ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی

لەلایەن ستاندار Posted on 619 جار بینراوە

تێکۆشەر حوسێن

دوای ئەنجامدانی گشتپرسی و دروست بوونی ئاڵۆزیەکان لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم ، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکردوە سەبارەت دەسبەسەراگرتنی تەواوی فڕۆکەخانە و مەرز و خاڵە سنوریەکان و دەرکردنی بڕیاری وەستاندنی نەوتی هەرێم لە هەناردە کردن و فرۆشتنی .

تازە بەتازە سەرکردایەتی سیاسی کورد لەجیات پێشوەچونێک بۆ دۆزی کورد کە چی ئەمانگێڕێتەوە سەردەمی نیزامە یەک لە دوایع یەکە فاشیلەکانی عێڕاق ، ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمیان لەهەرێم ببۆ پرسی جیابونەوە و سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی و گێڕانەوەی ناوچە جێنکۆکەکان ( المناطق المتنازعة علیها ) گۆڕیان بۆ (ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ـ عێراق ).

سەرنج بدە لە دوایین لێدوانی بارزانی لە بەرانبەر سیستمی سیاسی هەرێم دا ئەڵێت : ئێمەش ڕازین بەوەی لە هەرێم لەبری سیستەمی سەرۆکایەتی لەمەودوا پەرلەمانی بێت ، ئەمە لەکاتێکدایە ، مەترسی ئەنجومەنی سیاسی کوردستان لێرەدایە ، چونکە نیاز و نیەتی بارزانی بەو ئاراستەیە کەئیدی بە هیچ شێوەیەک دەرچەیەک نەماوە بۆ مانەوەی لە پۆستەکەیدا ، دیسان دەیەوێت خۆی دەسەڵاتی بەسەر هەموو بڕیاڕە سیاسیەکانی هەرێم دا هەبێت خۆی سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە سیاسیە بێت ، ئەو کات دەسەڵاتی بەسەر پەرلەمان و هەردوو سوڵتەی یاسادانان و جێبەجێکردن و ئەنجومەنی دادوەریشدا دەبێت هاوشێوەی( مجلس قیادة الثورة ) نیزامی پێشوی عێڕاق .

لە پاڵ ئەوەی ئێستا هەموو دەسەڵاتەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبونەتەوە ، لە مەودوا سیستم پەرلەمانیش بێ ، هیچ سودێکی نیە ، نە بۆ داهاتوی هەرێم نە بۆ دیموکراسیەت .

لە ئێستاش دا بۆ دەرباز بوون لەو تەنگژەیە ، هەرچی زووە ( کۆنگرەی نەتەوەیی ) ببەسترێت ، ئەگینا داهاتویەکی خراپتر چاوەڕێمانە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.