توێژینەوەیەک: سەرکردایەتی کورد لە دەولەتداری پشیمان بوویتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 10423 جار بینراوە 0 سەرنج
standard_news

ستاندەر
سەنتەری توێژینەوەی ستاندەر لەبارەی ھەنگاوەکانی دوای ریفراندۆم توێژینەوەیەک بڵاودەکاتەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

سەرکردایەتی کورد لە دەولەتداری پشیمان بوویتەوە

دوای ئەوەی ئەنجامی ریفراندۆم جاڕدرا و لە ٩٢%ی دەنگی بەلێ بوو ، سەرۆکی ھەریم ووتاریکی لاوازی پیشکەش کرد داوای دانوستانی لە عیراق کرد (لەکاتیکا ریفراندۆم کۆتایی دانوستانە نەک سەرەتا)، دەبوایە جاڕی جیابوونەوەی بدابایە وەک لە ریفراندۆمە سەرکەوتوەکان بۆ دەولەتداری ئەوە ھەنگاوی یەکەمە ، سەرۆک وەزیرانیش ووتی ئەوە بۆ دەولەت و جیاکردنەوەی سنور نیە ، گومانیکی زۆر لێرەوە دروست دەبێت کە ئەو ریفراندۆمە بۆ دەولەتی کوردستانی نەبێت ، چونکە دەلێن مەرج نیە یەکسەر دەولەت ڕابگەیەنین ، نمونەو بیانۆ دەھێننەوە و دەلێن: نێوانی ریفراندۆم ودەولەت دوو تا سێ سالی پیویستە ، ئەوەی زیاتر ئەو گومانە خەست تردەکاتەوە ھیشتا شەڕ لەسەر پۆستەکانی بەغدا دەکرێت وھیچ حزبیک جورئەتی ئەوە ناکات فراکسیۆنەکەی خۆی بکشینیتەوە لەبەغدا ، لە راستیدا ئەوە(خەت رەجعەیە ) ، ڕاستە لەھەندێ وولات دەولەت جاڕدان واتاخیر بوە بەھۆی ھەلگیرسانی جەنگ ، بەلام ئاماژەی پیش دەولەت دروست کردن ھەیە ، لە ڕاستیدا ھەنگاوەکانی پیش جاڕدانی دەولەت بریتیە لە :

ا- ئەو رۆژەی بە بەلێ سەرکەوتوو دەبێت عادەتەن سەرۆکەکە لەگەل سەرکردایەتی وولات بە تەنیشت یەکەوە جاڕی ئەو سەرکەوتنە دەدەن و بڕیاڕی جیابوونەوە یەکسەر دەدەن ، واتە جارێکی تر پیویستت بەبەغدا نامێنیت و پەرلەمان ووەزیرو سەرۆک کۆمار دەکشێننەوە .
ب- چەند رۆژێک دوای ئەوە سنورو سیادەی ئەو وولاتە جار دەدرێت .
ت- دوای ماوەیەکی کەمی تر جاڕی سەربەخۆ دەدرێت .
پ- ئەو ٣ ھەنگاوەی سەروو جیایە لەگەل دەولەت ، ھیچ بیانۆیەک نیە ئەوانە نەکرێت ، ئینجا نۆرەی بینای دام ودەزگای دەولەت دەکری کە لەھەندێ شوێن ماوەی جیاجیای خایاندوە .
دەقی کورتە تویژینەوەکە
لە کوردستان بێمتمانەییەکی زۆر لە نیوان دەسەلات و میلەت پەیدا بوە ، بەشێکی زۆر پێیان وایە خودی ئەو ریفراندۆمەش ئەبدەیتیکە بۆ تەکاندان بەو بارودۆخە نالە بارە نەک بۆ دەولەت، بەتایبەتی کە لیدوانی ناکۆک دەدری لەبارەی ئامانجەکانی ریفراندۆم ،یەکیک لەھەرە لیدوانە گوماناویەکانی بەرپرسان ئەوەیە دەلین ئەو ریفراندۆمە یەکسەر بۆ دەولەت نیە، باسی سەربەخۆیی و جیابونەوەش ناکەن ، دەلێن چەندین سالی تر دانوستان ئینجا ڕەنگە بگەینە ئەنجامیک .. ئەو بۆچونە سەرلەبەری چەوتە ، ناکرێ میللەت بەیاسا بخەیە ریفرانۆدم و ھەموو میللەت داوای سەربەخۆیی بکەن ئینجا ئەو داوایە بخەیتە گفتوگۆ و سازش و دانوستان و بۆ کەمتر لەوەی میلەت داوای کردوە ، لەھیچ شوێنێکی جیھان ئەوە نەکراوە، چونکە ئەوجۆرە ڕێفرۆندامە ئیلزامیە(Mandatory referendum ) نەک (Optional referendum) ، ھەردەم گفتوگۆ و سازش و دانوستان پێش ریفراندۆمە، کە گەیشتە ریفراندۆم دەبێت رێز لە ڕای میللەت بگیرێ، پێویستە ئەگەر دەولەتیش ڕانەگەیەنی ئەوا یەکسەرسەربەخۆیی ڕابگەیەنی و جیابیەوە ، ھەمو ریفراندۆمەکان یەکسەر سەربەخۆیی راگەیەنرایە ،بەلام ھەندێکیان بوون بەدەولەتیان دوا دەکەوت بەھۆی ھەلگیرسانی شەڕ ،ئەوانە نمونەکانن :
١- جەزائیر بەپێی رێککەوتنی ئیڤیان لە نێوان فرنساو بەرەی رزگاری جزائر لە ١٩/٠٣/١٩٦٢ بڕیاری ڕاپرسی درا، لە یۆلیۆی ١٩٦٢ ڕاپرسی ئەنجام درا. لە ٩٩.٧% دەنگی بە بەڵی دا، لە ھەمان مانگ سەربەخۆیی راگەیاندرا .
٢- ئەریتریا لە ٢٥/٥/١٩٩١ رژیمی مانگستۆ تێک ڕووخا ودەسەلاتیکی نوێ دامەزرا، لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی و (منظمە الوحدە الافریقیە) ریکەوتن کرا لە نیوان (الجبھە الشعبیە لتحریر ارتریا ) وحکومەتی نویی ئەسیۆبیا لەسالی ١٩٩١, ریفراندۆم لە مانگی ٤/ ١٩٩٣ ئەنجام درا. بە پێی ڕیکەوتنی ئەدیس ئەبابا ، رێژەی ٩٩.٨% دەنگی بە بەڵێ دا، ھەر ئەو شەوە سەربەخۆیی ڕاگەیەنرا ، لە مانگی ٥/١٩٩٣ سەربەخۆیی و دەولەتیان راگەیاند ، واتە یەکسەر سەربەخۆیی و جیابونەوە بوو ، یەک مانگ نێوانی دەولەت وریفراندۆم بوە .
٣- خوارووی سودان: کۆنگریسی ئەمریکا لەسالی ١٩٤٤ەوە پالپشتی خۆی بۆ مافی چارەنوسی خوارووی سودان دابوو ، بەپێی رێککەوتنی ئاشتی نیڤاشیا (٢٠٠٣-٢٠٠٥)بریاری ژ: ١٥٩٠ مادە ٤ لەنەتەوە یەکگرتوەکان دەرچوو بۆ ریفراندۆمی خوارووی سودان ، بوە بنچینەی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی سوودان و حەرەکەی شەعبی(مۆرکرا لە نیوان جۆن گەرەنگ وعلی عوسمان تەھا لە ٩/١ /٢٠٠٥ )لە ژێر چاودێری ( الھیئە الدولیە للتنمیە – Intergovernmental Authority on Development) و (إیگاد IGAD)، ( مجموعە من الدول المانحە) ، بڕگەی (ڕ و ھا) لە بەندی (٣) پرۆتۆکۆلی (مشاکۆس ٢٠٠٢ز) تیایدا ریفراندۆم لە ٠٩/٠١/٢٠٠١١ بکرێت ، ئینجا لە مادەی (٢٢٥)ی دەستوری سودانیش ئەو ڕیکەوتنە تۆمارکرا, لەکاتی خۆی ئەنجام درا، رێژەی دەنگی بەڵێ ٩٨% بوو، یەکسەر جیابوونەوەو سەربەخۆییان ڕاگەیاند ئینجا سیادە، لە ٠٩/٩/٢٠١١ دەوڵەتیان راگەیاند.
٤- تەیمووری رۆژھەڵات: پاش رێککەوتن لە نێوان ئەندەنووسیاو پورتوگال و ئەمریکا بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان(بە پیی بریاری ژ:١٢٤٦) رێکەوتنی نێوان تەیموربەسەرۆکایەتی (جۆسماو) و ئەندۆنیسیا سالی ١٩٩٩ کرا، سەرۆکی ئەندەنوسیا بڕیاری ڕاپرسی دا، جۆری پرسیارەکەش ئەوەبوو (ئۆتۆنۆمی یان سەربەخۆیی) لە ٣٠/٨/١٩٩٩ ریفرادۆمەکە کرا، لە ٧٨.٥% دەنگی بە جیابوونەوە دا، یەکسەر سەربەخۆییان ڕاگەیاند ، بوە شەڕ دوای ھاتنی ھیزی دەولی (قوە حفڤ السلام) نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان (سیرجیو دی میللۆ) وەک حاکمی کاتی دەستبەکار بوولە دیسێمبەری ١٩٩٩ تا ئایاری ٢٠٠٢، لەمانگی ١٠/ ١٩٩٩ پەرلەمانی ئەندۆنیسیا ئەنجامی ریفراندۆمەکەی قەبوول کرد، ئینجا دەوڵەتیان راگەیاند. لە ٢٧/مایۆ/٢٠٠٢ بووە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
٥- کۆسۆڤۆ لە تەموزی ١٩٩٠ راپرسی ئەنجام درا، بەیەکلایەنی (واتە بیرەزامەندی سربیا)ریفراندۆم کراو جاڕی جیابوونەوەیان دا لە سربیا ،بەلام جاڕی دەولەتی نەدا ، لە ١٩٩٢ سەرۆکیان ھەڵبژارد بەڵام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دانی پێدا نەنا. لە ١٩٩٨ شەر دروست بوو، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تەدەخولی کرد، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش (١٢٤٤) رۆژی ١٧/٢/١٩٩٩لەژێر سەرپەرشتی دەولی(مجموعە المراقبە الدولیە) مایەوە، ھاشم تانجی سەرۆکی کۆسۆڤا رۆژێک پیش ھەلبژاردن ووتی رۆژی دوای ھەلبژاردن بە (بەلێ)یەکسەر سەربەخۆیی ڕادەگەیەنین ، لە ١٧/٢/٢٠٠٨ پەرلەمانی کۆسۆڤا سەربەخۆیی راگەیاند، ئەو کاتە دەولەتیان ڕاگەیاند کە سربیا کەوتە ‌ژێر بەندی (٧)ی میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان ، ھاوپەیمانان پشتیان گرت و ریفراندۆمە یەکلایەنیەکە بەو ھۆیە سەرکەوتوو بوو , سربیا قایل نەبوو دۆسیەکە چوە لای دادگای لاھای ناچار ئەو پشتیوانیە دەولیە تەنھا توانی لە دادگای لاھای (محکمە العدل الدولیە) لە ٢٢/٧/٢٠١٠ یەکلا بکرێتەوە، بەو شێوەیەی خوارەوە بوو:
بەپێی بڕیاڕی ( الجمعیە العامە –د:٦٤ بند:٧٧ ٨سبتمبر٢٠١٠) دۆسیەی کۆسۆڤاچوە دادگای لاھای ئەوەش دەقی وەلامی دادگایە 🙁 اعلن ھیساشی اوادا رئیس محکمە العدل الدولیە فی قصر السلام فی لاھای إن المحکمە “خلصت إلی ڕن ” إعلان الاستقلال فی ١٧ شباط/فبرایر ٢٠٠٨ لم ینتھک القانون الدولی العام”) ، لە ١٠/ سبتمبر/٢٠١٢ (مجموعە المراقبە الدولیە)کۆتاییان بەکارەکانی خۆیان ھێنا و بەومانایەی سەربەخۆیی وسیادەی کۆسۆڤا تەواو بوو ،بەلام تا ئەو ساتەش نەبۆتە ئەندام لە نەتەوەیەکگرتوەکان بەھۆی ئەو ھەلویستەی سربیا .
٤- سەحرای غەربی وفلستین و تایوان و … کێشەی (سەحرای غەربی)زۆر تایبەتە چونکە شێوەیەکە لە مافی چارەنوس و مافی جیابوونەوە ،لەژیر دەستی ئیسپانیا بوو ،لەسالی ١٩٧٦ جاڕی سەربەخۆیی داوە بەلام یەکلایەنە سەرکەوتوو نەبوو زۆر ئالۆزتری کرد ،مەغریب و مۆریتانیاش داوایان دەکردەوە ،بەرەی پۆلیساریۆش داوای سەربەخۆیی دەکرد ،ئەو دۆسیەیە چوە دادگای لاھای ،ئەویش وەلامی بەوە دایەوە کە شمولی بڕیاڕی ١٥١٤ دەکات (واتە سەربەخۆیی) مادام (شعب)ە لەدۆسیەی نەتەوەیەکگرتوەکان ،ئیسپانیا ریکەوت لەگەل پۆلیساریۆ لە سالی ١٩٧٥ کەبەناوی ریکەوتنی مەدرید ناوزەد دەکرێت ،کشایەوە ، بەپێی بریاری ١٥١٤ نەتەوە یەکگرتوەکان ڕێی ڕیفرۆندامی پێداوە ، دوای ئەوەی زیاتر لە ٧٠ وولاتیش دانیان پێدا ھێنا ئینجا شای مەغریبیش ھاتە ڕایێ ،بەلام ھەروا مەغریب کێشەی بۆ دروست دەکا نەکراوە .
سەحرای غەربی بریاری نیودەولەتی بۆدەرچوە بۆ ریفراندۆم بەلام کە دەولەت بوونیان مسۆگەر نیە نایکەن..تایوان تا ئەو ساتە ١٥ جار داوای بە ئەندام بوونی کردوە رەزامەندی بۆنەکراوە ،کاتی خۆشی ئەو ئەندام بوو نەک چین ،فەلەستین لە ١٥ی سپتمبری ١٩٨٨ ەوە جاڕی دەولەتی داوە کەچی تا ئیستا ھەر جاڕدانە. ھەر بۆزانینیش لەمادەی ٦٤ی سیڤەر ڕەھەندی ریفرۆندامی تێدا بوو ،بەلام بە ئاڕستەیەکی تر بردرا.

ئەزمونی کۆمەلێک وولاتی تر: ئەوانە کۆمەلیک ئەزمونن ماوەی نیوان ریفراندۆم و دەولەت بوون پیشان دەدا ، ئەگەرچی ماوەیەکی ھەیە نیوانی دەولەت بوون و ریفراندۆم بەلام نیوانی ریفراندۆم وجیابوونەوەو سەربەخۆیی و بەرپاری سیادە زۆر دەماو دەستە لەگەل ریفراندۆم ، ئەوەی کاتیکی زیاتری ویستوە بەرپای دەولەتە نەک سەربەخۆیی ،نمونەککان:

وڵاتی ئیستۆنیا
رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم ٣ / ٣ / ١٩٩١ رۆژی ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ١٧ / ٩ / ١٩٩١
رۆژی راگەیاندنی سەربەخۆیی ٩ / ١٩٩١ ماوەی نێوان ریفراندۆم و ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان شەش مانگ
وڵاتی لاتیڤیا
رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم ٣ / ٣ / ١٩٩١ رۆژی ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ١٧ / ٩ / ١٩٩١
رۆژی راگەیاندنی سەربەخۆیی ٩ / ١٩٩١ ماوەی نێوان ریفراندۆم و ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان شەش مانگ
وڵاتی کرواتیا
رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم ١٩ / ٥ / ١٩٩١ رۆژی ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ٢٢ / ٥ / ١٩٩١
رۆژی راگەیاندنی سەربەخۆیی ٢٥/٦ / ١٩٩١ ماوەی نێوان ریفراندۆم و ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ساڵێک
سلۆڤینیا
رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم ٢٣ / ١٢ / ١٩٩٠ رۆژی ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ٢٢ / ٥ / ١٩٩٢ رۆژی راگەیاندنی سەربەخۆیی ٢٥/ ٦ / ١٩٩١ ماوەی نێوان ریفراندۆم و ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ساڵێک و پێنج مانگ
ماڵتا
رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ دەستوری نوێ ٢-٤ / ٥ / ١٩٦٤ رۆژی ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ١ / ١٢ / ١٩٦٤ رۆژی راگەیاندنی سەربەخۆیی ٢١/٩ / ١٩٩١ ماوەی نێوان ریفراندۆم و ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان شەش مانگ
مۆنتینیگرۆ
رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم ٢١ / ٥ / ٢٠٠٦ رۆژی ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ٢٨ / ٦ / ٢٠٠٦
رۆژی راگەیاندنی سەربەخۆیی ٣/ ٦ / ١٩٩١ ماوەی نێوان ریفراندۆم و ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان مانگێک و ھەفتەیەک.
لیتوانیا
رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم ٨ / ٢ / ١٩٩١ رۆژی ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ١٧ / ٩ / ١٩٩١
رۆژی راگەیاندنی سەربەخۆیی ٦/ ٩ / ١٩٩١ ماوەی نێوان ریفراندۆم و ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان حەوت مانگ ھەفتەیەک
ئەرمینیا
رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم ٢١ / ٩ / ١٩٩١ رۆژی ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ٢ / ٣ / ١٩٩٢
رۆژی راگەیاندنی سەربەخۆیی ٢١/٩ / ١٩٩٠ ماوەی نێوان ریفراندۆم و ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ٥ مانگ
ئازربایجان
رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم ١٠ / ١٢ / ١٩٩١ رۆژی ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ٢ / ٣ / ١٩٩١
رۆژی راگەیاندنی سەربەخۆیی ١٨/١٠ / ١٩٩١ ماوەی نێوان ریفراندۆم و ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان دوو مانگ
تورکمانستان
رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم ٢٦ / ١٠ / ١٩٩١ رۆژی ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ٢ / ٣ / ١٩٩٢
رۆژی راگەیاندنی سەربەخۆیی ٨ / ١٩٩٠ و رۆژی پەسەندکردنی ٢٧/١٠/١٩٩١ ماوەی نێوان ریفراندۆم و ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ٤ مانگ
ئۆزباکستان
رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم ٢٩ / ١٢ / ١٩٩١ رۆژی ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ٢ / ٣ / ١٩٩٢
رۆژی راگەیاندنی سەربەخۆیی ٣١ /٨ / ١٩٩١ ماوەی نێوان ریفراندۆم و ئەندام بون لە نەتەوەیەکگرتوەکان ٢ مانگ
لەو ئەزمونانەی سەروو بۆمان دەردەکەوێت : بەشیک لەو دەرەنجامانەمان لە تویژینەوەکەی رابووردوو باس کرد ،ئەوەش بەشیکی ترە کە ھەرە گرنگەکەیان خالی (٣)ی خوارەوەیە :
١. ریفراندۆمی سەربەخۆیی کارتی فشارو کارتی دانوستان و ھیچ جۆرە کارتیک نیە جگە لە سەربەخۆیی و دەولەت بوون .
٢. ریفراندۆم کۆتایی دانوستان ومفاوەزاتە نەک سەرەتا ، ھەم بۆ دەسەلاتی کوردی ناشرینە سەودا لەسەر ریفراندۆم بکا ھەم بەغداش ئامادە نابیت دانوستان بکات لەدوای ریفراندۆم –بەتایبەتی دوای دەرچوونی بڕیاڕی دادگای فیدرالی ، ئەو وەلامانەی پیش ریفراندۆم دەیدات دوای ریفراندۆم نایدات .
٣. ھەنگاوە یاسایی وسیاسیەکانی دوای ریفراندۆمی کوردستان
تا ئیستا بە ڕوونی لای سەرکردایەتی کورد ھەنگاوەکانی دوای ریفراندۆم دیاری نەکراوەو نازانرێ چ دەکرێ ، لێدوانی جیاجیا ھەیە، ( ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی – ریفراندۆم بۆ کۆنفیدراڵی – ریفراندۆم وەک کارتی دانوستان — ریفراندۆم تا بزانین ئەو میللەتە چی دەوێت — ریفراندۆمی سەپاندنی ئەمری واقع ( دیفاکتۆ) –…) لەھەرە دوایش وەفدیک چوە بەغدا باس لە خواستەکانی ھەریم کرابوو لەگەل بەغدا ھەتا پرسی شایستە مادیەکان و ١٢ ملیار ھاتە ناو ئەو باسە ، .واتە نازانرێ دوای تەواو بوونی ریفراندۆم چی لێدەکەن ، لەوەش مەترسیدار تر ھیشتا وەک پرۆژەو نەخشە ریگەش دانەڕژاوە تا گفت وگۆی زانستی لە سەر بکەین ، گومانیکی زۆر لێرەوە دروست دەبێت کە ئەو ریفراندۆمە بۆ دەولەتی کوردستانی نەبێت ، چونکە دەلێن مەرج نیە یەکسەر دەولەت ڕابگەیەنین ، نمونەو بیانۆ دەھێننەوە و دەلێن: نێوانی ریفراندۆم ودەولەت جار وایە گەیشتۆتە ٨ سال، ئەوەی زیاتر ئەو گومانە خەست تردەکاتەوە ھیشتا شەڕ لەسەر پۆستەکانی بەغدا دەکرێت وھیچ حزبیک جورئەتی ئەوە ناکات فراکسیۆنەکەی خۆی بکشینیتەوە لەبەغدا ، لە راستیدا ئەوە(خەت رەجعەیە ) ڕاستە لەھەندێ وولات واتاخیر بوە بەھۆی ھەلگیرسانی جەنگ ، سەرکردایەتی کورد باس لەھەنگاوەکانی پیش جاڕدانی دەولەتیش ناکات ، بۆیە لێرە ھەولی روون کردنەوە دەدەین لەسەر ریفراندۆمە سەرکەوتوەکان بەرەو دەولەت ، کەواتە :
لەدوای ریفراندۆم (مەبەست ئەو ریفرادۆمانەی بۆ سەربەخۆییە) چەند قۆناغێکی یاسایی وسیاسی دەبڕی :
ج- ئەو رۆژەی بە بەلێ سەرکەوتوو دەبێت عادەتەن سەرۆکەکە لەگەل سەرکردایەتی وولات بە تەنیشت یەکەوە جاڕی ئەو سەرکەوتنە دەدەن و بڕیاڕی جیابوونەوە یەکسەر دەدەن ، واتە جارێکی تر پیویستت بەبەغدا نامێنیت و پەرلەمان ووەزیرو سەرۆک کۆمار دەکشێننەوە .
ح- چەند رۆژێک دوای ئەوە سنورو سیادەی ئەو وولاتە جار دەدرێت .
خ- دوای ماوەیەکی کەمی تر جاڕی سەربەخۆ دەدرێت .
د- ئەو ٣ ھەنگاوەی سەروو جیایە لەگەل دەولەت ، ھیچ بیانۆیەک نیە ئەوانە نەکرێت ، ئینجا نۆرەی بینای دام ودەزگای دەولەت دەکری کە لەھەندێ شوێن ماوەی جیاجیای خایاندوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *