” ھەنگاوەکانی تورکیا بەرەو کاردانەوەی سەربازیە بەرامبەر ریفراندۆم”

لەلایەن ستاندار Posted on 613 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆکوەزیرانی تورکیا ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان بە پرسی ئاسایشی نیشتمانییەوە گرێدەدات و دەڵێ لەم بابەتەدا ھەموو ھەنگاوێکی پێویست دەنێن.
لەمبارەیەوە کەمال بەیاتلی نوسەر و کەسایەتی نزیک لە بریاری سیاسی تورکیا لە گفتوگۆی لەگەڵ بی بی سی ئەو لێدوانەی بەو شێوەیە شی کردەوە کە تورکیا لە ئاییندەیەکی نزیک بەرەو ئەوە دەچێت کاردانەوەی سەربازی بەرامبەر ریفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستان ھەبێت، ھەروەھا گوتی بەو پێیەی تورکیا چەندین بنکەی سەربازی لە ھەرێم ھەیە دەتوانرێ بەکاربھێنرێت لە ئەگەری بریارێکی لەو شێوەیە.
رۆژی ١٥ی ئەیلوول رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە لە گفتوگۆیەکدا رایگەیاند، رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بڕیاری کۆتایی لەبارەی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی دەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.