ڕاپرسییه‌كه‌ی بارزانی و فشاره‌كانی سه‌رانی ڕژێمی عه‌بادی

لەلایەن ستاندار Posted on 658 جار بینراوە

ھێدی ھەولێری
دروستبوونی دەوڵەت….وەک شوێنێک بۆ گیرساندنەوەی نەتەوە و نیشتمانێک لەجیھانی کۆن و ئێستادا ھەبووەو بەردەوامیش لە تەواوی ئاینەکاندا بایەخی پێدراوە پێش ھەموو ئاینێکیش ئاینی پیرۆزی ئیسلامە. دروستبوونی دەوڵەت…. یان لەڕێگەی شۆڕش، یانیش بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی (کە ئەوە لەکۆندا ھەبووەو نەتەوەیەک چوونەتە شوێنێک و دەوڵەتێکیان لێ بونیاد ناوە)، یانیش لەڕێگەی ڕاپرسی و دوو حزب دەکەونە کێبڕکێ بۆ بردنەوەی لەھەڵبژاردندا و، کە بەدرێژایی مێژوو وەک لەبەریتانیا (کرێکاران و پارێزگاران) و لە ئەمریکاش (کۆماریی و دیموکراتی). ئەنجامەکانی ڕاپرسی ھەرێمی کوردستان بەکۆمەڵێک کاردانەوەی ناوخۆیی و ھەرێمیی و نێودەوڵەتی سەرەنجام ٢٥-٩-٢٠١٧ بڵاوکرایەوە. دەرھاوێشتەکانی ئەو ڕیفراندۆمە ئەوەندی سوودی بۆ دەسەڵاتداران و چەند بازرگانێک و سیاسیەکانی وڵات ھەبوو……ھێندەی دیکە زیانی بۆ ھاوڵاتیان دەرکەوت بەھۆی ئەو سیاسەتە ڕوو قایمەی سەرانی ڕژێمی عەبادی، کە کۆمەڵێک بەناو بڕیاری دژی ھەرێمی کوردستان دەرکردووە نەک دژی دەسەڵاتداران، چونکە ئەوەی زیادمەندبووە ھەر خەڵکی ھەرێمی کردستانن….‌لەگەڵ ئەوەی ھاوڵاتیان ھەستیان بەو زیانە سەختە نەکردبوو، کەچی ئەوەشی ھەستی پێکردبوو ئامادەی قوربانیدان بوو بەوەی دەوڵەتی بۆ ڕابگەیەنرێت و مافەکانی تێیدا دەستەبەر بکرێت.

ئەوەندەی سیاسەتی ھەرێمی کوردستان پێش ھەموو شتێک دەبوو کاری لەسەربکەن بۆ ئەو پڕۆسە گرینگە لەسیاغی کۆکبوونێکی پتەوی ناخۆیی و ئەژمار بۆکردنی ھەست و سۆزی ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان و ناوچە قەتێنراوەکانی ھەرێمی کوردستان و کێش و قورسایی ھێزی ئابووریی ناوخۆیی و چارەسەرکردنی ئەو پەرتەوازەییەی ناو ماڵی کوردی و بەھێزبوونی پایەکانی حکومەتداریی ….ئینجا دەوڵەتی لەسەر ڕابگەیەنرێت، چونکە دامەزراندنی ھەر جۆرە بینا و باڵەخانەیەک لەسەر زبڵدان دروست ناکرێت.ڕیفرادۆمەکەی ھەرێمی کوردستان ئەوەندە جێی دڵخۆشی بوو……وەک لە بانگھێتنامەی سەرەتادا بۆ سەربەخۆیی بوو، بەڵام ھەر دوای دەنگدانی ھاوڵاتیان نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لەپرێس کۆنفرانسێکدا وتی: دڵنیابن ئەو ڕاپرسییە بۆ دیاریکردنی سنوورو سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان نیە.

کەواتە: لێرەوە لەیەکەم ھەنگاودا ئاواتی ھەموومان، کە دامەزراندن و ڕڕگەیاندنی دەوڵەتی کوردی بوو لەگۆڕنرا و چووە ھەردوو گیرفانی (بەڵێ و نەخێر)و بەھەند وەرنەگرتنی ژیانی خەڵک و کەرامەت شکاندنی مرۆڤی کورد بەدەستی دەسەڵاتداران و ئێستاش بەدەستی ڕژێمی بەغداوە. بۆیە لەھەر ئەگەرێک بۆ گەڕانەوە بۆ ژێرباڵی حکومەتی ناوەندیی دوای ئەو ڕیفراندۆمە…شکستە بۆ کورد ئەو ھەنگاوە ھەڵبگرێت و شەرمنانەیە، لەبەرئەوەی حکومەتی عەبادی زۆر ستەمکارانەتر خەڵکی ھەرێمی کوردستانی ڕووبەڕووی قەیران کردەوە، بەڵام سەرکردەکانی کوردی نەگرتەوە. لاف لێدانی بەرپرسانی کوردو بەکارھێنانی وشەی خەڵ:ی کوردستان لەلایەن بەیاننەکەی حەیدەر عەبادی بۆ شکاندنی ڕووی دەسەڵڕتدارانی ھەرێم بوو بەوەی فەرموون ئەوە ھاوڵاتیانی کورد بەدەستی کورد دەچەوسێنرێنەوە و ئێمەش مافی ھاوڵاتیانی خۆمان دەدەین، کە لەو باوەڕەدام ھەر سزایەک لەڕاگەیاندن دژی بە ھەرێمی کوردستان بدرێت یەکەم قوربانی ھاوڵاتیانێتی و سزاکان بەرپرسان ناگرێتەوە. ئەوەی وەک زۆربەی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بوون ….. ھەر دوای دەنگدانی ھاوڵاتیان بۆ سەربەخۆیی بێت و پیرۆزبایی نامەکەی بەرپرسان تایبەت بێت، بەڵام پێچەوانەی ئەوانە ڕاست دەرنەچوون و بەڵکو زۆرێک لە ئومێدی ھاوڵاتیانیان خستەوە ژێر گڵ.

لێدوانەکانی دوای ڕاپرسی لەلایەن مەسعود بارزانی وەک سازشێک بوو بۆ سەرانی بەغداو گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی و گفتوگۆو چارەسەرکردنی قەیرانەکانی چەند ساڵی ڕابردووی سەردەمی مالیکی و عەبادی ئێستا، کە بۆسەرانی عێراق و دەرگا بەڕوویان دانەخات و بەدانوستان کێشەکان چارەسەربکرێن، واش دەرکەوت بارزانی و یەکێتی وەک ئەوە مابوو بڵێن: ئەو ڕاپرسییەی کردمان تەنیا بۆ گلدانەوەی دەنگەکانی ناوخۆیی و پەردەپۆشکردنی دووساڵی قەیرانی دارایی و نەھامەتی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بوو، ئەگینا شتێک لەھەکبەی سیاسەتی کورد لەئێستادا نیە بەناوی دەوڵەتی کوردیی.

پاراستنی یەکپارچەیی ھەرێمی کوردستان دوای شەڕی داعش و پتەوکردنی ئینتمای نەتەوەیی و نیشتمانی و ‌بنەبڕکردنی گەندەڵی و باش بەکارھێنانی دەسەڵات و تێرکردنی ھاونیشتمان و یەکسانی و دادپەروەریی و خۆشگوزەرانی دەبوایە دەستپێکی ڕاپرسی و کارکردنی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی بوایە، بەڵام ئێستاش کارکردن بۆ دەسەڵاتی کوردیی ھەر ماوە ئەوەی نەیکردووە بیکات و ناو ماڵێکی یەک گوتارو یەک ئامانج بەھەموو ڕەنگەکانەوە بینا بکرێن و لەسایەیدا ھاوڵاتیانی بحسێنەوە (بێگومان ئەوە وەک خەون باس دەکەم، ئەگەرنا لەزەمینەسازکردن بۆی ئەستەمە). ڕاپرسییەکەی ھەرێمی کوردستان دوای نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دێت، کە سیاسەتی پشت پەردەی بەشێک لەو ئەجێندایەی ھێنراوەتە پێش بۆ ڕوو سپیکردنەوەی حکومەت بوو لەو بێزارییەی ھاوڵاتی و خەڵک و برسێتی و نەبوونی و گران تێپەڕبوونی ژیان و گوزەران بوو، بەڵام دەکرێت لەدوای ڕاپرسی و ڕیفرانۆمەوە ھەنگاوێکی تازە بێننە کایەوە بەوەی دەنگدانی ھاوڵاتی کورد بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەو پەرچەمەی لابرد بەڕووی گەندەڵی و ئاشکراکردنی ئەو سیستەمەی ھەموومان حەز بە دادپەروەری دەکەین، بەڵام لەبری ئەودا ستەمکاریی بەرھەم ھێنا. ھاوکات دوای ئەوەی (ئەنجومەنی ئاسایشی-نەتەوە یەکگرتوەکان) بەکۆی دەنگی ھەر ١٥ ئەندام بەیاننامەی دژی ریفراندۆم دەرکرد…..دەبوو ئەوکات بەرپرسانی کورد ھەست بەو مەترسیە بکەن و بەوتوێژ لەگەڵ سەرانی زلھێز قسە بکرێت ئینجا بکەونە کارکردن بۆ ڕیفراندۆم، چونکە بەبێ سەرانی زلھێزی دنیا دەستمان بەچڵە پووشەکەش ناگات ئەوەتا دەوڵەتێکی لەمێژێنەی خاوەن کیانی وەک فەڵەستین دەیان ساڵە داگیرکراوە لەژێر دەستی ڕژێمی زایۆنی و مافی بۆ وەرناگیرێتەوە، چونکە بێ پشت و پەنایە. ئێستا ئەوەی بۆ ئێمەی ھاوڵاتی گرینگ بێت ئەو پەندەبوو وەرمان گرت و ویژدانی کوردبوون ئاسوودەبوو، بەڵام دوای ئەوە دەبێت ڕەخنە بگرین و بوێربین بەرامبەر حکومەتی کوردیی لێی بپرسین… کوا دەوڵەتی کوردی و ئازادیی و موچەو ژیان گوزەرانی و …ھتر؟

ئەرێ پێمان ناڵێن ئەوەی کردتان بەرھەمەکەی برسیکردنی خەڵک بوو ….. یان دابینکردن و دەستەبەرکردنی خواستەکانی میللەت بوو؟ ئەوەی لەئێستاوە دەستپێدەکات ڕووی ئەو ڕاستییەی دەرخست، ھیچ نەما بەمیللەت نەیکەن کردیان! ئێستا ئەوەی جێی سەرنجە ئەو ڕیفراندۆمەی ھەرێمی کوردستان تاچەند کاردانەوەی دەبێت لەئاست ھەرێمی و نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ئایا ئەو ھەڕەشانەی وڵاتانی دراوسێ و زلھێزانی دنیا کردیان قسەیەک بوو ؟ یان لەژێرەوە شتێکی ترە؟ تەنیا میللەت باجەکەی دەدات؟ ھەندێ نەتەوەو وڵات بەھۆی ئیڕادەی خۆیانەوە توانیویانە پارێزگاری لەو ڕیفراندۆمە بکەن و تێیدا سەرکەوتووبوون، کە لەساڵانی ١٨٤٨ تا ٢٠١٧ لە ئاستی جیھانیدا ١١١ ریفراندۆم (ڕاپرسی) بۆ سەربەخۆی ئەنجام دراوە. لەو وڵاتانەشدا تەنیا ٥٣ یان بەزۆرینەی رەھا دەنگیان بە (بەڵی)‌ داوەو ٣٥ وڵاتیشیان توانیویانە دەوڵەتی سەربەخۆیی رابگەیەنێت و

ەک:- گروپی A کۆماری دیموکراسی بیابانی رۆژئاوا ١٩٧٦ ئۆسیتای باشور ١٩٩١- لە جۆرجیا تایوان – ١٩٤٩ لە چین قوبرسی باکور ١٩٨٤ لە قوبرس رۆدیسیا ١٩٥٣ مالی ١٠٥٧ کۆنغۆ ١٩٦٠ کامیرۆن ١٩٦١ کۆماری عەرەبی یەکگرتوو ١٩٦١ سڕبیا ١٩٩٢ کۆسۆڤۆ ٢٠٠٨ ئەو وڵاتانەش وێڕای پێداگیربوونی ناوخۆیی، بەڵام نەتوانراوە ببن بەدەوڵەت وەک:-

گروپیB ھیندی چینی ١٩٤٥، یۆگسلافیا ١٩٤٦، بۆرما ١٠٤٨، مەلایۆ ١٩٤٨، رۆدیسیا ١٩٥٣……ھتر. لەکۆی ١٩٥ دەوڵەت ئێستا لە جیھاندا ھەن تەنھا ١٧% ئەو دەوڵەتانە بەریفراندۆم سەربەخۆ بوون. لەدوا جاردا چاوەڕێی ئەوە دەبین ڕاپرسییەکەی ھەرێمی کوردستان دەرەنجامێکی دەبێت وەک ئەو ھەنگاوەی ئێستای سەرکردەکانی کورد دەبێتە بەشێک لەگروپی A و دەبێتە دەوڵەت…….؟ یانیش وەک گروپی B ڕووبەڕووی ھەڵوەساندنەوە و نەھامەتی و شەڕی دوژمنان دەبێتەوە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.