سەرتیپ قەشقەیی
ئه‌وه‌ى ئێستا له هه‌رێمى كوردستان ده‌گوزه‌رێ له ژێر چه‌ترى رێككه‌وتنێكى ژێر به‌ژێرى نهێنى نێوان پارتى و یه‌كێتیه، ته‌واوكه‌رى ئه‌و فلمه په‌خشكراوه‌یه، كه پارتى و یه‌كێتى ده‌ستیان پێكردووه‌و، كۆتایییه‌كه‌ى ساڵانێك ده‌خانه‌یه‌نێت، دروستكردنى ” ئه‌نجومه‌نى سیاسى كوردستان-عێراق”، له چوارچێوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتن و فلمه‌دایه.
ئێستا روونه كه هه‌ڵبژاردن ناكرێت، پڕۆسه‌ى دیموكراسیش له پاشه‌كشه‌دایه، دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان ، بۆیه ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ رێگه‌بگرن له هه‌موو جۆره قۆرخكردنێك و په‌كخستنێكى دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان، خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى جارێكى تر به‌ها بۆ ده‌نگى هاووڵاتیان، پێویسته له ئه‌مڕۆوه خه‌باتى دیموكراسى و مه‌ده‌نى خۆیان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان چڕترو زیاتر بكه‌ن، دژى ئه‌و پلانه رانه‌گه‌یاندراوه بوه‌ستنه‌وه، چونكه به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى پارتى و یه‌كێتى، له قۆناغى داهاتوودا پڕۆسه‌ى ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردن هیچ قیمه‌ت و به‌هایه‌كى نامێنێ.
رووى قسه‌ى ئێمه بۆ ئه‌و حزبه سیاسیانه نییه، كه به دواى پڕۆژه‌یه‌كى رانه‌گه‌یاندراوى پارتى و یه‌كێتى كه‌وتوون، به‌ڵام ئه‌و حزبانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى پڕۆژه‌كه‌ن، پێویسته خۆیان له‌و بێده‌نگى و بێهه‌ڵوێستیه‌یان ده‌ربازبكه‌ن، روئیا‌و به‌رنامه‌و ستراتیژێكى روونیان هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ى رووبه‌رووى ئه‌و هێزانه ببنه‌وه، كه ده‌یانه‌وێ به بیانوى جۆراوجۆر پرۆسه‌ى دیموكراسى چه‌ند هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوه ببه‌ن.