نھێنی دەستپێشخەریەکی عێراق بۆ تورکیا بۆ دورخستنەوەی لەھەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 572 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی ھەواڵێک کە رۆژنامەی حەیاتی سعودی بڵاویکردۆتەوە حەیدەر عەبادی دەستپێشخەریەکی نوێ ی پێشکەش بە تورکیا کردوە بۆ مامەڵەکردنی نەوت راستەوخۆ لەگەڵ بەغدا لەجێ ی ھەرێم.
ھەر بەگوێرەی ھەواڵەکە عەبادی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ تورکیا کە قەرەبوی ماددی تورکیا بکاتەوە لەو زەرەرانەی کە بەھۆی پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لێ ی دەکەوێتەوە و، ھاوکات کار بۆ دۆزینەوەی ئالیەتێکی قانونی دەکات بۆ درێژەدان بەرێکەوتنی نەوتی نێوان ھەرێم و تورکیا لەکاتی گواستنەوەی نەوتەکە بۆ دەستی دەسەڵاتی مەرکەزی عێراق.
جێ ی باسە تاکو ئێستا ئەو زانیاریانە بەتەواوی پشتڕاست نەکراونەتەوە بەلام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن تورکیا ھەوڵی یاریکردن دەدات لەنێوان ھەرێم و بەغدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.