ستاندەر
جەلالی سام ئاغا سەرۆكی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی، رایدەگەیەنێـت، هەوڵ و ماندوبوونی مسعود عبدالخالق و دەزگای ستاندەر بەرزدەنرخێنم، هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازم، چونكە رۆلی ئێوە لە هەولێر و كوردستان كاريگەريەكی گەورەی هەيە بۆ هێنانەدی حكومڕانيەكی باش و رووبەرووبونەوەی گەندەڵی.
دەزگای ستاندەر ئەمڕۆ 27ی ئەیلول 2017 سەردانێكی بۆ لای كەسایەتی دیاری كوردستان “جەلالی سام ئاغا، سەرۆكی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی”، لەو دیدارە “جەلالی سام ئاغا” بەشێك لە كتێب و بەرهەمەكانی خۆی پێشكەشی دەزگای ستاندەر كرد و، رایگەیاند، پاڵپشتی هەوڵ و ماندوبوونی مسعود عبدالخالق و دەزگای ستاندەر دەكەم، هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازم و زۆر بەووردی سەیری گشت دیمانەكانی مسعود عبدالخالق دەكەم.
وێنەكان: