پارتی : لەگەڵ یەکێتی و یەکگرتوو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەڵدەبژێرینەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 691 جار بینراوە

ستاندەر
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند “دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کارا کرایەوە و دوای کۆبوونەوەی تایبەت بە مووچە و بژێوی خەڵک، لە دانیشتنی دواتردا گۆڕانکاری لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت بەپێی ئیستیحقاقات لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ئەو لایەنانەی لە کاراکردنەوەی پەرلەمان بەشداربوون”.
ئاماژەشی بەوەدا کە “بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ھیچ موبالاتێکیان نەبوو بۆ ئەو دەستپێشخەرییانەی بۆیان کرا، بەڵام ئێستا بە دڵنیاییەوە پێیان دەڵێین کە ئەو قسانەی پێشتر دەکرا کۆتاییان ھات و دەبێت قسەی تازە بکەین و دەبێت رێککەوتنی تازە بکەین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.