بە بردنەوەش ، بەرامان بۆ دێنێ ، دۆڕاندنیش ئەگەری خۆی ھەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 573 جار بینراوە

مەھدی کاوانی

ئەگەر کەرکوک ڕیفراندۆم بکاو نەکا ، نەک ھەر ئومێدێکی ئەو تۆمان پێ نابەخشێ ، ئەگەری ھەرە زۆری وای لێدەکەوێتەوە کە ئەو پارێزگا نەوتیە کە وەک دەڵێن ٤٠٪ بەرھەمی نەوتی عیراق بە کوردستانیشەوە پێک دێنی ، بدۆڕێنین .
مانەوەمان لە ناو کلێشەی عیراق زۆر زۆر لە سەربەخۆیی باشترە ئەگەر پارێزگای کەرکوکی لە ناو ئەو سەربەخۆییەی کە ھەموومان خەونی پێوە دەبینین ، دانەبێ . عیراقیش سەد ئاومان بە دواوە دەڕێژێ دەرێن بڕۆن لە کۆڵمان بەرنەوە .
ئەگەر ڕیفراندۆم لە کەرکوک نەکرێت وەک ئەگەرێکی فیفتی بە فیفتیە . یانی بەڵێکانمان لە ھەولێرو سولێمانی و دھۆک و بە دوایەوە دەولەتیش رابگەیەنین ، کەرکوک دەکەوێتە دەرەوەی ئەو دەولەتە .
ئەگەری دووەم کردنەکەیەتی . ڕێژەی دانیشتوانی کورد لە ناو کەرکوک بە بەراورد لە گەڵ نەتەوەکانی تر لە دەوروبەری یەکسان بووندانە واتە کورد نیوەی پێک دێنێ .
بە بروای خۆم بۆ سەرکەوتنی نەخێر لەو پارێزگایە عەرەب و تورکمان بە ڕێژەیەکی ھەرە فراوان بەشدار دەبن و نەخێرەکەش دەدەن .

 

‎کورد بە حوکمی ئەوەی یەکیەتی سیاسی لەناویاندا نیە ، ڕێژەی بایەکۆت لە ناویاندا زۆر دەبێ و بەرەی نەخێریش دەنگ و رەنگی ھەیە .
ئەو بابەتانە لە باشتیرین حالەت بە خستنەبەرو لێک دەرکردن و عەمەلیاتی حیسابی تر لێک دەینەوە ، نەخێرەکان بۆ سەروی ٦٠٪ دەڕوا. کەواتە دۆڕاندمان .
‎کەرکوک بدۆڕینین ، ۹۸٪ وەک جارەکی پێشو لە ھەولێرو سولێمانی و دھۆک بە دەست بێنین ، ھەر دەکا ڕیفراندۆممان دۆڕاندووە .کەچی لەو سێ پارێزگایە تەزویریش بکەین خۆی لە ۸٠٪ نادات و ئەگەر رێژەی بەشدار بوانیش کەمتر لە ۷٠٪ بێت و حیسابی عەمەلیاتی حیسابی بۆ بکەین ، ناگاتە ٦٠٪ .
تخوا ڕیفراندۆمێک بەر لە کردنی ئەو نێگەتیفانەی لێ بکەوێتەوە ، نەکردنی لە کردنی باشتر نیە .
تخوا ئەوەی بریمەکگۆرک و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ھەر سێ سەفیری ئەمەریکی و بەریتانی و ئەڵمانی ، خستیانە بەردەممان کە بە نوێنەرایەتی ئێمەوە بە دەست نیشان کردنی سنووریش کێشەکانی نێان بەغداو ھەرێم چارەسەر بکەن کە لە ڕێگایەوە و بۆ دوا ڕۆژ زەمینەی بە دەولەت بوونمان بۆ ئاسانتر دەکات . باشتر نیە خۆمان باوێینە ناو مەترسی ڕیفراندۆمێک کە بە گوێرەی ئاماژەکەی سەرەوە بەبێ کەرکوک بشی بەینەوە ، ماڵوێرانی بەدواوە دێت .
ئەدی مەترسیەکانی بە دواوەی دێت . ھاوپەیمانان و بە قسەی خۆیان ھاریکاری و یارمەتیەکانیان ، لێمان دەبڕن . وەزیرانی دەروەی تورکیاو ئێران و عیراق لە نیۆرک و لە دژمان کۆبوونەوە . بە جوتە ترەمپ و ئەردۆگان لە نیۆرک گۆتیان دژی ڕیفراندۆمین . کۆبوونەوەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ئیدانەی ئەو ریفراندۆمە دەکات و دەشڵێن خالە نھێنیەکانیش ماون ، کاخوانەکینێ پەرچە کردارمان چۆنچۆنی دەبێت .
ئەو ھێزە عیراقیەی کە بۆ حەویجە خڕکراوەتەوە بە پەنجا ھەزار مەزندە دەکرێ ھەر تەنیا بۆ حەویجەیە یان بۆ کەرکوک و دەست گرتن بە کێلگە نەوتیەکانیەتی .
لە ناوەوەش گۆڕان و کۆمەڵ لە گەڵ دوا خستنەکەنە . سێبەشی یەکیەتی دژی کردنی ریفراندۆمن ، لە ناو پارتی و یەکگرتووش ئەگەر نەشوێرن دەنگی نارەزایەتی زۆرە . بەرەی نەخێریش سەربارو بن بار .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.