سوپای عێراق بە نیازی جێبەجێ کردنی پرۆژەیەکی ترسناکن لە کەرکوک

لەلایەن ستاندار Posted on 617 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی سەربازی عێراقی لەسنوری کەرکوک بۆ رۆژنامەی قودسی عەرەبی لەلایەن فەرماندە سەربازیە باڵاکان لە بەغداوە فەرمانی ئامادە باشی بۆ یەکە سەربازیەکانی عێراق دەرچوە بۆ ھەر ئەگەرێکی ڕوو بەڕوو بونەوە لەگەڵ پێشمەرگە.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندوە ئەو ئاگادار کردنەوەیە دوای ئەوە ھات کە ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا کەرکوک بەشداری ڕاپرسیەکەی باشوری کوردستان بکات.
ھۆکاری دواخستنی ڕزگارکردنی جەویجەشی بۆ ئەوە گەڕاندنەوە تاکو ھێزەکانی عێراق لە موسڵ دەستیان بەتاڵ بێت و فۆکس بخەنە سەر کەرکوک و جگە لە حەویجە سەرجەمی پارێزگاکە بخەنەوە ژێر رکێفی خۆیان، ئەوەش لەکاتێکدایە لەکاتی ھەڵاتنی ھێزەکانی عێراق لە کەرکوک ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەو ناوچانەی لە ھێرشی داعش پاراست.

گرژبونەوەی ململانێکان لەکاتێکدایە پێشتر بارزانی ڕایگەیاندبو کە ئەو تەحەمولی ھەموو بەرپرسیاریەتیەک دەکات ئەگەر بەھۆی ڕیفراندۆمەوە کوردستان دوچاری ھەڕەشە ببێتەوە، بەڵام تاکو ئێستا ڕوون نیە ناوبراو چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە دەکات کە لە ئێستادا مەندەلی کەوتە دەست حەشدی شەعبی و کۆمەڵێک ناچەی تریش ھەمان ھەڕەشەیان لەسەرە.

دوێنێ لەکۆبونەوەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان باڵوێزی عێراق ڕایگەیاندوە رێگا بەئەنجامدانی ریفراندۆم ناکەن لەکەرکوک چونکە کەرکوک ئێستا شوێنێک ھەستیارە و ڕەھەندی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی ھەیە، بۆ ھەرێمی کوردستانیش ڕایانگەیاندوە ئارەزوی خۆتانە چی دەکەن بەڵام ئێمە پشتگیریتان ناکەین و دانیش نانێین بە ئەنجامەکەی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.