ستاندەر
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ستاندەر کۆمیتەی ئەمنی ریفراندۆم داوای لەسەرجەم حیزبەکانی بەشدار لە بریاری ٧ی حوزەیران تایبەت بە ریفراندۆم کردوە لە رۆژی ٢١ی ٩ ھێزی پێشمەرگەی حیزبەکانیان بنێرن بۆ کەرکوک وەک ڕەچاوکردنی ئەگەری مەترسی پێکدادانی سەربازی.
جێ ی باسە بەشێک لەو حیزبانە ناو و ژمارەی ھێزەکانیان پێشکەشی ئەو کۆمیتەیە کردوە بەڵام تاکو ئێستا یەکگرتوی ئیسلامی ھیچ ھێزێکی ئامادە نەکردوە و، دیاریش نیە کە ئایا ھێز دەنێرێت یاخود نا.
داوایەکی ناردنی ھێزی سەربازی لە سەرجەم حیزبەکانی پاڵپشتی ریفراندۆم کراوە
