ناقوسی خەتەر نزیک بۆتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 639 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

وەک ئاگادار بم لە مفاوەزاتی یەکیەتی و حکومەتی سەدام لە هەشتاکانی سەدەی ڕابوردو و لە سەرەتادا هەندەک پێشڤەچوون بەدی دەکرا بەڵام تورکیا هۆشداری دا حکومەتی سەدام حوسێن لە ئەگەری چوونە پێش لە کوردەکان و لە گفتوگۆکانیشدا حکومەتی عیراق نەیشاردەوە کە ناتوانن ئەوەی مەبەستیانە بۆ نزیک بوونەوە لە گەڵ کوردان بە ئانجامی بگەیەنن لە ترسی گوشاری تورکیا . سەرکردایەتی یەکیەتی لێرەو لەوێ دەیان پرماند ئەگەر حکومەتی عیراقی بەدرۆش شتێکمان بۆ بڵاو بکاتەوە ، هەر قبوڵمانە . ئێستاش و پاش بەسەر چوونی دەوروبەی ۳٥ ساڵ خەریکە شتەکان خۆیان دووبارە دەکەنەوە . بارزانی لە گەرمەی بانگەشەکانیداو بۆ هەر کوێیەک بڕوا دەڵێ بەدیلمان نەدەنێ ڕیفراندۆم لە ۲٥ ی مانگ دەکەین .

زەینی بەندە ، لەوە زیاترم لێی دەست ناکەوێ کە ئەو بەدیلە بۆ ڕاگەیاندنیش بێت یانی با جێبەجێش نەکرێت ، هەر قبوڵکراوە،، . وەک زەینم بۆی دەچی تورکیا تەنگەتاوی پێوە دیارە لە مەڕ لێدوانەکانی بری مەکگۆرک و نوێنەری نەتەوە یەک گرتووەکان لە بەردەم بارزانی کە کێشەی عیراقو هەرێم دەبەینە ناو مەجلسی ئەمن و یەکە بە یەکە و بە ناوبژیوانی هەمووان ، چارەسەری دەکەین . ئەوان دەزانن ئەگەر کێشەکە بگاتە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان ، کێشەی کورد دەگاتە محافلی دەولەتە بڕیار بە دەستەکانی جیهانی . دەشڵێن بۆ ئەو مەبەستە رووسیایان قایل کردیەو چینیش پێناچێ دژی بوەستێتەوە .

کەواتە چوار چێوەی دانیشتنی یەکەم دایلۆکی بەغداو هەرێمە لە سەر دەستنیشان کردنی زەوی کوردان با لە چوار چێوەی دەولەتی عیراقەوە بێت لە ناو سیستەمگەلی فیدرالی یان کۆنفیدرالی ، بەدوایەوەو هێدی هێدی بنەماکانی بە دەولەت بوون لە ناوەوەو دەرەوەو ڕازی کردنی حکومەتی ناوەندیش پێشڤەچوون بە خۆوە دەبینێ . ئەگەر سەیر بکەین دوا بە دوای کۆبوونەوەکانی بریک مەکگۆرک لە گەڵ حیزب و لایەنە سیاسیە کورەکان ، هێرشەکانی تورکیا لە سەر نەکردنی ڕیفراندۆم چڕتر بوونەتەوە . ئەردۆگانیش لە بەردەم گۆنگرەی وڵاتان لە نیۆرک ئەمەی نەشاردەوەو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ساڵانەی تورکیاش لە بەر ئەو کێشە هەستیارە بۆ ۲۲ ی مانگ وەپێش خراو هێزەکانی تورکیاش وەک ئامادە باشیەک لە سەر سنوورەکان بڵاوەیان پێکراوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و دەشڵێن هۆشداریان داوەتە بارزانی ئەگەر بۆ ماوەی ۲٤ کاتژمێر ڕیفراندۆمەکە دوانەخەی ، بەهێز پێت دادەخەین . وەک پێش دەچێ بارزانی خۆی بۆ دوای ۲۲ی کۆبوونەوەی ئاسایشی تورکان و پەرچەکرچەکردارەکانی ئەم و ئەوی تری ولاتانی ئەقلیمی بەتایبەتی ئەمەریکا ڕاگرتبێ کاخوانەکینێ بە دوایەوە كاردانەوەکان ، چۆنچۆنی دەبن .

بەمەزندەی من پێم وانیە بارزانی بتوانێ خۆی لە بەبەردەم هۆشداریەکانی تورکیا پێ ڕابگیرێ چونکە گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەوتیان لە گەڵ یەکتری هەیە ، جگە لە شتە ژێر بەژێرەکان و ئەگەر تورکیاش لە بارزانی دوور کەویتەوە دەبیتە نێچیرێکی وەها کە ئەم و ئەو بیخۆن و ناچاریش دەبی لە گەڵ پەکەکەو بەشەکانی ڕێک کەوێ کە دوورە لە ، بیرکردنەوەیان . تورکیا لە یەکەم جاردا بۆ بە قبرس کردنی هەرێم ، سووکە بێدەنگیەکی پێوە دیار بوو کە لە سەرەوە دەیگوت ناو لە بنەوەش گلۆپە سەوزەکەی پێکردبوو . ئێستاش کە کێشەکە بچیتە بەردەم مەجلسی ئەمن یانی لە بن دەستی تورکیا دەر دەدەچێ . ئاسانیش نیە بۆ ڕازی کردنی تورکیا ، بارزانی بە تکەی خۆی هەڵسێتەوە ، یانی وەک خۆی لێبێتەوە ، چونکە بەو ڕیفراندۆمە ئیعتبارێکی زۆر بۆ بارزانی گەڕاوەتەوە . خۆ ئەگەر واش بکات ، تازە کار لە کار ترازاوەو لە ڕێگای کردن و نەکردنی ڕیفراندۆم کێشەی کورد دەگەیەنرێتە مەجسی ئەمن و تورکیاش پێیەوە زۆر هەراسان دەبی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.