ستاندەر
بەگوێرەی ئەو بەدواداچونەی کە کراوە لەماوەی ڕابردوو لە بەشێکی بەرچاوی شوێنی ئەو مامۆستا ئایینیانەی لەھەولێر لەسەر ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف دەرکراون مامۆستایانی ئایینی سەر بە یەکگرتووی ئیسلامی دانراون.
ھەر بەگوێرەی بەدواداچونەکە لە شوێنی ھەریەک لە مامۆستایانی ئایینی ( مامۆستا مەلا نادر کانی کوردەیی، مامۆستا مەلا ئیدریس کاریتانی، د, عەبدولڵا حەداد، مامۆستا مەلا ئیبراھیم کەرکوکی) کە پێشتر بەشێکیان فەتوایەکیان دژی گەندەڵکاران و حەرام کردنی بردنی بردنە دەرەوەی پارە لەلایەن بەرپرسانی باڵاوە داوە بەو ھۆیەوە وەزارەتی ئەوقاف دەریکرن لە وتاردان، لەشوێنی ئەوانە چەند مەلایەکی یەکگرتوو دانراون کە ناوەکانیان لای ستاندەر پارێزراوە و بەھۆیەوە ناڕەزایی خەڵکی بەدوای خۆیدا ھێناوە.
ھاوکات لەزۆربەی ئەو مزگەوتە نوێیانەی کە لەھەولێر و ناوچەی پارتی دەکرێنەوە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف مەلایەکانی سەر بە بەیەکگرتوو دادەنرێن.