كوردستان به‌ره‌و كوێ؟….. مانیفێستى قۆناغێكى نوێ- بەشی شەشەم و كۆتایى
د.كامه‌ران مه‌نتك
– چى بكه‌ین؟تووله رێیه‌ك بۆ قۆناغێكى نوێ
چى بكه‌ین، چۆن ئه‌و قۆناغه نا ته‌ندروسته له مێژووى هاوچه‌رخدا تێپه‌ڕێنین؟ چۆن قۆناغێكى نوێ ده‌ست پێبكه‌ین؟ له راستیدا كۆمه‌ڵێك پرسیارى له‌م شێوه‌یه تا ئێستا بێ وه‌رام ماوه‌ته‌وه، هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و بێ وه‌رام مانه‌وه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ راده‌ى جدى بوون له‌گه‌ڕان به‌دواى وه‌رامه‌كاندا، تا ئێستا هه‌وڵى جدى نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنرێت، ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه تا ئیستا دراون، چ له‌سه‌ر ئاستى رۆشنبیرى، چ له‌سه‌ر ئاستى سیاسى و خه‌باتى مه‌ده‌نیدا، هه‌مووى له‌مه‌دارى ئه‌و قۆناغه خولاوه‌ته‌وه و په‌رچه كردار بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ى، كه هێزو حزبه كوردیه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، په‌رله‌مان داده‌خرێت، داواى به‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌خرێت، شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه سه‌رۆكى هه‌رێم راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێردرێت ، یاخود له په‌رله‌مانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌كه‌ن، كه هه‌ر لایه‌ك خۆى ده‌كاته په‌رستگاى مه‌سه‌له‌كه‌و به چاوێكى ده‌رویشى و سۆفیستانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه هێمنانه‌و له‌سه‌رخۆ بیرى لێ بكه‌ینه‌وه، ده‌بیین جۆره لێك تێنه‌گه‌یشتنێك هه‌یه‌و له بنه‌ڕه‌تدا شه‌ڕ له‌سه‌ر شتێك ده‌كرێت كه خۆیان باوه‌ڕیان پێ نیه، بۆ نمونه سه‌رۆك چ له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت یاخود راسته‌وخۆ، ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ى پڕۆسه‌یه‌كى دیموكراسیه‌وه، هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تان به‌گوێرى كه‌لتوورى سیاسى و رۆشنبیرى خۆیان سه‌رۆك راسته‌وخۆ هه‌ڵده‌بژێرن، بۆ نمونه وه‌كو ئه‌مریكا، هیچ سه‌رۆكێكیش ناتوانێت ده‌سه‌ڵات قورخ بكات و به گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆى ئه‌و پۆسته به‌كار بهێنێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یاسا‌و میكانیزمى وا دانراوه كه هه‌رگیز ئه‌و بواره به سه‌رۆك نادات، هاوكات كۆمه‌ڵگاكه‌ش گه‌یشتۆته ئاستێك هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تى خۆى ده‌كات، له پڕه‌نسیپه‌كانى دیموكراسیه‌ت تێگه‌یشتووه‌و رێگا نادات كه‌سێك ئه‌و پۆسته قورخ بكات، ئه‌گینا هه‌موو كه‌سێك حه‌ز به‌وه ده‌كات خۆى هه‌موو شتێك بێت و ده‌سه‌ڵاتى ره‌ها له ده‌ست خۆى بێت، ئه‌مه به‌شێكه له سروشتى مرۆڤ و راده‌كه‌ى به‌گوێره‌ى كه‌سه‌كان جیاوازه‌و گۆڕ‌انى به‌سه‌ر دادێت! كه‌واته له كوردستان كێشه‌ى بنه‌ڕه‌تى له‌سه‌ر ئه‌و زه‌مینه‌یه، كه گفتوگۆ‌و هه‌وڵه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، نه‌ك خودى مه‌سه‌له‌كان خۆى! پاشان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه شه‌ڕ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان ده‌كه‌ن، به‌ر له‌هه‌موو كه‌سێك نه‌یانتوانیوه قنیاتى ته‌واو به خۆیان بهێنن و ئیراده‌یه‌كى به هێزى وا دروست بكه‌ن، نیشان بده‌ن ، كه به باوه‌ڕه‌وه شه‌ڕ له‌سه‌ر پڕه‌نسیپه‌كانیان ده‌كه‌ن! چونكه ئه‌وان له‌بنه‌ڕه‌تدا خۆیان نه دۆزیوه‌ته‌وه‌و نازانن چیان ده‌وێت، یاخود كه سانێكن هێنده هه‌وڵى فریودانى كۆمه‌ڵگاى كوردى و راى گشتى كوردستان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان خۆیان به‌كاریبهێنن، هێنده خاوه‌نى مه‌سه‌له‌یه‌ك نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌بینین وتارى كوردى چه‌قى به‌ستووه‌و نه‌یتوانیوه له ماوه‌ى بیست و پێنج ساڵدا ئه‌و قۆناغه چه‌ق به‌ستووه تێپه‌رێنێت، كه هه‌موو كۆمه‌ڵگا به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، وتارى كوردى له جیاتى گه‌ڕان به‌دواى چاره‌سه‌رو قۆناغى نوێ‌دا ، له‌سه‌ر ناشرینكردنى یه‌كترو دزێوكردنى هه‌موو كایه‌كانى كوردى كار ده‌كات، بۆیه گفتوگۆى ئه‌قڵانى له كۆمه‌ڵگادا جێگه‌ى له‌ق بووه، ته‌نانه‌ت وه‌رگرو تاكى كوردیش له‌سه‌ر ئه‌و دژایه‌تیكردن و سڕینه‌وه‌ى یه‌كتره گۆشكراوه، كه بنه‌ماڵه‌و حیزب و ته‌نانه‌ت كه‌سه‌كانیش كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كاریده‌هێنن و وه‌به‌ریده‌هێنن، خوێنه‌رو وه‌رگرى كورد گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه، كه كه‌سایه‌تى خۆى له‌سه‌ر شكست و تێكشكاندن و سڕینه‌وه‌ى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى بینا بكات، بۆیه ده‌بینین، له دوا خولى په‌رله‌مانى كوردستاندا، له‌گه‌ڵ رێزمدا زیاتر ئه‌و كه‌سانه ده‌نگیان هێنا كه له‌سه‌ر شاشه‌ى تیڤیه‌كاندا به ده‌رده‌كه‌وتن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك چه‌مك و زاراوه ده‌كرد، كه یارى به هه‌ستى وه‌رگر ده‌كرد! ئه‌مه گۆڕه‌پانه‌كه‌ى زیاتر په‌رته‌وازه كرد‌و كێشه‌كانى قووڵتر كرده‌وه، كه‌واته ئه‌و بنه‌مایانه‌ى سیاسه‌تى پێ له كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت بنه‌مایه‌كى دیماگۆگیانه‌و بێ پڕه‌نسیپانه‌یه، هه‌موو شتێك له‌پێناو بردنه‌وه‌یه‌كى ره‌هاو تێكشكاندنى به‌رامبه‌ره، هه‌ر كاتێكیش ئه‌مه‌یان بۆ ناچێته سه‌ر وه‌رده‌چه‌رخێنه‌وه لایه‌كه‌ى تر‌و به گۆشه‌ى 180 پله ده‌گۆڕێن، ئه‌مه وایكردووه كه نمونه‌ى زۆر سه‌یر له كوردستان دروست بێت، كه خاوه‌نى هیچ به‌هایه‌ك نه‌بێت، به‌راستى هیچ سیاسه‌تمه‌دارێك، ته‌نانه‌ت رۆشنبیرێك له دنیادا وه‌كو سیاسه‌تمه‌دارو رۆشنبیره‌كانى كورد بێ به‌هاو بێ پڕه‌نسیپ نه‌بووه! به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ش، به داخه‌وه ده‌یان ساڵه ئه‌و به‌ناو سیاسه‌تمه‌دارو رۆشنبیرانه خۆیان رێك پێچه‌وانه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆیان نیشانى خه‌لك داوه‌و به‌رده‌وام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى كورد‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه‌و بازرگانیان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه كردووه! راپه‌ڕین كه هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان قوربانى بۆداو تا ئیستاش قوربانى بۆ ده‌دات، وه‌كو كردنه‌وه‌ى ده‌رگایه‌ك وابوو له دۆزه‌خێكى به‌عسدا، به‌رووى هێرشى ره‌وه كولله‌و له‌و كاته‌وه تا ئێستا ئه‌و به‌ناو ئه‌لته‌رناتیڤه‌ى به‌عس ئه‌و وڵاته ده‌ڕووتێننه‌وه‌و دایدۆشن!زۆر جارى تر ئه‌وه‌م روونكردۆته‌وه، كه كێشه‌ى ئێمه ئه‌وه بووه چه‌مكه‌كانمان به هه‌ڵه لێكداوه‌ته‌وه‌و به هه‌ڵه تێیگه‌یشتووین، تا وه‌كو ئه‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌ش راست نه‌كه‌ینه‌وه ناتوانین به‌ره‌و قۆناغێكى نوێ هه‌نگاو بنێیین!
(ناتانیاهو)، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له وتارێكیدا گوتى ئێمه خاوه‌نى هیچ شتێك نین، ته‌نیا یه‌ك كتێبمان هه‌یه، مه‌به‌ستى ته‌وراته، بێگومان مه‌به‌ستى بنه‌ڕه‌تى ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌یه كه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كورد تاوه‌كو ئێستا نه‌بۆته خاوه‌نى كتێبێكى له‌م چه‌شنه، ئاینى ئیسلام له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانى تره‌وه به‌كارهێنراوه‌و سوودى لێوه‌رگیراوه، كورد له‌مه‌دا كراوه‌ته ئامڕازێك بۆ هێنانه‌دى خه‌ونى خه‌ڵكانى تر، زه‌رده‌شتیه‌ت به‌ر له هاتنى ئیسلام نه‌یتوانى ببێته ئاینى دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان و ته‌نیا له چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵگاو ئاهورامزگاكاندا مایه‌وه، كاتێك ئیسلام هات له ره‌گه‌وه هه‌ڵى ته‌كاند، ته‌نانه‌ت كه‌لتوورى ئه‌و ناوچه‌یه‌شى له به‌ین برد، له راستیدا هیچ شۆڕشێك، به‌رده‌وام نابێت ناتوانێت خۆى بچه‌سپێنێت ئه‌گه‌ر بێت و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك و دنیا بینیه‌كى خۆى نه‌بێت، زیاتر له نیو سه‌ده‌یه كورد له په‌ناى فه‌لسه‌فه‌یه‌كى ناسیونالیستى وه‌رگیراوه‌وه ده‌ستى داوه‌ته چه‌ك ، كه به‌داخه‌وه خۆى تێى نه‌گه‌یشتووه، له‌و ماوه‌یه‌دا مه‌سه‌له‌ى كورد باشترین سه‌رچاوه‌ى بازرگانى بووه‌و باشترین كارت بووه به ده‌ست هێزه هه‌رێمایه‌ته‌كانه‌وه، هێنده‌ى هێزه هه‌رێمایه‌تیه‌كانى سوودیان له به‌ناو شۆڕشه‌كانى ورد وه‌رگرتووه هێنده خه‌ڵكى كوردستان خۆى سوودى لێوه‌رنه‌گرتووه، كه‌واته یه‌كه‌م خاڵ بۆ ئه‌وه‌ى قۆناغێكى نوێ ده‌ست پێبكه‌ین، ده‌بێت فه‌لسه‌فه‌یه‌كى پوختى تایبه‌ت به خۆمان به‌رهه‌م بێنێن، واته بتوانین له دۆخه‌كه‌ى خۆمان تێبگه‌ین و بزانین چى ده‌كه‌ین و چیمان ده‌وێت، تا ئێستا كورد نازانێت چى ده‌وێت، باسى ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت، كه‌چى ته‌نیا وه‌ك شیعر به شان و باڵى هه‌ڵده‌درێت و چه‌مكى خێلاێه‌تى له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت پراكتیزه ده‌كات كار بۆ سست كردن و ستۆك پێكردنى هه‌موو دام و ده‌زگایه‌كى مۆدیرن ده‌كرێت كه ده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر بینا ده‌كرێت! دووساڵ خه‌ڵكى كوردستان برسى ده‌كرێت و سووكایه‌تى پێده‌كرێت، ئینجا داواى لێده‌كرێت كه ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیى و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى بكات، كه ئه‌مه رێك پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته‌و ئه‌و هه‌وڵه مه‌به‌ستى راسته‌قینه‌ى، مه‌به‌ستى راسته‌قینه‌ى ئه‌وه‌یه كه به‌خه‌ڵك بڵێن ده‌نگ به ده‌وڵه‌تى كوردى مه‌ده‌ن و نه‌فره‌تى لێ بكه‌ن! ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژه‌ى له‌كوردستان هه‌یه، به‌داخه‌وه به‌و شێوازه‌ى ئێستا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى نابێت كه چاره‌كى ئه‌و قوربانیدانه بێنێت له پێناوى دراوه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنین، ئه‌و ململانێیه خێڵه‌كى یه‌كتر شكاندنه‌ى كه ئێستا سه‌رتاپا كۆمه‌ڵگاى باشوورى كوردستانى گرتۆته‌وه، ده‌بێت تێپه‌ڕێنرێت، ئه‌گینا ده‌بێت هه‌میشه له چاوه‌ڕوانى شكست و كه‌وتنى كه‌مه‌ر شكێن دابین! سیاسه‌تكردن له كوردستاندا وه‌كو سیاسه‌تى ئه‌و رێویه‌ى لێهاتووه كه ده‌كه‌وێته ناو بیرێك و وا تێده‌گات دنیا به قه‌ده‌ر كونى بیره‌كه گه‌وره‌یه!
ئاشكرایه كه‌له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا ململانێ هه‌یه، ئه‌و ململانێیه له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر كار ده‌كات، تێكشاندن و بیناكردن، واته تێكشكاندنى ئه‌و شتانه‌ى، كه له‌گه‌ڵ گیانى سه‌رده‌مه‌كه‌یاندا ناگونجێت و كۆسپ بۆ پێشكه‌وتنه‌كان دروست ده‌كات، هاوكات كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنانى شتى نوێ ده‌كرێت، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگاى كوردى هێنده كار له‌سه‌ر شكاندن ده‌كرێت هێنده كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى شتى نوێ ناكرێت، ئه‌و كارانه‌ى كه له‌و بواره‌شدا ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ر له مه‌دارو هه‌مان چوارچێوه‌ى ئه‌و ئه‌قلیه‌ته‌یه سیاسیه ده‌خولێته‌وه، كه سه‌رده‌مى به‌سه‌ر چووه!بۆیه ده‌بێت هه‌ر هه‌وڵێك بۆ قۆناغێكى نوێ ده‌بێت ئه‌و دوو ته‌وه‌ره له خۆوه بگرێت و رێگا نه‌درێت ململانێیه‌كان له ئاڕاسته‌ى ته‌ندروستى خۆیان لا بدرێن، كه به‌داخه‌وه حزبه باڵا ده‌سته‌كانى كوردستان كار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كه‌ن و به‌رژوه‌نیان له‌وه‌دایه، له ئاسانترین حاڵه‌تدا كۆمه‌ڵگاى كوردى دووچارى شه‌ِرى ناوخۆ بكه‌نه‌وه، به‌مه‌ش كێشه‌كانى ناوخۆى حزبه‌كانیان و كێشه‌ى حزبه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه، هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكه‌ن، له راستیدا ئه‌مه‌ش تاوه‌كو ئێستا گه‌وره‌ترین كۆسپه له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنى قۆناغێكى نوێ، چونكه هه‌میشه كۆمه‌ڵگاى كوردى به‌وه ترسێندراوه كه هه‌ر هه‌وڵێكى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌ره‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى ده‌بردرێت، ئه‌و مه‌ترسیه ده‌بێت له‌رێگاى خه‌باتێكى مه‌ده‌نیانه‌و پشوودرێژ كاڵ بكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده به داخه‌وه ئێستا خوێندنه‌وه‌یه‌كى جدى له‌كوردستان هاتۆته ئارا، كه پێیان وایه دۆخه‌كه گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك، ته‌نیا له‌رێگاى به‌كارهێنانى هێزو توند‌و تیژییه‌وه ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامى ئه‌و بێهوده‌ییه كه خه‌ڵك دووچارى هاتووه به‌رامبه‌ر خه‌باتى مه‌ده‌نى، له كاتێكدا حزبه‌كان، به تایبه‌تى حزبه باڵا ده‌سته‌كان هه‌موو سه‌رچاوه‌كانى هێزیان قۆرخكردووه‌و هه‌ركاتێك بیانه‌وێت بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیان به‌كارى بهێنن، ئه‌مه‌ش له‌كاتى ئێستادا رێك پێچه‌وانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى زۆرینه‌ى خه‌ڵكى كوردستانه، بێ هیوا بوون له خه‌باتى مه‌ده‌نى، خاڵی وه‌رچه‌رخانێكى مه‌ترسیداره، چونكه له‌و دۆخه ئاڵۆزه‌و ئه‌و هاوكێشه هه‌ستیاره‌ى له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، له لایه‌ك به‌رهه‌مى نابێت، له لایه‌كى تر ئه‌و كه لتووره سه‌قه‌ته‌ى وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان و جیهانى سێیه‌م دێنێته ناو ئه‌زموونى كوردى، كه هه‌میشه هه‌وڵ ده‌درێت له رێگاى هێزو كوده‌تاوه ئاڵوگۆڕى به ده‌سه‌ڵات بكرێت، ئه‌مه‌ش بێگومان واتاى وێرانكردن و هه‌میشه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاڵى سفر! هاوكات ئاشكرایه روونه، كه چ هاوكێشه‌یه‌كى ئاڵۆز له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت و هه‌میشه له ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان بكاته گۆڕه‌پانى شه‌ڕێكى له بن نه‌هاتوو! له‌م جۆره ده‌رفه‌تانه‌ش هه‌میشه ئه‌و هێزه بۆگه‌ن بوو باڵاده‌ستانه‌ى كوردستان سوودمه‌ندى یه‌كه‌م ده‌بن، چونكه ئه‌وان هیچ به‌هایه‌كیان نه‌ماوه‌و هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن له پێناو مانه‌وه‌دا، هیچ هێزێكیش به قه‌ده‌ر ئه‌وانه ناتوانێت خزمه‌ت به دوژمنانى خۆى بكات، هه‌ر كاتێك ئه‌و هێزه نوێیانه‌ى كه له كوردستان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته ، واتاى ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانیش كه‌وتنه خاڵ ستۆك بوونه‌وه‌و ناتوانن ئه‌و قۆناغه نوێیه ده‌ست پێ بكه‌ن كه كوردستان پێویستیه‌تى، بۆیه گه‌وره‌ترین دوژمنى هێزى ناشه‌رعى، خه‌باتى مه‌ده‌نى و داهێنانى شێوازى نوێیه له‌و خه‌باته، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان تا راده‌یه‌كى باش سوودى له‌و شێوازه خه‌باته وه‌رگرت، به‌ڵام به‌هۆى زیاده‌رۆیى له لایه‌ك و پشوو كورتى له لایه‌كى تر نه‌یتوانى به‌رده‌وام بێت، ئه‌گینا گۆڕان له رێگاى خه‌باتى مه‌ده‌نیه‌وه ده‌ستى بۆ كورسیه‌كه‌ى بارزانى درێژ كرد، كه پێشتر یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له رێگاى شه‌ڕى ناوخۆوه نه‌یتوانى به كه‌نارى ئه‌و كورسیه‌ش دابچێت.
داخستنى په‌رله‌مان، سه‌ركه‌وتنى خه‌باتى مه‌ده‌نى و لادانى په‌رده‌ى وه‌همدارى دیموكراسى حزبه‌كان بوو، هاوكات قۆناغێكیش بوو بۆ راستگۆیى حزبه‌كانى تر كه له‌سه‌ره‌تادا زۆر به‌گه‌رمى هه‌نگاویان به‌ره‌و پێشه‌وه نا، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت هى ئه‌و باره نینیه خێرا چۆكیان بۆ هه‌ڕه‌شه‌ى هێزى سه‌ربازى پارتى و ئه‌و كێكه نه‌كرد كه پێشكه‌شیان دادا، نه‌یانتوانى له‌و هه‌نگاوه‌یان به‌رده‌وام بن و تا راده‌یه‌كى زۆر به‌هاو سه‌نگى خۆیان له ده‌ستدا، به‌رده‌وام بوو له خه‌باتى مه‌ده‌نى له كۆمه‌ڵگایه‌ك و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هێز، كه جگه له زمانى هێزو پشت به‌ستن به هێزى داگیركه‌ران هیچى تریان پێ نیه، زۆر سه‌خت و ئاسته‌نگ تره له خه‌باتى چه‌كدارى و په‌نا بردنه به‌ر توند‌و تیژى، ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگاى كوردى پێویستى به دروست كردن و سه‌پاندنى ئه‌و كه‌لتووره هه‌یه، راسته ره‌نگ بێت گۆڕانكارییه‌كان پێویستى به زه‌مه‌نێكى زیاتر هه‌بێت، به‌ڵام ته‌ندروستترو تۆكمه تر ده‌بێت، ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش بزانین هیچ شه‌ڕێك له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى كوردستان له رێگاى هێزى چه‌كدارییه‌وه یه‌كلایى ناكرێته‌وه، چونكه ناوچه‌كه له‌سه‌ر هاوسه‌نگیه‌كى هه‌رێمى و جیهانى زۆر هه‌ستیار داڕێژراوه، بۆیه له‌و جۆره خه‌باته، ته‌نیا خه‌ڵكى كوردستان زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت و خوێنى رۆڵه‌كانى به فیڕۆ ده‌چێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌شه‌ڕى ناوخۆ به فیڕۆ چوو، دواتر هه‌ردوو سه‌ركرده‌ى یه‌كێتى و پارتى خۆیان له‌و شه‌ڕه نه‌گریسه بێبه‌رى كرد‌و تاوان و به‌رپرسیارییه‌ته‌كه‌یان خسته خۆدى حزبه‌كانیان، ته‌نانه‌ت ئاماده‌نه‌بوون و نین له چاره‌نووسى ئه‌و كه‌سانه‌ش بپێچنه‌وه كه خۆیان شوون بزریان كردن! له‌و شه‌ڕه‌دا نه‌كه‌سێك له بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و نه‌كه‌سێكیش له بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى نه‌بووه قوربانى، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى بووه قوربانى ، نه‌ك به ته‌نیا قوربانى شه‌ڕى ناوخۆ، به‌ڵكو قوربانى خودى حزبه‌كانى خۆیان ، منداڵى خێزانه نیشتمان په‌روه‌رو هه‌ژاره‌كانى كوردستان بوو! بۆیه بیر كردنه‌وه له خه‌باتى چه‌كدارى ئه‌لته‌رناتیڤ نیه بۆ ئه‌وقۆناغه چه‌ق به‌ستووه، به‌ڵكو درێژه پێدان به خه‌باتى مه‌ده‌نى، ئه‌گه‌رچى زۆر جار بێهوده دێته به‌رچاو، له‌بارترین رێگایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و قۆناغه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه فه‌رامۆش بكه‌ین، كه خه‌باتى مه‌ده‌نی پێویستى به دوو خاڵى گرنگ هه‌یه، یه‌كه‌م راستگۆبوون له‌گه‌ڵ خودى ئه‌و په‌یامانه‌ى كه به‌رز ده‌كرێنه‌وه، دووه‌میان جدى بوون باوه‌ڕ به‌خۆبوون، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌م دوو خاڵه‌دا نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌گه‌رمه‌ى رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ختدا، رێكخه‌رى گشتى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له ژوورێكى تاریكدا له‌گه‌ڵ بارزانى كۆبووه‌وه، ئه‌و بارزانیه‌ى كه ئه‌وان تا ئه‌و كاته زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون له بچووك كردنه‌وه‌ى و له‌ق كردنى پێگه سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ى، دواى ئه‌وه حكومه‌تیان له‌گه‌ڵ پارتى پێكهێنا، كه له راستیدا ئه‌و حوكمه‌ت پێكهێنانه زیاتر له ته‌سلیم بوونه‌وه‌یه‌ك ده‌چوو بۆ پارتى له هاوپه‌یمانیه‌تى، ئه‌و گۆڕانه‌ى به‌سه‌ر گۆڕان داهات له‌و ماوه‌یه‌دا، ته‌نانه‌ت واى بۆ لایه‌نگرانى خۆى ده‌رخست، ئه‌وان شه‌ڕه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه بووه كه جێگه‌ى یه‌كێتى بگرنه‌وه و ببنه هاوپه‌یمانى پارتى!!! نه‌وه‌ك سه‌رله‌به‌رى كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كى ته‌ندروستتر ببه‌ن، كه ئه‌مه یه‌كه‌مین شكستى واتایى گۆڕان بوو له خه‌باتى مه‌ده‌نیدا، كه تا ئێستاش ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت و نه‌هاتوه‌ته‌وه سه‌رخۆ! كه‌واته‌ئه‌و خه‌باته مه‌ده‌نیه‌ى له‌كوردستات پیاده‌كرا، سه‌ره‌تایه‌كى باش بوو، به‌ڵام نه‌توانرا بگه‌یه‌نرێته شوێنى مه‌به‌ست، ئه‌مه‌ش شتێكى ئاساییه، چونكه به هۆى زیاتر هووشیار بوونه‌وه‌و پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگا هه‌موو هێزه‌كان كۆن ده‌بن ناتوانن تا سه‌ر به‌رگه‌ى گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان بگرن وتا سه‌ر له‌گه‌ڵ شه‌پۆڵه‌كه بڕۆن! هاوكات باوه‌ڕهێنان به‌مه‌سه‌له‌ى چاك سازیش، یه‌كێكى تر بوو له‌و كۆسپانه‌ى كه خه‌باتى مه‌ده‌نى له كوردستان دووچارى هات، له‌راستیدا مه‌سه‌له‌ى چاكسازى له بنه‌ڕه‌تدا لادانێك بوو له پڕه‌نسیپه شۆڕشگێڕیه‌كان و جۆره هه‌لپه‌رستیه‌كى پێوه دیاربوو، به تایبه‌تیش كاتێك چاوه‌ڕوانى چاكسازى له كه‌سانێك بكرێت كه خۆیان هۆكارى هه‌موو ماڵوێرانیه‌ك و خراپ سازیه‌كانى كوردستان بووبن! مه‌هزه‌له‌ى چاك سازى و خۆ فریودان به هاتنه‌دى چاكسازى، ده‌ست له‌ناو ده‌ست له‌گه‌ڵ تێكده‌رانى دۆخى كۆمه‌ڵگا، لادان له رێگا شۆڕشگێڕیه راسته‌قینه‌كه‌و چاوه‌ڕوانیه‌كى بێهوده دروست ده‌كات، هێنده‌ى ده‌كه‌وێته خانه‌ى فریودانى خوده‌وه، هێنده ناكه‌وێته خانه‌ى فریودانى به‌رامبه‌ر!چونكه له راسته‌قینه‌دا ئه‌و دۆخه‌ى كوردستان له لایه‌ك به بن به‌ست گه‌یشتوه‌و به پینه‌وپه‌ڕۆ تازه چاك نابێته‌وه، له لایه‌كى تر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌مڕۆ وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى زه‌مه‌ن و مێژوو، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به مه‌سه‌له نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه نه‌ماوه، بۆیه هه‌ر دانوستانێك له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌و ده‌ست خستنه ده‌ستیان له پێناو ئه‌وشته‌ى كه ناویان نا چاكسازى، فاكته‌رێكى گرنگ بووه بۆ درێژه‌پێدانى گه‌نده‌ڵى و زیاتر تێكدانى دۆخه‌كه، ناكرێت وه‌كو چاكسسازێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاوانبارێك بكه‌یت كه به‌ناوى كوردایه‌تى و نیشتمان په‌روه‌ریه‌وه كۆمه‌ڵگاكه‌تى به‌و ئاقاره گه‌یاندووه، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و تاوابارنه بخرێنه به‌رده‌م دادگاكان و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت! چ ساویلكه‌ییه‌كه چاوه‌ڕوانى چاكسازى له‌خه‌ڵكانێك بكه‌یت، كه نیوه‌یان فایلدار بوون و دوژن نه‌ما ده‌ستى نه‌گرن و نه‌یهێننه سه‌ر وڵاته‌كه‌ى خۆیان، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى وایكردباشوورى كوردستان به‌و دۆخه‌ى ئێستاى بگات، راستگۆ نه‌بوونى ئه‌و كه‌سانه بووه كه دروشمى گه‌وره‌یان به‌رزكردۆته‌وه، كه‌چى له ناخه‌وه خۆشیان ئاماده‌نه‌بووینه ده‌ست به‌ردارى به‌شێك له‌و كه‌لتووره‌دزێوه بن، كه به‌رهه‌مى قۆناغى ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بووه، ئه‌م بۆچوونه باره‌كه‌ى سه‌ختتر كردوه‌و وایكردووه ته‌مه‌نى ئه‌و داڕمانه ئاكارى و به‌هاییه له كوردستان درێژتر بێت و باجه‌كه‌ى ئێجگار زیاتر بێت، هاوكات بووه هۆى هێنانه كایه‌ى بێهوده‌ییه‌كى مه‌ترسیدار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاتێك خه‌ڵكى كوردستان ده‌بینێت ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى گۆڕانكارى و شه‌ڕى دژه گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن، به چه‌ند قرۆشێك، یاخود به پۆستێكى چرووك و بێبه‌ها، پشت له پڕه‌نسیپه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن، متمانه‌و بڕواى به هیچ هێزێكى نوێ نامێنێت، ده‌بێت دان به‌و راستیه‌ش بنێین، كه ده‌سه‌ڵاتى كوردى له كڕین و چرووك پێكردنى به‌شێكى زۆر له‌و ده‌نگانه سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به ده‌ست هێنا، له كۆتایدا، به‌كورتى ده‌توانین بڵێین، ئێمه ناتوانین به‌ره‌و قۆناغێكى نوێ هه‌نگاو بنێین تاوه‌كو خۆمان یه‌كلایى نه‌كه‌ینه‌وه به ته‌واوى باوه‌ڕمان به‌و شتانه نه‌بێت كه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ین، واته ده‌بێت راستگۆ‌و خۆنه‌ویست بین به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانى خه‌ڵكى كوردستان، هاوكات ئه‌و دروشمانه تووڕ هه‌ڵده‌ین، كه باس له چاكسازى ده‌كات، واته وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێت (ئاو به ئاو راڤه بكه‌ین)، به‌ڵكو ده‌بێت راشكاوانه بیر له گۆڕینى بنه‌ڕه‌تى بكه‌ینه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌و پڕه‌نسیپانه ده‌چه‌سپێن، ئه‌و قۆناغه به‌و شێوه چه‌ق به‌ستووییه ده‌مێنێته‌وه، مه‌سه‌له‌ى كوردیش ناتوانێت له پرَۆسه‌ى به‌كارت بوون به ده‌ست هێزه هه‌رێمییه‌كانه رزگار بێت و له‌و حاڵه‌شدا شكست له دواى شكست و چاره‌نووسى خراپ و خراپتر چاوه‌ڕوانى ئه‌م گه‌له ده‌كات.