مەسعود عەبدولخالق: كوردستان كەوتە ترۆكی مەترسی

لەلایەن ستاندار Posted on 659 جار بینراوە

كوردستان كەوتە ترۆكی مەترسی 
دوای ئەوەی (ئەنجومەنی ئاسایشی -نەتەوە یەكگرتوەكان) بەكۆی دەنگی هەر 15 ئەندام بەیانی دژی ریفراندۆم دەركرد ..مەترسیەكان گەیشتنە ترۆك ، لە مەزلومیەوە بووینە زالم ، راستە بەیان وبڕیاڕ لە ئەنجومەنی ئاسایش جیاوازی یاسایی زۆرە ، واپێدەچی لەدوای ریفراندۆمەكە دەبیتە بڕیاڕ بە پالپشتی ئەو بەیانە ، ئەو كاتی هەرچی ڕووبدا دەكەویتە ئەستۆی سەركردایەتی كورد هەتا سزای دادگای نیودەولەتیش دێتە پێش، لەلای عیراقیش بریاری دادگای فیدرالی دەرگای لەسەر دانوستان داخست ، ئەوە لەهەمان كاتە كە بریاری 2379 ی ( un) لەقازانجی عیراق دژ بەداعش دەرچوو ، هةموو ئةوانة جورئەتی زیاتری بە هەر 3 لای توركیاو عیراق وئیران دا كە جاریكی تر (وەك پیلانەكانی سەدەی بیستەم ) بەیانی هاریكاری دژ بەكورد دەربكەن وەك سەرەتایەك بۆ گیڕانەوەی كورد بۆ ویفاقی ئیقلیمی ترسناك .

لە لایەكی تر توندی بەیانەكە گەیشتە پلەی (نیگەران) نەگەیشتە (تندید) ، ئەوەش ئەوە دەسەلمینێ كە هاوسەنگی لەناو ئەنجومەنی ئاسایش هەبوە ئەگەر نوینەریكی شارەزای كورد بەشداربوایە بە ئارستەی قازانجی كورد دەبوو ، ئا ئەوەیە كەهەمو لایەك ووتمان ئامادەكاری بۆنەكراوە ، لەو ڕوەوە بەرپرسیارەتی دەكەویتە ئەستۆی فەرمانگەكانی دەرەوەی هەریم كە زۆر نەشارەزاو تەمبەلە ،تائێستا كورد بە دانیشتوان وهاولاتی تۆمارە لە نەتەوەیەكگرتوەكان نەك (گەل- شعب) ، دەیتوانی له‌ تۆماری نەتەوەیەكگرتوەكان (حركه‌ الوطنیه‌)هەیە بە پێی مادەی (74)ی (نظام الداخلی للمجلس الاقتصادی والاجتماعی) ئینجا بڕیاڕی (1654) سالی 1961 لە خولی ژ: 16ی د:59 خۆت تۆمار بكه‌ی،, تا ڕاده‌ی به‌شداری له‌ (نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان) ئه‌ندام بیت به‌ سیفه‌تی چاودێری ولەو مناقشەیە بەشدار دەبوو …، سەركردایەتی كورد هێشتا ئەوانەی نەكردوە و شارەزاش نیە ، ئیستا بۆی دەردەكەوێ كە دەرچوونی عیراق لەبەندی (7) مانای چی بوو .

رەنگە بزانی (بریاری یەكلایەنی بۆ ریفراندۆم)مانای چیە كە لەبەیانەكەی ئەنجومەنی ئاسایش هاتوە ، هەمو ئەوانەو نەشارەزای سەركردایەتی كورد كوردستانی گەیاندۆتە ترۆكی مەترسی ، ئەگەر دواخستنی ریفراندۆم ئینتحار بیت(وەك ووشیار زیبارى بۆ واشنتن پۆست ووتبووی)ئەوا كردنیشی بوە ئینتحار .


مسعودعبدالخالق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.