یاسین عبدالله
به‌پێی واده‌ی دیاریکراوی کۆمسیۆن بۆ خۆپاڵاوتنی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (٢٠١٧/٩/١٨) کۆتایی به‌و واده‌یه‌دێ، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لایه‌نێک و هیچ که‌سایه‌تیه‌ک وه‌ک کاندید ناوی خۆی تۆمار نه‌کردووه، له‌نێوان (٢٣) قه‌واره‌ی سیاسی دوێنێ یه‌ک شه‌ممه کۆمسیۆن ڕایگه‌یاند که تا ئێستا هیچ قه‌واره‌یه‌کی سیاسی کاندیدی نیه بۆ ئه‌و پۆسته.! بۆیه واده‌که‌یان درێژکرده‌وه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه ڕۆژانه له تیڤی و دیبه‌یت و پانێڵ و سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌کاندا گوێمان له گله‌ی و گازه‌نده‌ی سیاسیه‌کان ده‌بێ له‌سه‌ر واده‌ی نایاسیایی به‌سه‌رچونی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بارزانی، وه له‌هه‌مان کاتدا بارزانیش وا چه‌ندین جاره به فه‌رمی و نافه‌رمی ڕایگه‌یاندووه حزبه‌کان با له‌سه‌ر کاندیدێک ڕێکه‌ون من خۆم کاندید ناکه‌مه‌وه.
ڕاسته چوار حزبه‌که گه‌ر په‌رت نه‌بووبان دژی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بوون و ئه‌یانویست سیسته‌می حکوڕانی هه‌رێم په‌رله‌مانی بێت، له‌په‌رله‌مان سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه‌یان پێش که‌شی په‌رله‌مان کرد پێش په‌کخستنی په‌رله‌مان، وا دابنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه کاندیدیان نیه، به‌ڵام بۆ له‌جیاتی ئه‌و هاش و هوش و بۆڵه‌بۆڵ و ده‌نگه ده‌نگه‌ی هه‌موارکردنی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له په‌رله‌مان له‌سه‌ر کاندیدێک ڕێک نه‌که‌وتن که‌سێکتان دیاری کردبا بۆ ئه‌و پۆسته ده‌نگتان پێدابا ئه‌گه‌ر به‌کاتیش با یاسایی تربوو بۆ تێپه‌ڕاندن و هه‌موارکردنی یاساکان، یان جورئه‌تی ئه‌وه‌تان نیه و ناتوانن خۆ له‌و پرسه بده‌ن گه‌ر له‌په‌رله‌مانیش ناتوانن به‌هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆکێکی یاسایی هه‌ڵبژێرن تاکو بتوانن یاساکان هه‌موارکه‌ن به‌باشی و بێ گرفت واژۆیان له‌سه‌ربکرێ و تێپه‌ڕێندرێن ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستانه.!
هه‌رچه‌ند من له‌گه‌ڵ بوونی سه‌رۆکی هه‌رێم نیم پێم پۆستێکی زیاده‌یه و بارگرانیه به‌سه‌ر هاوڵاتیان ، له‌هه‌مانکاتدا که هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنیشی نیم له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وڕۆ که بیستم که‌س خۆی کاندید نه‌کردوه بۆ ئه‌و پۆسته بڕیارمدا خۆم کاندید بکه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌جدیش په‌یوه‌ندیم به کۆمسیۆنه‌وه کرد بۆ پرسیارکردن، خۆشبه‌ختانه سه‌رجه‌م مه‌رجه‌کانم ده‌گرێته‌وه ته‌نها یه‌ک گرفتم هه‌یه ئه‌ویش دانانی بڕی (٥٠) ملیۆن دیناره له‌کتێکدا (٥٠) هه‌زارم پێنیه، به‌هه‌ر حاڵ ئێستاش ئاماده‌م به‌وپه‌ڕی بڕوابوون به‌خۆبوونه‌وه گه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یه‌م بۆ دابین کرابا تاکو (ته‌حه‌دا) ئاڵنگاری هه‌موو ئه‌و حزب و لایه‌نانه بکه‌م که نا‌وێرن خۆ له‌و پۆسته بده‌ن له‌ژێریشه‌وه بۆڵه‌بۆڵ و گرمه گرمیانه، وه ئاڵنگاری (ته‌حه‌دای) بارزانی بکه‌م که به‌رده‌وام ته‌حه‌دای حزب و سه‌رکرده سیاسیه‌کان ده‌کات که خۆی و حزبه‌که‌ی پێیان وایه به‌دیلی نیه.
تێبینی / چاوه‌ڕوانی به‌شه‌کانی داهاتووبن هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه جیاوازیه‌کان ده‌خه‌مه ڕوو