ستاندەر
دواین لێدوانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە خولی دانیشتنەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان کە ئاماژەی بە بەکارھێنانی کارتی ئابوری کرد بەرامبەر ھەرێمی کوردستان مەترسی خستۆتە بەردەم ھەرێم.
بەگوێرەی راپۆرتی عەرەبیە جەدید ئەو ھەڕەشانەی بەغدا کاریگەری سلبی لەسەر ھەرێم دروست دەکات بەتایبەت کە لە ئێستادا ٢٠٠ کۆمپانیای جۆراو جۆری تورکیا لەھەرێم کاردەکەن و نەوت و غازی ھەرێمیش تاکە دەروازەی ھەناردەکردنی تورکیایە ھەر ھەنگاوێکیش لەو ڕووەوە کاریگەری گەورە لەسەر ھەرێم دروست دەکات.
ھاوکات ئەردۆغان ڕاگەیاندوە ئەگەر بەرپرسانی ئیدارەی کوردی باکوری عێراق بەو شێوەیە بەردەوام بن ئەوەشی بەدەستیان ھێناوە لەدەستی دەدەن و ئێمە بیر لەبەکارھێنانی سزا بەسەریان دەکەینەوە.
جێ ی باسە بریارە ھەفتەی ئاییندە ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا کۆبونەوەی خۆی ببەستێت و سەپاندنی سزا بەسەر ھەرێم یەکێکە لەو تەوەرانەی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
تورکیا کارتی ئابوری دژی ھەرێم بەکاردەھێنێت
