ستاندەر
لەبەیانامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا ھاتوە لە ئەگەری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا تورکیا مافی رێککەوتنی دوولایەنی و نێودەوڵەتی بەکار دەھێنێ.
سەبارەت بە مەبەستی ئەو ڕستەیە سەنتەری توێژینەوەی دەزگای ستاندەر بەو شێوەیە شیکاری بۆ کردوە:
ئەو رێکەوتنانە لەسەر سێ ئاستن
١- ئاستی نێودەولەتی: بەگوێرەی مادەی ١ و ٢ ی میساقی نەتەوەیەکگرتوەکان لەبارەی سیادە و یەکگرتووی عیراق بەو پێیەی ریفراندۆم سیادەیعیراق تیکدەدات.
٢- لەسەر ئاستی عێراق لە رێکەوتی سەعد ئاباد تاکو رێکەوتنی ساڵی ١٩٨٤ کە تیایدا تورکیا بەگوێرەی ئەو رێکەوتنە ٢٠ کیلۆ مەتر دەتوانێ بێتە ناو خاکی عێراق.
٢- ئاستی ھەرێم: چەندین رێکەوتنی ئەمنی و سیاسی و ئابوری لەنێوان ھەرێم و تورکیا ھەیە لەماوەی رابردوو واژوو کراوە.
تورکیا بە پشت بەستن بەو رێکەوتنانە دەیەوێت گوشارە ئەمنی و سیاسی و ئابوریەکان بەرامبەر ھەرێم بخاتە گەڕ.
تورکیا لەبەرچی باسی رێکەوتنی دوو لایەنی دەکات وەک ھەڕەشە بەرامبەر ھەرێم
