لە پەڕەگرتنە نوێکاندا ، شتی نوێ بەدی دەکەم

لەلایەن ستاندار Posted on 698 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

وەفدی مفاوز بریگ مەکۆک و نوێنەری نەتەوە یەک گرتوەکان و بالوێزانی ئەمەریکی و بەریتانی و فەرەنسی و ئەلمانی ….. لە پێشەوە ، ئەو بابەتە ریفراندۆمەی بارزانی بە چڕی خۆی گەیاندۆتە ناو محافلی دەولی و زۆرترین ڕاگەیاندنی جیهانی و ئەقلیمی بەخۆوە گرتووەو دەتوانم بڵێم هەتا خۆی داپۆشیوە بە سەر مەلەفی داعشو ئەو شەڕو شۆڕو لێدوانە سیاسیانەی بە سەریدا دەکرێ .

لێرەوە پۆزەتیفە بە کردن و نەکردنی ڕیفراندۆم ، لە ڕێگەی ئەوەی کە کوردی خاوەن پەنجا ملیۆنی بێبەشە لە سەروەری نیشتمانی . بە بەرچاوی جیهان لە ڕۆژئاواو باشووری کوردستان واتە شەڕڤانان و پێشمەرگە جوامێرانە لە دژی داعش دەجەنگێن کەچی جیهانی عەرەبی و ئێران و تورکیا وەک سەگی هاریان لێهاتووە بە سەربەخۆیی کورد دەوەڕن ، دەڵێم نە ئەجنداو نە کاتەکەی ریفراندۆم گونجاو نیە بەڵام بۆ هەموو زەمەنەکان و لە ڕێگای ئەو هەلپە هەلپەی ولاتانی ئەقلیمی پێمان دەڵێن ، ئەوان بۆ هەموو زەمەنەکانی بە دەولەتبوونمان ، هەمان ڕاو هەڵوێستیان هەیە . کەواتە ئێمەی کوردو بۆ هەموو زەمەنەکان دەبێ بەلای کەمێ ئەمریکاو ئەوروپا داکۆکیمان لێ بکەن ، ئەگەر نا ولاتانی ئەقلیمی دەمان خۆن . بارزانی دەڵێ ڕیفراندۆمەکە بۆ دوو سێ ساڵی تر دوا دەخەم ئەگەر دوای ئەو ماوەیە سەربەخۆیەکە ڕابگەیەنم .

وفدی مفاوەزات دەڵێ لە بری ئەوەوە ، ئێمە کێشەکانی نێوانی بەغداو هەرێم دەگەینینە مەجلسی ئەمن بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووکان و ئێمەشەوە نێوەندگیری دەکەین و وەک دانانی خال لە سەر پیتەکان ، ڕێکەوتنەکانی نێوانتان وەک دەستووی بڕیار لە سەردراو و بە شاهێدی ئێمەوە دەنووسینەوە تا وەکو هچ کامێکتان نەتوانن پابەند نەبن پێیەوە هەتا بە گۆڕانی نەفەرەکانیشتانەوە .

من بە کەسی ئاقلی ناو حیزبەکان دەڵێم تخوا لەو دەرفەتە زەمەنەوە کامیان بۆ کورد باشترە . ڕیفراندۆمێک لە ناو ئەو نایەکریزی سیاسی و بێمووچەیی و خراپی گوزەرانی هاولاتیان ولاوازی ئابووری و ناشەفافیەتی نەوت و نادیاری گەمەی سیاسی ولاتانی ئەقلیمی لە گەڵ دەسەڵاتی ئەم و ئەوی ، دەسەڵاتی کوردی و گواستنەوەی بارتەقایی هێز بە قازانجی ناوەندو بەو مەترسیانەی کە لێی دەکەوێتەوە یان کێشەکەمان بگەیەندرێتە ناو مەحافیلی دووەلی و ئەوان دەناو ناوبژیوانی ئێمەو ناوەند دابنن و هێلەکانی بەیەکەوە بەستنەوەی بەغداو هەرێمان بۆ دیاری بکەن و پێیەوە دەسەلاتی کوردی لە هەرێم کۆ کەرکوک و بگرە ناوچەی تریشی پێوە بنوسرێ . ئەوان دەڵێن لە گەڵمان بن دەتان پارێزین ،لەگەڵمان نەبن دەکەونە بەر قەدەر .

کوردیش دەڵێ ئەو چۆلەکەی بە دەستمەوەیە باشترە لەو چۆلەکانەی بە سەر دارەکەوەن . خۆ من ئەوە دەزانم ، ئەوەی ئەمەریکیەکان گەرەکیانە وەک دانانی خال لە سەر پیتەکان ، هەر ئەوە بەرقەرار دەکەن بەس ترسی پەرچەکرداری بارزانی و ڕەدوکروتوانی نوخبە پارەدارەکەی یەکیەتیم کە بە دوایەوە لە سەر شتی نەگونجراو حەشدی شەعبی یان داعشە خۆمەلاس دراوەکانمان لە سەر تیشکەنەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.