه‌بووه، له‌رووى رۆژنامه‌نووس و میدیاكاران.
9. بڕى ئه‌و پارانه‌ى بۆ سندوقى ده‌سته‌به‌رى كرێكاران، كه ته‌نها له ساڵى رابردوو وه‌رگیراوه له به‌شى به‌شدارى كردن و سزاكان 65 ملیار و 247 ملیۆن و 864 هه‌زار دینار بووه ، واته هاتۆته سندوقى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى، جگه له گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى قۆناغ به‌ندى و نۆره‌ى به‌شێكى زۆر له پاره‌ى ئه‌و كرێكار‌و خاوه‌ن كارانه، له سندوقى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى، كه به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌تاڵكرابوویه‌وه، تاوه‌كو ئێستاش زیاتر له ێستا نزیکەی 70 هەزار کرێکار لە هەرێمی کوردستاندا دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکارانیان بۆكراوه.
10. پڕۆژه‌ى قه‌رزى بچووك، له ئه‌یلوولى 2011 ده‌ستیپێكردووه‌و له‌سه‌ره‌تاى كانوونى دووه‌مى 2016 به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه وه‌ستێندراوه، به‌ڵام تائێستا هه‌شت هه‌زارو 137 كه‌س سوودمه‌ند بوونه‌و بڕى 76 ملیار‌و 600 ملیۆن دینار بۆ لاوان خه‌رجكراوه‌و 31 ملیار‌و 113 ملیۆن دیناریش له لاوان وه‌رگیراوه‌ته‌وه، هاوكات تائێستا 15% ئافره‌تان و 85% پیاوان له وه‌رگرتنى قه‌رزه‌كه سوودمه‌ند بوونه. وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى داواى كردووه، وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م، داوى خه‌رجكردنى بڕى 600 ملیۆن دیناره‌ى كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى قه‌رزى بچووك، لێژنه‌یه‌ك له نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى كار‌و وه‌زاره‌تى دارایى بۆ پێدانى پاره پێكهێندرواه.
11. وه‌زیرى كار، له‌ڕووى ئیداریه‌وه توانیویه‌تى باشترین مامه‌ڵه‌ى كارگێرى له‌گه‌ڵ به‌پرسان و به‌ڕێوبه‌رانى ناو وه‌زاره‌ت و شاره‌كان بكات. جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌رووى كارگێرى ئه‌دایان باش نه‌بووه، یاخود گه‌نده‌ڵیان له‌سه‌ربووه، له پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، یاخود دۆسیه‌كه‌یان ره‌وانه‌ى ده‌سته‌ى نه‌زاهه كردووه، له ئه‌نجامدانى ئه‌و گۆڕانكارى و چاكسازیانه‌ش ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگاداربێت ئه‌وه ده‌زانێت، وه‌زیر له‌وباره‌یه‌وه رووبه‌رووى كێشه‌ى زۆر بۆته‌وه.
12. پێداچوونه‌وه به‌رێژه‌ى كه‌مئه‌ندامى له ده‌سته‌كه‌وته‌كانى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌م كابینه‌یه، چونكه به‌هۆى ململانێى حزبى له رابردوودا له نێوان هه‌ردوو پارته‌كه‌یه هه‌زاران كه‌س خزێندرابووه نێو ئه‌و توێژه. 13. وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافى به‌خێوكردنى ئه‌و منداڵانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سواڵده‌كه‌ن له كه‌سوكاره‌كانیان .
14. كردنه‌وه‌ى حەوت بنکەی مەشق و راھێنانی پیشەیى لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان، کە ساڵانە ھەزاران گەنج فێری کاری پیشەیی دەکرێن لەبوارە جیاجیاکان.
15. سنوورداركردنى هێنانى كرێكارى بیانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، له پێناو ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ ده‌ستى كارى ناوه‌خۆ.
16. داڕشتنى پڕۆژه‌ى ستراتیجى كۆمه‌ڵایه‌تی و جێبه‌جێكردنى بۆئه‌وه‌ی هه‌ژاره‌كان سودمه‌ندبن و ئاستى ژیانیان به‌رزببێته‌وه ( پڕۆژه‌ى ستراتیژى كۆمه‌ڵایه‌تى، بریتییه له پێداچوونه به سیسته‌مى موچه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له وه‌زاره‌تى كار سوومه‌ند بوون).
17. ئه‌نجامدانى چاكسازیى له‌ناو هه‌یكه‌لى وه‌زاره‌تى كار، سێ جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رو یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و 28 به‌ش و 145 هۆبه‌و 882 یه‌كه له پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌ت كه‌مكراوه‌ته‌وه. 18. ته‌نها له ساڵى 2016 دا 2هه‌زارو 385 هه‌لى كار له هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاره‌وه ره‌خسێنداروه.