بەپێچەوانەی باشور لە رۆئاڤای کوردستان ئاڵوگۆڕی دەسەڵات ئەنجامدرا

لەلایەن ستاندار Posted on 647 جار بینراوە

ستاندەر
رۆژی چوارشەممە (٢٧-٩-٢٠١٧) لە کۆنگرەی حەوتەمی پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD) شاھۆز حەسەن لە شوێنی ساڵح موسلیم بە ھاوسەرۆک و ھێڤی مستەفا لە شوێنی ئاسیە عەبدوڵڵا بە ھاوسەرۆک ھەڵبژێردرا.
ئەو ئاڵوگۆڕە لەکاتێکدایە رۆژئاڤای کوردستان بە قۆناغێکی ھەستیار تێدەپەڕێت بەھۆی بەردەوامی ھەڕەشەکان بەڵام ئەوە رێگر نەبو لەبەردەم ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لەنێو پەیەدە کە حیزبی سەرەکی رۆژئاڤای کوردستانە، بەپێچەوانەی باشوری کوردستان کە زۆرجار بەپاساوی نالەبارەی دۆخ رێگری کراوە لەو ئالوگۆڕە ئاشتیانەیە، چاوەڕێ دەکرێت بەھۆی ئالوگۆڕە دیموکراسیەکان ھەنگاوەکانی بەرەو پێشچونی رۆژئاڤا خێراتر بێـ.

جێ ی باسە سالح موسلیم بەھۆی شەڕی داعش کوڕێکی شەھید بو ھەروەھا خێزان و زۆرینەی کەسوکاری لە ئێستا شەرڤانانی یەکینەکانی پارستنی گەل-ن.

 

شاهۆز حەسەن و ساڵح موسلیم 

هێڤی مستەفا و ئاسیە عەبدوڵڵا 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.