چەند نھێنیەک لەبارەی لیستەکەی بەرھەم ساڵح

لەلایەن ستاندار Posted on 592 جار بینراوە

ستاندەر- شرۆڤە

لیستی ھاوپەیمانی لەپێناو دیموکراسی و دادپەروەری کە لەلایەن د.بەرھەم ساڵح تۆمارکرا لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە ئێستادا زۆرترین گفتوگۆ لەبارەی ئەوەیە ئەو بازنەیەی کە لیستەکە دەتوانێ دەنگی تێدا مسۆگەر بکات کوێیە.
ئاماژەکان بۆ ئەوەیە ھەردوو لایەنی یەکێتی و یەکگرتوو بە پلەی یەکەم و دووەم زەرەرمەند دەبن لە ڕاگەیاندنی ئەو لیستە و لایەناکانی تر بەشێوەی کەمتر.
ھۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە بەرھەم ساڵح پێگەیەکی جەماوەری بەھێزی لەناو یەکێتی ھەیە و چەند سەرکردەیەکی ئەو حیزبە و بەشێک لە بنکەی جەماوەی ئەو حیزبە پاڵپشتی دەکەن.
ھەرچی یەکگرتووە بەھەمان شێوە چەند سەرکردەیەکی دەچنە ناو ئەو لیستە کە دیارترینیان محەمەد رەئوفە لەگەڵ ھەندێکی تر کە تاکو ئێستا خۆیان ڕانەگەیاندوە، چاودێران پێیان وایە بەھۆی نا ڕوونی لە سیاسەت و ستراتیژی یەکگرتوو ھەر جوڵانەوەیەکی نوێ دروست دەبێت بەشێک لە یەکگرتوو دەبات وەک چۆن پێشتر لەکاتی دروستبونی گۆڕان بەشێکی یەکگرتو پەیوەندیان بەو بزوتنەوەیە کرد.

ھەرچی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیە ئەگەرێکی کەم ھەیە دەنگەکانیان بۆ ئەو جوڵانەوەیەی بەرھەم ساڵح بچێت، چونکە بنکەی جەماوەریان لە سیاسەتیان رازین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.