ستاندەر
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ستاندەر چاوەڕێ دەکرێت لە پەرلەمانی کوردستان ئەنجومەنی سیاسی کوردستان-عێراق یاسای تایبەتی بۆ دەربکرێت بۆ ئەنجامدانی کارەکانی، ئەوەش دوای ئەوەی کە ڕەخنەی ئەوەی لێگیرا کە بنەمای یاسایی نیە.
چاودێران پێیان وایە لە ئێستادا رۆڵی پەرلەمان تەنھا شەرعیەتدانە بە ویستە سیاسیەکانی حیزبەکانی دەسەڵات و ھاوکارەکانیان، لەکاتێکدا سەرەتا ڕایانگەیاند کاراکردنەوەی پەرلەمان بۆ سەربەخۆیی و چاککردنی گوزەرانی ھاوڵاتیان و نەھێشتنی پاشەکەوتی موچەیە.