قەتەر و غەزە و دوو وانە بۆ کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 634 جار بینراوە

پشتیوان عبداللە*

ئەگەر سەیری غەزە بکەین چەندین سڵبوو بەرگەی ئابلۆقەی ئابوری میسرو ئیسرئیلی گرتبوو ئەویش تارادەیکی زۆر لەڕێگەی ئەو نەفەقە نهێنیانە بوو کە بەدرێژایی نێوان سنوری غەزەو میسر لە ژێر زەویەوە، لێدرابوون ، بەشێکی زۆری پێداویستی خەڵکی لەم ڕێگایەوە دەگەیشتە غەزە، بەڵام دوای گرتنە دەسەڵات لەلایەن سیسەوە زۆرێک لەم نەفەقانە خاپورکران پڕ ئاو کران بۆیە لە کۆتاییا لە هەفتەی ڕابردوەوە حەماس دەستی هەڵبری و هاتە سەر خەت و ئێستا لەگەڵ میسر لە گفتوگۆدان و بریاردرا جارێکی تر بزوتنەوەی فەتح بگەرێتەوە غەزەو بەرامبەر ئەوە ئابڵۆقەی ی ئابوری لەلایەن میسرەوە هەڵبگیرێ.

سەبارەت بە قەتەریش، ئەوە چەند مانگێکە ئابڵۆقەی لەسەر دانراوە لەلایەن وڵاتانی دراوسێ و تاکە دەرچەی وشکانی لەسەر داخر لەلایەن سعودیا وە…. بەڵام قەتەر بە هۆی ئەو ئابوریە بەهێزەی هەیەتی و بەهۆی هەبونی هێلی ئاسمانی قەتەری کە 213 فرۆکەی هەیە توانیویەتی لەرێگەی ئاوی و ئاسمانی خۆراک و پێویستی بۆ خەڵک دابین بکەن.

پێم وایە ئەگەر ریفراندۆم و سەربەخۆیی بابەتێکی جیدیبن ، گەر حساب بۆ هیچ وڵاتێک نەکرێ دەبێ حساب بۆ تورکیا بکرێ.. ئەگەر پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی لە سەرەتاوە لەگەڵ تورکیا یەکلای نەکرابێتەوە ئەوە هەڵەیەکی مێژووییە و پەشیمان بونەوەی گەورەی لە دوایە چونکە هەم بۆری نەوتی کوروستان بە تورکیادا دەروات و وە پێم وایە لە ۷٥٪ پێداویستی خۆراکی و جلوبەگ لە تورکیاوە دێن … بۆیە بە داخستنی سنوری توکیا کوردستان توشی قەیرانێکی گەورە دەبێت.

*مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.