ھەڵوێستێکی توند دژی ئەنجومەنی سیاسی کوردستان- عێراق ڕادەگەیەنرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 729 جار بینراوە

ستاندەر
کۆمەڵێک رۆژنامەنووس دژی دروستکردنی “سەرکردایەتی سیاسی کوردستان- عێراق” بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە و بە پێشھاتێکی مەترسیدار لە قەڵەمی دەدەن، دەقی بەیاننامەکە بخوێنەوە

بەیاننامەیەک بۆ رای گشتی ھەرێمی کوردستان

‌نا بۆ “مجلس قیادە ثورە”یەکی تر لە کوردستان
بەیاننامەی ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوان لەبارەی دروستکردنی ئەنجومەنی “سەرکردایەتی سیاسی کوردستان- عێراق”
لەپێشھاتێکی مەترسییدار دا، ئەمڕۆ کۆمەڵێک سیاسیی و بەرپرسی حزبیی، ئەنجومەنێکیان بەناوی “سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان- عێراق” راگەیاندوە، ئەمە لەکاتێکدایە ئەم ئەنجومەنە لە ھیچ چوارچێوەیەکی یاسایی و دەستوریی دا جێگای نابێتەوە.
ئەنجومەنەکە بەناوەکەی دا دیارە، وەکو مەرجەعێکی سیاسیی بۆ ھەرێمی کوردستان مامەڵە دەکات، ھەربۆیە راگەیەنراوەکەشیان پڕە لە قسەگەلێک کە ئەنجومەنێکی بێ ئەسڵ و فەسڵ و ناشەرعی لەوشێوەیە ھی ئەوە نییە دەرەقەتیان بێت.
ئەم جۆرە ئەنجومەنە، رێک لە دروستکردنی میلیشیایەک دەچێت وەک لەوەی دەزگایەکی فەرمیی، چونکە ھیچ یاساو رێسایەکی ئسوڵی نییە بۆ دروستکردنی ئەم ئەنجومەنە، لەکاتێکدا دەزگا شەرعییەکانی دیکەی وەکو پارلەمان و سەرۆکایەتی حکومەت و ھەرێم ھەن و کە ئەوان و بەتایبەت پارلەمان، مەرجەعی بڕیاردانی گەلی کوردستانە.
لەکاتێکداو بەھۆی ریفراندۆمەکەیەوە، ھەرێمی کوردستان روبەڕوی چەندین ھەڕەشەو مەترسی و دەستدرێژیی بوەتەوە، لەحاڵێکی وادا دەبو ئەو سیاسیی و حیزبانە بگەڕایانەتەوە بۆ دەزگا شەرعییەکان، کەچی ئەم فەوزاو ئاڵۆزییەیان بەھەل زانیوە و ئەنجومەنەکەیان رادەگەیەنن.
ئیمە وەکو ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان و چالاکوانان، ئەم روداوە بەمەترسییەکی جیدیی دەزانین، سەرباری سەرکۆنەکردنی کەسایەتی و لایەنە بەشدارەکانی ئەم ئەنجومەنە ناشەرعییە، ھاوکات رەخنەی جیدییش لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکە دەگرین کە بێدەنگییان لە ئاست ئەم ھەنگاوە مەترسیدارە ھەڵبژاردوە. چونکە ئەم ئەنجومەنە ئەگەر لەمێژوی نوێی ناوچەکەدا تاکە ھاوشێوەیەکی ھەبێت، ئەوا “مجلس قیادە پورە”ەکەی عێراقەو پێویستە ھەرچی زوە ھەڵبوەشێتەوە.
داوا لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش دەکەین، چیتر لەم سیاسییە ھەلپەرست و لەم حزب و لایەنە ئینتیھازیانە قبوڵ نەکەن، کە لەناو ئەو ھەمو ترس و بیمەی کە بەھۆی ھەڕەشەو گوڕەشەی وڵاتان و دراوسێکانەوە لەسەرمان دروست بوە، کەچی بۆ ساتێکیش نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ دانایی و رێوشوێنە ئسوڵیی و یاساییەکانی کاری سیاسیی و ئیداریی رەچاو بکەن.
بەئیمزای:
‌ نیاز عەبدوڵڵا
‌ئازاد عوسمان
‌دڵشاد ئەنوەر
‌کەمال چۆمانی
‌جەزا محەمەد
‌شۆڕش خالد
‌محەمەد حسێن
‌سیروان حسێن
‌سەرتیپ قەشقەیی
‌ئاریان رەئوف
‌کاروخ عومەر
‌بێستون ژاڵەیی
‌کەریم مەدحەت
‌گەرمیان حەمەی پور
‌خالد عەبدولکەریم
‌سەریاس سەمین
‌ساڵەح میروەیس
‌ئاسۆس ھەردی
‌ئاشتی عەبدوڵڵا
‌ھەورامان وریا قانع
‌ھەورامان نعمەت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.