بەرپرسانی هەرێم توشی شڵەژانی هەڵوێستی سیاسی بوونە

لەلایەن ستاندار Posted on 723 جار بینراوە

ستاندەر
دوای ئەوەی بەڕێز مسعود بارزانی لەچەندین كۆڕ وكۆبونەوەی گشتی وتایبەت دوپاتیكردۆتەوە كە گفتوگۆی هەرێم لەگەڵ بەغدا تەنها بۆ : دوو جیرانی باش دەبێت. هەروەها دوای ئەوەی زیاتر لە 92% خەڵكی كوردستان داوای سەربەخۆییان كرد لە 25/9/2017.
ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان ستایشی هه‌ڵوێسته‌كانی سیستانی كردو به‌رزیشی نرخاند.
هەروەها كیفاح مەحمود راوێژكاری مسعود بارزانی گوتی: حكومەتی هەرێم بۆچونەكانی سیستانی بە هەنگاوێك بەرەو چارەسەر دەزانێ وئێمە ئامادەی جێبەجێكردنی هەر دەستپێشخەریەكی مەرجەعیەتین بۆ چارەسەر.
بەشی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر رونی دەكاتەوە كە دەستپێشخەریەكەی سیستانی -هەروەكو نوێنەری سیستانی رایگەیاند- بریتیە لە پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق وگەڕانەوە بۆ دەستور بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم وبەغدا.
بۆیە ئێمە لە دەزگای ستاندەر رونی دەكەینەوە كە ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی هەرێم مانای وونبونی پلانی سەربەخۆی كوردستان وپاشگەزبونەوەیە لە ئەنجامی ریفراندۆمەكەی سەربەخۆیی وشلەژانی هەڵوێستی سیاسیانە؛ چونكە گەڕانەوە بۆ دەستوری عێراق واتا پاشگەزبونەوە لە بڕیاری دروستكردنی دەوڵەتی كوردستان وگەڕانەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر بەدەستهێنانی پارەو پایە نەك سەربەخۆی كوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.